|
به‌رنــــامه

ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ
ده‌ســـتور

|
|
شکستیه‌کانی سه‌رکردایه‌تی کورد
له ئیداریه‌وه به‌ره‌و سیاسی و له‌سیاسیشه‌وه به‌ره‌و سه‌ربازی
نووسینی: پێشه‌وا
هه‌روه‌ک لای هه‌موومان ئاشکرایه که هه‌ر له‌دوای ڕاپه‌رینه‌وه‌و دواییش دروستکردنی
یه‌که‌م حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌لایه‌ن پارتی و یه‌کێتیه‌وه تا ئێستا سه‌ره‌ڕای هه‌موو گۆرانکاریه‌کان هێشتا پارتی و یه‌کێتی نه‌یانتوانیوه ئیداره‌یه‌کی سه‌رکه‌وتووی هاوچه‌رخانه دابمه‌زرێنن که له ئاستی پێویستیه‌کانی گه‌لی کوردستاندا بێت. ئه‌م دیارده‌یه ساڵانێکی دورودرێژه له کوردستان باسی لێوه‌ده‌کریت و سه‌رکردایه‌تی کوردی له‌ئاکامه خراپه‌کانی ئاگادار ده‌کرێته‌وه. گومان له‌وه‌دانیه که سه‌رکردایه‌تی کورد که‌موزۆر گوێ له‌خه‌ڵکی کوردستان ناگرێت و حساب بۆ داخوازیه‌کانیان ناکات. به‌رده‌وامبونی ئه‌م بارودۆخه ناله‌باره له‌ناوئیداره‌ی کورستان و به‌تایبه‌تیش له‌سایه‌ی دوو ئیداره‌ییدا وای کرد که‌وا هیچ به‌رنامه‌و پلانێک نه‌بێت بۆ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌بواره جیاجیاکانی ئیداری، ئابوری، خزمه‌تگوزاری، کۆمه‌ڵایه‌تی، په‌روه‌رده‌یی...هتد. بێ سه‌روبه‌ری ئیداره‌ی حکومه‌تی هه‌رێم له سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حزبدا نه‌یتوانی خزمه‌تێکی ئه‌وتۆی خه‌ڵکی کوردستان بکات. هه‌ر له‌دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه تا ڕوخانی ڕژێمی به‌عس پارتی و یه‌کێتی هه‌موو شکسته ئیداری و سیاسیه‌کانی خۆیان ده‌خسته ئه‌ستۆی ئابڵۆقه‌ی ئابوری و سیاسی هه‌رێمی کورستان له‌لایه‌ن ئه‌و ڕژێمه‌و کۆمه‌ڵگای نیوده‌وڵه‌تیه‌وه.
هه‌ر له‌ساڵی 2000 ه‌وه نیشانه‌کانی لێدان و ڕوخاندنی ڕژێمی سه‌دام به‌ئاشکرا بۆ هه‌موو دونیا به‌دیارکه‌وت. هه‌موو لایه‌نه ئه‌قلیمی و جیهانیه‌کان ئه‌وانه‌ی له‌دوورو نزیکه‌وه په‌یوه‌ندیان به‌و پرسه‌وه هه‌بوو که‌وتنه خۆ‌و هه‌رکه‌سه داکۆکی له به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆی کرد. ئه‌و وڵات و لایه‌نانه‌ی که به‌رژه‌وه‌ندیان له‌گه‌ڵ ڕژێمی سه‌دام دابوو به‌ئاشکرا داکۆکیان لێده‌کردو دژی ڕوخاندنی بوون. ئه‌و لایه‌نانه‌ش که له‌گه‌ڵ روخانی بوون به‌به‌رنامه‌وه خۆیان ده‌خزانده ناو هاوکێشه‌که‌و خۆیان بۆ قۆناغی پاش شه‌ڕه‌که‌ش ئاماده ده‌کرد. سه‌رکردایه‌تی کورد یه‌کێک بوو له یاریکه‌ره بنچینه‌ییه‌کانی ناو گۆڕه‌پانه‌که. که‌چی تا ڕوخانی ڕژێمیش نه‌یتوانی هیچ به‌رنامه‌یه‌ک بۆ قۆناغه‌کانی دوای ئه‌وه دابڕێژێت به‌تایبه‌تیش بۆ پرسه هه‌ره گرنگه‌که که گێڕانه‌وه‌ی ناوچه داگیرکراوه‌کانی کوردستان بوو. دوای ڕوخانی ڕژێم یه‌که‌م هه‌نگاوی سه‌رکرایه‌تی کورد ئه‌وه‌بوو که‌به‌ره‌و به‌غدا به‌ڕێبکه‌وێ، ئه‌م پرسه پرسێکی گرنگ بوو به‌ڵام پرسی گرنگی تریش هه‌بوو که ده‌بوایه پێش ئه‌وه یان له‌هه‌مان کاتدا کاری بۆ بکرایه. چوون بۆ به‌غدا به‌بێ به‌رنامه وایکرد که سه‌رکردایه‌تی کورد نه‌توانێ ئامانجه‌کان بپێکێت، هه‌ر له داڕشتنی ده‌ستوره‌وه، دروستکردنی هاوپه‌یمانیه‌کان، سودوه‌رگرتن له ناکۆکیه‌کان ، سودوه‌رگرتن له بونی ئه‌مریکا به‌تایبه‌تیش له‌سه‌ره‌تادا که کورد یه‌که‌م دۆستی نزیکی ئه‌مریکابوو له عێراقداو ئه‌مریکاش هه‌م له‌ڕوی سه‌ربازیه‌وه وه‌زعی خراپبوو و هه‌م له‌روی سیاسیشه‌وه بێدۆست بوو.
سه‌رکردایه‌تی کورد له‌سه‌ره‌تادا وای به‌خه‌ڵکی کوردستان نیشانده‌دا که په‌یوه‌ندی و ڕێککه‌وتنی نهێنی له‌گه‌ڵ ئه‌مریکیه‌کان هه‌یه، دیاره زۆربه‌ی خه‌ڵکی کوردستانیش هه‌روا تێگه‌یشتبون، به‌لام ڕوداوه‌کانی دوو ساڵی ڕابردوو ئه‌وه‌ی سه‌لماند که ڕێکه‌وتنی له‌و بابه‌ته زه‌حمه‌ته بونی هه‌بێت. سه‌ره‌ڕای شکستی سه‌رکردایه‌تی کورد له‌ئیداره‌کردنی حکومه‌تی هه‌رێم، هێشتا خه‌ڵکی کوردستان ئومێدێکی پێیان مابوو ئه‌ویش ڕاگرتنی هاوکێشه‌کان و گێڕانه‌وه‌ی ناوچه داگیرکراوه‌کانی کوردستان بوو. هه‌روه‌ها بوونی سه‌رکردایه‌تی کورد له‌به‌غدا به‌تایبه‌تیش پۆسته‌کانی سه‌رۆک کۆمار‌و جێگری سه‌ره‌ک وه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه دڵنه‌واییه‌کی به‌کورد ده‌به‌خشی به‌وه‌ی که ده‌کرێ له‌کات و ساتی پێویستدا داکۆکی له کورد بکه‌ن.
دوای زیاتر له‌پێنج ساڵ له روخانی ڕژێم و دروستبونه‌وه‌ی عێراقی تازه سه‌رکردایه‌تی کورد هێشتا ؛
١- نه‌یتوانیوه ئیداره‌یه‌کی سه‌رکه‌وتووی دوور له گه‌نده‌ڵی ئیداری و مالی و سیاسی دابمه‌زرێنێ، به پێچه‌وانه‌وه ڕۆژبه‌ڕۆژ گه‌نده‌ڵی زیاتر ده‌بێت و خه‌ڵک له سه‌رکردایه‌تی کورد نائومێدتر ده‌بێت.
٢- نه‌یتوانیوه پاڵه‌په‌ستۆیه‌کی ئه‌تۆ دروستبکات وزه‌مینه خۆشبکات تا مادده‌ی 140 جێبه‌جێبکرێت، به‌پێچه‌وانه‌وه ڕۆژبه‌ڕۆژ مادده‌که توشی قه‌یرانی زیاتر ده‌بێت و بێهێزتر ده‌بێت.
٣- نه‌یتوانیوه پرۆسه‌ی سیاسی و دیموکراسی له کوردستان به‌ره‌وپێشه‌وه به‌رێت و هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵاتدار کاری جیددی بۆ قۆرغکردنی ده‌سه‌ڵات ده‌که‌ن. ئه‌مه نه‌ک ته‌نها خه‌ڵکی کورستانی هه‌راسان کردووه به‌ڵکو دۆسته‌کانی کوردیشی توشی دوو دڵی کردووه به‌وه‌ی که کورد بتوانێ ده‌سه‌ڵاتێکی دیموکراسیانه له هه‌رێمی کوردستاندا دابمه‌زرێنێت.
٤-نه‌یتوانیوه پێگه‌ی خۆی له‌به‌غدا به‌هێزبکات و ده‌ستکه‌وته‌کان بچه‌سپێنێ، به‌پێچه‌وانه‌وه ڕۆژبه‌ڕۆژ شوێن و پێگه‌ی کورد له به‌غدا بێهێزده‌بێت و نه‌ک ده‌ستکه‌وتی تازه به‌ده‌ست نه‌هاتووه به‌ڵکو ئه‌و ده‌ستکه‌وتانه‌ی که چه‌نده‌ها ساڵیشه کورد به‌ده‌ستی هێناوه که‌وتونه‌ته مه‌ترسی.
ئه‌م چوار خاڵه‌ی سه‌ره‌وه به‌ڕونی ئه‌وه نیشانده‌ده‌ن که سه‌رکردایه‌تی کورد شکستی گه‌وره‌ی له‌روی ئیداری و سیاسیه‌وه هێناوه‌و گه‌یشتۆته ئاستێک که ناتوانێ قه‌یرانه‌کان چاره‌سه‌ربکات.
ئه‌گه‌ر سه‌یری ڕوداوه‌کانی چه‌ند مانگی رابردوو بکه‌ین ده‌بینین چه‌نده‌ها جار گرژی له‌نێوان هه‌رێمی کوردستان و حکومه‌تی به‌غدا دروستبووه، به‌ڕادده‌یه‌ک که مه‌ترسی زۆری لێده‌کرێ شه‌ڕی گه‌وره‌ی لێ‌دروست ببێت. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که‌شه‌ڕ ماڵوێرانیه‌و که‌س تیایدا سوودمه‌ندنابێت، به‌ڵام که شه‌ڕ دروستبوو ئه‌نجامه‌که‌ی یان سه‌رکه‌وتنه یان دۆڕاندنه له‌روی سه‌ربازی و سیاسیه‌وه. ئه‌و پرسیاره گرنگه‌ی که دێته پێشه‌وه ئه‌وه‌یه که ئایا سه‌رکردایه‌تی کورد چ ئاماده‌کاریه‌کی سه‌ربازی کردووه له پێنج ساڵی رابردودا بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێکی له‌و بابه‌ته؟ ئایا ئه‌م بواره‌ش وه‌کو هه‌موو بواره‌کانی تر پشتگوێ خراوه‌و حسابی بۆ نه‌کراوه؟
بۆ وه‌لامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیارانه پێویستده‌کات هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ک له‌سه‌ر ئه‌م خاڵانه‌ی
خواره‌وه بکه‌ین:
١-ئه‌گه‌رسه‌یرێکی هێزی پێشمه‌رگه بکه‌ین ده‌بینین وه‌کو هه‌موو شته‌کانی تر له‌نێوان یه‌کێتی و پارتی دابه‌شکراوه‌و هه‌ریه‌که هێزی پێشمه‌رگه‌ی خۆی هه‌یه‌و فه‌رمانده‌و بودجه‌ی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌و ته‌نانه‌ت له‌هه‌ندێ ڕوه‌وه وه‌ک موچه‌و جلوبه‌رگ و ئاڵا جیاوازیشیان هه‌یه.
٢-تا ئێستا سه‌ره‌رای هه‌موو هه‌وڵه‌کان ئه‌و دوو هێزه له‌دوورو نزیکه‌وه تیکه‌ڵ نه‌کراونه‌ته‌وه‌و ئه‌گه‌ر تێکه‌ڵیش بکرێنه‌وه وه‌ک دوو هێزی جیاواز هه‌ڵسوکه‌وت ده‌که‌ن هه‌روه‌ک چۆن بوو له‌پێش ساڵی 1994 .
٣-تا ئێستا هێزی پێشمه‌رگه ئینتمای سه‌ره‌کی بۆ حزبه‌و له‌چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی حزب ئه‌رک و فه‌رمانه‌کان جێبه‌جێده‌کات و ئینتمای نیشتمانی زۆر بێهێزه، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی که هێزه‌کانی پارتی و یه‌کێتی هه‌ریه‌که (باراشی خۆی له‌ئاشێک لێبکات) و له هه‌ندێ شوێندا وه‌ک که‌رکوک و جله‌ولاو خورماتو و شوێنه دابڕاوه‌کانی تر هه‌ریه‌که ئاسایش و پۆلیس وپێشمه‌رگه‌ی خۆی هه‌بێت.
٤- هیچ نوێکردنه‌وه‌یه‌ک له ڕوی مه‌شق و زانیاری سه‌ربازی و چه‌کی تازه‌وه له‌ناو هێزی پێشمه‌رگه به‌دیناکرێت و هه‌یکه‌لی هێزی پیشمه‌رگه هه‌مان هه‌یکه‌لی کۆنی ده پانزه ساڵ له‌مه‌وبه‌ره. چه‌که‌کانیش له‌وه‌ناچێت گۆڕانکاری جۆریان به‌سه‌رداهاتبێت. هه‌مان سه‌رکرده کۆنه‌کان به‌ئه‌قلیه‌تی شه‌ڕی پارتیزانی سه‌رکردایه‌تی هێزی پێشمه‌رگه ده‌که‌ن. له‌کاتێکدا ئه‌گه‌ر ڕوبه‌روبونه‌وه روبدات شه‌ڕ شه‌ڕی به‌ره‌یی و سه‌نگه‌ر ده‌بێت.
لێره‌وه ده‌رده‌که‌وێ که هێزی پیشمه‌گه توشی شپرزه‌ییو بێ سه‌روبه‌ری زۆر بووه‌و نه‌ک هه‌ر تازه‌بونه‌وه‌و ڕێکخستنی تیانیه به‌ڵکو ئه‌و ووره‌و ئینتما نه‌ته‌وه‌ییه‌ی که له‌شاخیش هه‌یبوو له‌ده‌ستی داوه. پاشه‌کشه‌کانی پێشمه‌رگه له قه‌ره‌ته‌په‌و جله‌ولاو خورماتوو ئه‌گه‌ر شکستی سه‌ربازیش نه‌بێت به‌ڵام بێهێزیی نیشانده‌دات. سه‌ره‌ڕای ترسناکیی ڕوداوه‌کانی خانه‌قین و شوێنه‌کانی تر ده‌بینین ئاماده‌کاری سه‌ربازی بۆ مه‌سه‌له‌ی خانه‌قین ئاماده‌کاریه‌کی ڕێکخراونه‌بوو. چه‌ند هێزو لیوایه‌کی یه‌کێتی و پارتی بۆ چه‌ند ناوچه‌یه‌ک نێردران له‌ژێر فه‌رمانده‌یی جیاجیا‌و ناڕێکخراو. تا ئێستاش پارتی و یه‌کێتی سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و مه‌ترسیانه ئاماده‌نین که فه‌رمانده‌ییه‌کی هاوبه‌ش پێک‌بێنن بۆ ڕوبه‌روبونه‌وه‌ی هه‌ر پێشهاتێک.
ئه‌وه‌ی که هه‌ڵده‌سه‌نگێنرێ سه‌باره‌ت به‌هێزی پێشمه‌رگه ئه‌وه‌یه که شه‌ڕ و روبه‌روبونه‌وه ڕوبدات یان ڕونه‌دات هێزی پیشمه‌رگه هیزێکی نا نیزامی بێ مه‌شق و زانستی سه‌ربازی سه‌رده‌مه، بێ چه‌ک و پێداویستی سه‌ربازی سه‌رده‌مه وه له‌و ئاسته‌دانیه که له‌گه‌ڵ سوپایه‌کی نیزامی روبه‌روبێته‌وه.
پێویسته هه‌موو هه‌وڵێک بدرێت که شه‌ڕ ڕونه‌دات، به‌ڵام له‌حاله‌تی ڕوبه‌روبونه‌وه له‌گه‌ڵ سوپای عێراقدا سه‌رکردایه‌تی کورد زۆر پێویسته حسابی ئه‌وه‌بکات که شه‌ڕێکی کورتی چه‌ند ڕۆژه‌ده‌بێت به‌ڵام له‌ڕوی سه‌ربازی وسیاسی و سایکۆلۆژیه‌وه ڕوداوێکی گرنگ ده‌بێت. دۆڕاو هه‌ر دۆڕاوی سه‌ربازی نابێت، به‌ڵکو دۆڕاوی سیاسیش ده‌بێت. له‌به‌رئه‌وه ده‌بێت هه‌موو ئاماده‌کاریه‌کی پێویستی بۆ بکرێت و هه‌موو توانایه‌کی بۆ بخرێته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رکه‌وتن مسۆگه‌ربکرێت، ئه‌گینا شکستی سه‌بازیش دێته‌سه‌ر شکسته‌کانی تر.
٢٩/٩/٢٠٠٨
|
|

|