|
به‌رنــــامه

ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ
ده‌ســـتور

|
کوردستان پێویستی به چ جۆره پارتێک هه‌یه ؟
له مێژووی دروستبوونی حزبی سیاسی له کوردستان
هه‌ر له سه‌ره‌تاکانی سه‌ده‌ی ڕابردوه‌وه تا
ئێستا حزبی سیاسی حزبی تیۆری و ئایدیۆلۆجی بووه.
ڕۆڵ و ئه‌رکی حزب بریتی بووه له ڕێکخستنی خه‌ڵک
و جۆشدانی به بیری نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی و
هاندانی بۆ خه‌باتکردن له دژی دوژمن و
داگیرکه‌رانی کوردستان. دیاره ئه‌مه شتێکی
پێویست بووه بۆ قۆناغه جیاجیاکانی خه‌باتی
ڕزگاری نیشتمانی. ئه‌گه‌رئه‌م تیۆریه تا ئێستاش
بۆ پارچه‌کانی تری کوردستان ڕاست بێت ئه‌وا بۆ
باشوری کوردستان هه‌ڵوه‌سته‌و پێداچونه‌وه‌ی
ده‌وێت. باشوری کوردستان حکومه‌ت و په‌رله‌مانی
هه‌یه و هه‌موو داموده‌زگاکانیشی داموده‌زگای
شه‌رعین و له ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عێراق
چه‌سپاون. ئه‌گه‌ر داواکاریه‌کانی گه‌لی کوردستان
له باشور زیاتریش بێت له‌مه‌ی که ئێستا هه‌یه‌تی
ئه‌وا پێویسته کورد به پله‌ی یه‌که‌م کار
له‌سه‌ربه‌هێزکردن و چه‌سپاندنی ده‌ستکه‌وته‌کانی
ئێستای بکات و قه‌واره‌یه‌کی به‌هێز له ڕووی
ئیداری و سیاسی و ئابوریه‌وه له باشوری کوردستان
دروست بکات، به‌شێوه‌یه‌ک که له ڕووی ئیقلیمی و
جیهانیه‌وه سه‌نگی خۆی هه‌بێت. بوونی ئه‌م
قه‌واره به‌هێزه له هه‌رێمی کوردستان ڕێگا بۆ
کورد خۆشده‌کات که له داهاتوودا هه‌ر فرسه‌تێک
بێته پێشه‌وه به ئاسانی بتوانێت بیقۆزێته‌وه.
به‌ڵام ئه‌م جۆره قه‌واره‌یه چۆن دروستده‌بێت ؟
ئه‌زمونی حه‌ڤده ساڵی ڕابردوو وانیشانده‌دات که
ئه‌م جۆره ئیداره‌یه‌ی ده‌وڵه‌ت ئاسته‌مه به
حزبێکی ته‌قلیدی و خاوه‌ن ئایدیۆلۆجیایه‌کی (ثوری)
دروست بکرێت. دیاره ته‌عنه‌لێدان نیه کاتێک که
ده‌ڵێین یه‌کێتی و پارتی و حزبه‌کانی تریش به
یه‌کگرتووی ئیسلامیشه‌وه حزبی له‌و بابه‌ته‌ن.
چونکه دیاره زۆربه‌ی زۆریان دروستبووی قۆناغی
خه‌باتی شاخن، ته‌نانه‌ت ئه‌و حزبانه‌ش که له
دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه دروستبوون کۆپیه‌کی حزبه‌کانی
پێش خۆیان بوون. له‌به‌ر ئه‌وه له دروستکردنی
حزبی سیاسی تا ئێستا به قوڵی بیر له مه‌سه‌له
پیشه‌ییه‌کان (ته‌کنۆکراتی) نه‌کراوه‌ته‌وه.
ئه‌گه‌ر ئه‌مه بۆ حزبه‌کانی قۆناغی خه‌باتی شاخ
چاوپۆشی لێبکرێ، ئه‌وا قه‌ت ناتوانرێ بۆ حزبه‌کانی
دوای ڕاپه‌ڕین چاوپۆشی لێبکرێ، چونکه ئه‌و کاته
کورد حکومه‌ت و په‌رله‌مانی هه‌بووه. ته‌نانه‌ت
هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵاتداریش پێویستبوو به‌رنامه‌و
سیاسه‌ت و پێکهاته‌ی خۆیان بگۆڕیبایه له دوای
ڕاپه‌ڕین بۆ گونجان له‌گه‌ڵ قۆناغی ئیداره‌ی
ده‌وڵه‌ت و پرۆسه‌ی دیموکراسی. به داخه‌وه تا
ئێستاش عه‌قلیه‌تی ئیداره‌ی حکومه‌ت له کوردستان
کۆپیه‌کی ئیداره‌ی ناوخۆی هه‌ردوو حزبه
سه‌ره‌کیه‌که‌یه، که بێگومان ئه‌ویش به
پێوه‌ره‌کانی ئیمڕۆی دونیای پێشکه‌وتوو نیه.
هه‌ر حزبێکی سیاسی که دروستده‌بێت ئه‌گه‌ر
ئامانجی گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات نه‌بێت ئه‌وا بۆ
ئامانجی تر دروستبووه، که زۆربه‌ی جار بۆ
به‌رژه‌وه‌ندی چه‌ند که‌سانێک یان چه‌ند لایه‌نێک
دروستده‌بێت. له‌مه به‌ده‌ر ده‌بێت حزبی سیاسی
له ئاستی ئه‌و بارودۆخه‌دابێت که تیایدا
دروستده‌بێت. به‌لانی که‌م له‌ڕووی تیۆریه‌وه
ده‌بێت بتوانێت بارودۆخه‌که شیبکاته‌وه‌و
چاره‌سه‌ری گونجاویشی بۆ گرفته‌کان و وه‌ڵامیشی بۆ
پرسیاره‌کان هه‌بێت. ئه‌زموونی چه‌نده‌ها ووڵاتی
جیهان به کوردستانیشه‌وه ئه‌وه‌ی سه‌لماندوه
که به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت ته‌نها به
سیاسه‌تمه‌داران ناکرێت. ده‌کرێ سیاسه‌تمه‌دار
سه‌رکردایه‌تی بکات به‌ڵام بڕیاره‌کان ده‌بێت
بڕیاری به‌کۆمه‌ڵ بن و خه‌ڵکی شاره‌زاو ته‌کنۆکرات
له‌دروستکردنیاندا به‌شداربن. دیاره حزبی سیاسی
کاتێک که ده‌گاته ده‌سه‌ڵات پێکهاته‌که‌ی خۆی
ده‌باته ناو حکومه‌ت، بۆیه گرنگه که حزبی
سیاسی پێکهاته‌یه‌کی وای هه‌بێت که چ ئه‌وکاته‌ی
ئۆپۆزیسیۆنه بتوانێ له ئاستی ئه‌رکه‌کانی دابێت
بۆ په‌نجه‌خستنه‌سه‌ر که‌موکوڕیه‌کانی ده‌سه‌ڵات و
پێشکه‌شکردنی چاره‌سه‌ری گونجاو، چ ئه‌وکاته‌ی که
ده‌گاته ده‌سه‌ڵات بتوانێ حکومه‌تێک دروستبکات
که له ئاستی ئه‌رکه‌کانیدابێت.
حزبی سیاسی له کوردستان به‌م شێوه‌یه‌ی که ئێستا
هه‌یه‌و به‌م پێکهاته‌یه‌ی که ئێستا هه‌یانه
ناتوانن ببنه به‌دیلی ده‌سه‌ڵات، ته‌نانه‌ت
ئه‌گه‌ر ببنه به‌دیلیش بۆ حوکم گرتنه‌ده‌ست
نابنه به‌دیل بۆ جۆری (نه‌وعیه‌تی) حوکم، به‌ڵکو
ئه‌وه‌ی ده‌گۆڕێ ته‌نها که‌سه‌کانن.
ئه‌گه‌ر سه‌یرێکی که‌لتوری سیاسی و حزبایه‌تی
ووڵاته دیموکراسیه‌کانی دونیا بکه‌ین ئه‌وا
ده‌بینین که حزبه سیاسیه‌کان سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی
که له‌لایه‌ن که‌سانی سیاسیه‌وه سه‌رکردایه‌تی
ده‌کرێن ئه‌وا چه‌نده‌ها پسپۆڕ و شاره‌زا له
بواره‌جیاجیاکانی پیشه‌سازی، کشتوکاڵ، ئابوری،
بازرگانی، کۆمه‌ڵایه‌تی، په‌روه‌رده‌و فێرکردن،
گه‌شتوگوزار و ...هتد، له پشت داڕشتنی به‌رنامه‌و
سیاسه‌تی ئه‌و حزبانه‌ن. ئه‌و حزبانه کاتێک که
ئۆپۆزیسیۆنن چه‌نده‌ها لیژنه‌ی تایبه‌تیان هه‌یه
بۆ چاودێریکردنی ئیشوکاره‌کانی حکومه‌ت، بۆ هه‌موو
ڕوداوێک و گرفتێکی ووڵات ڕاوبۆچونی خۆیان هه‌یه
که‌نه‌ک هه‌ر ته‌نها سوود به‌خۆیان ده‌گه‌یه‌نێت
وه‌ک حزبێکی سیاسی، به‌ڵکو سوود به ده‌سه‌ڵات و
به به‌رژه‌وه‌ندی ووڵاتیش ده‌گه‌یه‌نێت. به‌م
هه‌نگاوانه حزبی سیاسی ده‌توانێ وه‌ک حزبێکی
سه‌رکه‌وتوو و به‌دیلی ده‌سه‌ڵات له گۆڕه‌پانی
سیاسی‌دا خۆی بسه‌لمێنێ.
دیاره له هه‌ندێک ووڵاتانی ئه‌وروپا ئۆپۆزیسیۆن
کابینه‌ی سێبه‌ری هه‌یه له به‌رامبه‌ر کابینه‌ی
ره‌سمی حکومه‌تدا. ئه‌و( کابینه‌ی سێبه‌ر)ه
په‌یکه‌ره‌که‌ی له په‌یکه‌ری حکومه‌ت ده‌چێت،
به‌ڵام کاری به‌دواداچون و چاودێریکردنی
ئیشوکاره‌کانی حکومه‌ته. ئه‌م پرۆسه‌یه واده‌کات
که حزبی ئۆپۆزیسیۆن شاره‌زاییه‌کی وا په‌یدابکات
که هه‌رکاتێک بگاته ده‌سه‌ڵات کادیره‌کانی
پێگه‌یشتوو و ئاماده‌بن بۆ به‌ڕێوه‌بردنی حکومه‌ت.
قۆناغی ئه‌مڕۆی کوردستان قۆناغی ڕێکخستنی ئیداره‌ی
حکومه‌ت و ڕێکخستنی بازاڕ و بنیاتنانی ژێرخانی
ئابوری و پێشخستنی بواری فێرکردن و بنیاتنانی
کۆمه‌ڵگایه‌کی ته‌ندروسته، که بێگومان ئه‌مانه‌ش
هه‌مووی پێویستی به خه‌ڵکی شاره‌زاو خاوه‌ن
ئه‌زموون هه‌یه.
لێره به‌دواوه حزبی سیاسی له کوردستان نابێ
ته‌نها بیر له دروستکردن و فراوانکردنی ڕێکخستنی
سیاسی بکاته‌وه، هه‌ر به‌شێوه ته‌قلیدیه‌که
خه‌ڵک له‌سه‌ر بنچینه‌ی که‌موکوڕی و
گه‌نده‌ڵیه‌کانی ده‌سه‌ڵات کۆبکاته‌وه‌و جۆشبدات.
ئۆپۆزیسیۆن کاری ته‌نها باسکردنی که‌موکوڕیه‌کانی
ده‌سه‌ڵات نیه، به‌ڵکو کاری ئۆپۆزیسیۆن بریتیه
له به‌رنامه دانان بۆ چاککردنی خراپیه‌کانی
ده‌سه‌ڵات و چاکترکردن و به‌ره‌وپێشبردنی
لایه‌نه باشه‌کانیشی. پێشبڕکێ له گۆڕه‌پانی
سیاسی‌دا نابێ ته‌نها له‌سه‌ر باش و خراپ بێت،
به‌ڵکو ده‌بێت له‌سه‌ر باش و باشتریش بێت.
کۆنترۆلکردنی گۆره‌پانی سیاسی و ئیداری کوردستان
له‌لایه‌ن خه‌ڵکی سیاسی و حزبیه‌وه‌و به‌لانان و
پشتگوێخستنی خه‌ڵکی شاره‌زاو خاوه‌ن ئه‌زمون
یه‌کێکه له هۆکاره سه‌ره‌کیه‌کانی گه‌نده‌ڵی
له کوردستان. ئه‌وانه‌ش که جێگایان بۆته‌وه له
ئیداره‌ی حکومه‌تدا بێده‌سه‌ڵاتن و له‌ژێرکۆنترۆلی
لیپرسراوه سیاسی و حزبیه‌کاندان. شاره‌زایه
پیشه‌ییه‌کان(پرۆفێشناڵ) ناتوانن به‌رنامه‌و پلانی
زانستیانه بۆ پێشخستنی ئیداره‌و ئابوری کوردستان
دابڕێژن به‌بێ ڕه‌چاوکردنی به‌رژه‌وه‌ندی حزبه‌کان
و لێپرسراوه حزبیه‌کان. که ئه‌مه بێگومان
توانای ئه‌و خه‌ڵکه شاره‌زایه‌و حکومه‌تی
کوردستانیشی تووشی ئیفلیجی کردووه.
گه‌شه پێی وایه که پێکهاته‌ی حزبی سیاسی ده‌بێت
ئه‌و پێکهاته‌یه بێت که ئه‌مڕۆی کوردستان
پێویستی پێیه‌تی که ئه‌ویش ڕێگاخۆشکردن و
هێنانه‌پێشه‌وه‌ی خه‌ڵکی شاره‌زاو ته‌کنۆکرات و
خاوه‌ن ئه‌زموونه. بێگومان ئه‌مه ئه‌وه
ناگه‌یه‌نێت که خه‌ڵکی تر بێبه‌ش بێت و مافی
بخورێت به‌ڵکو ده‌بێت هه‌ریه‌که به‌گوێره‌ی
شاره‌زایی و دڵسۆزی و کارکردنی خۆی شوێنی شیاوی
خۆی پێبدرێت. به‌ڵام نابێت به‌ته‌نها خه‌ڵکی سیاسی
ده‌سه‌ڵاتدار و بڕیاربه‌ده‌ست بێت.
|
|

|