|
به‌رنــــامه

ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ
ده‌ســـتور

|
|
شه‌ڕی
ده‌روونی به‌رده‌وامه له کوردستان
نووسینی : ئاكار
١٨/٧/٢٠٠٨
شه‌ڕی ده‌روونی یه‌کێکه له‌شێوازه کاریگه‌ره‌کانی شه‌ڕو له هه‌ردوو گۆڕه‌پانی
سیاسی و سه‌ربازیدا ڕۆڵی تایبه‌تی خۆی هه‌یه.
زۆرجار
ئه‌وه‌ی به‌هێزی سه‌ربازی و پلانوکاری دبلۆماسی ناکرێت،به پیاده‌کردنی شه‌ڕی
ده‌روونی یه‌کلایی ده‌کرێته‌وه. له‌مێژووی خه‌باتی ڕزگاری گه‌لی کوردستان، کورد‌و
شۆڕشه‌کانی هه‌میشه ئامانجێک بوونه بۆ ئه‌م جۆره شه‌ڕه له‌لایه‌ن دوژمنانه‌وه.
داگیرکه‌ران
هه‌موو توانایه‌کی ئابوری و ڕاگه‌یاندن و هه‌واڵگریان به‌کارهێناوه بۆ پیاده‌کردنی
شه‌ڕی ده‌روونی به‌رامبه‌ر خه‌ڵکی کوردستان و بزوتنه‌وه ڕزگاریخوازه‌کانی.
ئه‌وه‌ی که چاوه‌ڕوانکراوبوو ده‌بوایه دوای نه‌مانی به‌عس له کوردستان و
دروستبونی په‌رله‌مان و حکومه‌تی کوردستان ئه‌م جۆره که‌لتورو سیاسه‌ته‌ش
کوردستانی به‌جێهێشتایه و که‌لتوری دیموکراسی و شێوازی مۆدیرنی حزبایه‌تیکردن
شوێنی بگرتایه‌وه.
به‌داخه‌وه ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له کوردستان به‌رده‌وامی به شه‌ڕی ده‌روونیدا
به‌رامبه‌ر خه‌ڵکی کوردستان و حزبه سیاسیه‌کانی تری کوردستان. هه‌موو ئامانجه‌که‌ش
بۆ درێژه‌پێدانی ده‌سه‌ڵاتی خۆیانه به شێوه‌یه‌ک تا ڕێگه به‌هیچ هێزێکی تر
نه‌ده‌ن بێته مه‌یدان و کار بۆ گۆڕانکاری سیاسی بکات. بۆ تێگه‌یشتنی زیاتر له‌م
پرسه گرنگه‌و گاریگه‌ریه‌کانی له‌سه‌ر خه‌ڵکی کوردستان و دوایش گۆڕه‌پانی سیاسی
کوردستان پێویسته ووردتر له‌م بابه‌ته بدوێین.
1- بواری سیاسی
له‌دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵاتدار هه‌موو توانایه‌کی خۆیان خستۆته
گه‌ڕ بۆ ڕێگرتن له دروستبوون و به‌هێزبونی هه‌ر حزب و لایه‌نێکی سیاسی له
کوردستان. له‌گه‌ڵ دروستبونی هه‌ر حزبێک ده‌که‌ونه خۆیان بۆ ده‌ست خستنه ناو ئه‌و
حزبه‌و کڕینی سه‌رکرده‌کانی، دروستکردنی خه‌ڵکی تایبه‌ت به‌خۆیان تیایدا‌و بردنی
حزبه‌که به‌و ئاقاره‌ی که خۆیان مه‌به‌ستیانه.هه‌ر کاتێکیش ئاره‌زویان لێبوبێت
ئه‌وا پارچه پارچه‌یان کردووه یان به‌ته‌واوی هه‌ڵیانوه‌شاندۆته‌وه.ئه‌گه‌ر ئه‌و
جۆره هه‌وڵانه‌ش سه‌رکه‌توو نه‌بوبێت ئه‌وا هه‌ڕه‌شه‌و پاڵه‌په‌ستۆو مۆڵه‌ت
پێنه‌دان و بودجه بڕین و ته‌نانه‌ت گرتن و کوشتنیشیان به‌کارهێناوه. ئه‌م
حاله‌ته وایکردووه که خه‌ڵک له حزبی سیاسی و کاری سیاسی دوربکه‌وێته‌وه،
یه‌که‌میان له‌به‌ر ترسی گیان و قوتی ژیانی خۆی، دووه‌میشیان ئه‌زمونێکی زۆری
حزبه‌کانی کوردستان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی چه‌ند که‌سانێک و خۆده‌وڵه‌مه‌ندکردن بووه‌و
نه‌یانتوانیوه ببنه نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی خه‌ڵک. چه‌نده‌ها حزبی سیاسی و
ڕێکخراوی مه‌ده‌نی له‌لایه‌ن خودی پارتی و یه‌کێتیه‌وه درستکراون و خراونه‌ته
خانه‌ی ئۆپۆزیسیۆنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌نرخی ئۆپۆزیسیۆنی ڕاسته‌قینه که‌م
بکه‌نه‌وه‌و باوه‌ڕی خه‌ڵک له‌ق بکه‌ن به‌هه‌ر هێزێکی سیاسی که بیه‌وێت گۆڕانکاری
سیاسی ئه‌نجام بدات. شێوازێکی تری شه‌ڕی ده‌روونی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئه‌وه‌یه
که‌هه‌ر هێزێک دروستبێت وای له‌خه‌ڵک بگه‌یه‌نێت که ئه‌و هێزه دروستکراوی
خۆیانه‌و بۆ ئامانجێکی تایبه‌تی و قۆناغێکی دیاریکراو دروستیان کردووه. بۆئه‌مه‌ش
چه‌نده‌ها پڕوپاگه‌نده بڵاوده‌که‌نه‌وه له‌لایه‌ن ده‌زگا تایبه‌تیه‌کانی
خۆیانه‌وه که گوایه نهێنیه‌و دزه‌ی کردووه له‌م ده‌زگایانه‌وه. به‌ڵام
له‌ڕاستیدا به‌پلان وبه‌رنامه‌ی داڕێژراو دروستکراون و بڵاوکراونه‌ته‌وه.
ئه‌مه‌ش دیسان بۆ ئه‌وه‌یه که خه‌ڵک له‌و حزبه سیاسیه دووربخه‌نه‌وه‌و به‌ره‌و
شکستی ببه‌ن.
2- بواری ئابوری
هه‌ر له‌دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه هه‌موو داهاتی کوردستان له‌ژێر ده‌ستی هه‌ردوو حزبی
ده‌سه‌ڵاتدار پارتی و یه‌کێتی بووه. ئه‌مانیش به وویستی خۆیان به‌کاریان هێناوه‌و
هیچ یاسایه‌کیش نه‌بووه ڕێگایان لێبگرێت. له‌به‌رئه‌وه توانای ئابوری کوردستان
که‌وتۆته خزمه‌تی به‌هێزبون و مانه‌وه‌ی ئه‌م دوو حزبه. له‌هه‌ردوو ئاستی حزب و
حکومه‌تدا داهاتی کوردستانیان به‌شێوه‌یه‌ک به‌کارهێناوه که‌له‌گه‌ڵ
به‌رژه‌وه‌ندیه حزبیه‌کانی خۆیاندا کۆک بێت. سه‌رکردایه‌تی ئه‌ودوو حزبه‌و
که‌سوکاریان سوودمه‌ندی پله‌یه‌ک بونه، دواییش ئه‌و که‌سانه‌ی که له
چوارده‌وره‌ی ئه‌وانن و گوێڕایه‌ڵی سیاسه‌ته‌کانی ئه‌وانن.سه‌ده‌ها ملیۆنێر
له‌سایه‌ی ئه‌و سیاسه‌ته دروستبوونه‌و له به‌رامبه‌ردا خه‌ڵکی ئاسایی بێبه‌ش
کراوه. کۆمپانیاو ، قۆنته‌رات و زه‌وی و ئیمتیازاتی تر خه‌ڵکی نزیک له خۆیان
ده‌گرێته‌وه‌و ئه‌وه‌ش کرنوش بۆ سیاسه‌ته‌کانی ئه‌وان نه‌بات له هه‌موو ئه‌وانه
بێبه‌شه.پیاده‌کردنی ئه‌م جۆره سیاسه‌ته بۆ ئه‌وه‌یه که به‌خه‌ڵک نیشانبده‌ن
که هه‌ر ئه‌وانن سه‌رچاوه‌ی پاره‌و ده‌وڵه‌مه‌ندبون و خۆشی وکامه‌رانی، بۆ
ئه‌وه‌یه که خه‌ڵکی ناچاربکه‌ن به بونی ئه‌وان و سیاسه‌ته‌کانیان ڕازیبێت. واته
که‌سایه‌تی مرۆڤی کوردستان نه‌هێڵن و به پاره‌و پله‌وپایه بیکڕن. ئامانجێکی تری
ئه‌و سیاسه‌ته بۆ دوورخستنه‌وه‌ی خه‌ڵکه له سیاسه‌ت و هه‌وڵدان بۆ گۆرانکاری
سیاسی. چونکه کاتێک خه‌ڵک توشی گرفتی ئابوری و بژێوی ژیان دێت کاتی ئه‌وه‌ی
نامێنێت که بپرژێته سه‌ر کاری سیاسی وبیر له ڕێگاچاره‌یه‌کی سیاسی بکاته‌وه.
ئه‌وه‌ی که ئه‌مڕۆ زۆر که‌وتۆته ژێر کاریگه‌ری مه‌سه‌له‌ی ئابوری له کوردستان
گه‌نجه‌کانن. گه‌نج پێویستی به‌جلوبه‌رگی تازه‌و مۆبایل و ئۆتۆمۆبێل و دواییش
بیرکردنه‌وه له‌دروستکردنی خێزان و پێداویستیه‌کانی هه‌یه. بێگومان ئه‌م حاله‌ته
زۆربه‌ی گه‌نجه‌کانی توشی نائومێدی کردووه‌و گه‌شبین نین به ئێستا‌و دواڕۆژی خۆیان.
ئه‌گه‌رچی هه‌بوونی پلانێکی گونجاو له‌لایه‌ن حکومه‌تی کوردستانه‌وه ده‌کرێ
به‌شێکی زۆر له‌و گرفتانه چاره‌سه‌ربکات. به‌ڵام ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی داهاتی
کوردستان له‌لایه‌ن سه‌رکردایه‌تی پارتی ویه‌کێتی بواری بۆ ئه‌م جۆره
چاره‌سه‌رانه نه‌هێشتۆته‌وه.
3- بواری کۆمه‌ڵایه‌تی
له‌چه‌ند ساڵی ڕابردوودا کۆمه‌ڵگای کوردستان ڕوبه‌ڕوی کۆمه‌ڵێ گۆڕانکاری کتوپرو
خێرا بۆته‌وه به‌شێوه‌یه‌ک که گونجان له‌گه‌ڵیاندا کارێکی ئاسان نه‌بووه.
گۆڕانکاری کتوپڕی بواری ئابوری کۆمه‌ڵگای توشی بارێکی ده‌روونی کردووه که خێزانی
کوردی هه‌رچی هه‌وڵ و ته‌قه‌ڵا هه‌یه ده‌یدا بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ پێداویستیه‌کانی
ژیانی ڕۆژانه دابین بکات. نه‌بوونی سیسته‌مێک له کوردستان که بتوانێ
چوارچێوه‌یه‌کی یاسایی بۆ بازار‌و بازرگانی دابنێت قه‌یرانی گه‌وره‌ی بۆ خه‌ڵکی
کوردستان دروستکردووه. دابه‌شبوونی هه‌ردوو چینی ده‌وڵه‌مه‌ندو هه‌ژار له
کوردستان تادێ ڕوونتر ده‌بێت و بۆشایی نێوان ئاستی ژیانی ده‌وڵه‌مه‌ندو هه‌ژار تادێ
فراوانترده‌بێت. به‌ها کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردستان هیچ کاتێک به‌قه‌د
ئێستا دانه‌به‌زیون و په‌یوه‌ندیه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانیش هیچ کاتێک به‌قه‌د ئێستا
بێهێز نه‌بوونه. ئه‌گه‌رچی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له کوردستان هۆکاری ئه‌مه
ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ گۆڕانی قۆناغه‌که‌و ئاستی ئابوری کوردستان ودیارده‌ی
به‌جیهانیبوون. به‌ڵام له راستیدا هۆکاری سه‌ره‌کی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و
ناسه‌قامگیریه‌ی که‌له بازاڕی کوردستان و ئابوری کوردستاندا هه‌یه. ناعه‌داله‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی گه‌یشتۆته ئه‌وه‌ی که خێزان هه‌یه چه‌ند که‌سێکی به به‌رده‌وامی
کارده‌کات هێشتا ناتوانێ بژێوی ژیان به ته‌واوی په‌یدابکات، خێزانیش هه‌یه
ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی خزمی لێپرسراوێکی یه‌ک له دوو حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌که‌یه
به‌قه‌د ده خێزانی ئاسایی ده‌ستده‌که‌وێت. په‌یڕه‌وکردنی ئه‌م سیاسه‌ته ئامانجی
سه‌رقاڵکردنی خه‌ڵکه ته‌نها به ئیشوکاری ڕۆژانه‌و بژێوی ژیان بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵک
فرسه‌تی ئه‌وه‌ی نه‌بێت تا بپرژێته سه‌ر کاری سیاسی و بکه‌وێته به‌ره‌ی
ئۆپۆزیسیۆن.
4- بواری ڕاگه‌یاندن
ڕاگه‌یاندن هه‌میشه گاریگه‌رترین شێوازی شه‌ڕی ده‌روونیه‌و ده‌کرێ له‌کاتێکی
که‌مدا کاری زۆربکاته سه‌ر ووره‌ی خه‌ڵک. هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ڕاپه‌ڕینه‌وه هه‌ردوو
حزبی ده‌سه‌ڵاتدار ڕاگه‌یاندنی کوردستانیان به ته‌له‌فزیۆن ورادیۆو
ڕۆژنامه‌کانه‌وه خستۆته ژێر کۆنترۆل یان ته‌ئسیری خۆیان. هه‌رکاتێکیش ده‌نگی
سه‌ربه‌خۆو دیموکراسیخواز دروستبووبێت ئه‌وا هه‌موو شێوازێکی پاڵه‌په‌ستۆیان
به‌کارهێناوه بۆ سه‌رکوتکردنی. له‌به‌رامبه‌ردا ڕاگه‌یاندنی حزبییان به‌هێزکردووه
یان چه‌نده‌ها که‌ناڵی ڕاگه‌یاندنیان له‌ژێر ناوی جیاجیادا دروستکردووه
به‌مه‌به‌ستی دروستکردنی هاوسه‌نگی و کزکردنی که‌ناڵه سه‌ربه‌خۆکان. له‌کاتی
ئێستادا چه‌ند ڕۆژنامه‌یه‌ک له کوردستاندا ده‌نگ و ناڕه‌زایی خه‌ڵک و
گه‌نده‌ڵیه‌کانی ده‌سه‌ڵات به دونیا راده‌گه‌یه‌نن. ده‌سه‌ڵاتی سیاسی جۆره‌ها
شێوازی پاڵه‌په‌ستۆی له‌سه‌ریان دروستکردووه.هه‌وڵدان بۆ شکستپێهێنانیان،
ئاسته‌نگی دروستکردن بۆ په‌یامنێرو ڕۆژنامه‌نوسان و تۆمارکردنی داوای یاسایی
له‌سه‌ریان به‌بیانوی جۆراوجۆر. ده‌سه‌ڵاتی سیاسی کوردستان دژی هه‌موو ده‌نگێکی
دیموکراسیخوازه. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ڕۆژنامه‌نوسانی سه‌ربه‌خۆشیان هه‌ڵه‌یه‌ک بکه‌ن
ئه‌وا به‌توندی سزایان ده‌ده‌ن، باشترین نمونه‌ش لابردنی ڕۆژنامه‌نوس ستران
عه‌بدوڵایه. ئیمڕۆ کۆمپانیای ووشه‌و ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی و ئاوێنه‌و لڤین گرفتی
گه‌وره‌ی ده‌سه‌ڵاتن له کوردستان. ئه‌و شێوازه‌ی که کۆمپانیای ووشه په‌یڕه‌وی
ده‌کات له راگه‌یاندن بوه‌ته گرفتێکی نێوان یه‌کێتی و پارتی له‌لایه‌ک و خودی
یه‌کێتی و نه‌وشێروان مسته‌فاش له‌لایه‌کی تره‌وه. ئه‌مانه هه‌موو به‌ڵگه‌ی
ئه‌وه‌ن که ڕاگه‌یاندن تا ئێستا چه‌کێکی به‌هێزبووه به‌ده‌ست یه‌کێتی و
پارتیه‌وه بۆ کۆنترۆلکردنی خه‌ڵک، له‌به‌ر ئه‌وه هه‌موو توانایه‌کی خۆیان
به‌کارده‌هێنن بۆئه‌وه‌ی له‌ده‌ستی نه‌ده‌ن.
پوخته‌ی ئه‌مه‌ی سه‌ره‌وه ئه‌وه‌مان بۆ ده‌سه‌لمێنێ که ده‌سه‌ڵاتی سیاسی کوردستان
شه‌ڕێکی به‌رفراوانی ده‌روونی له‌هه‌موو بواره‌کانه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌بات به‌رامبه‌ر
خه‌ڵکی کوردستان و لایه‌نه سیاسیه‌کان. یه‌که‌م ئامانج و دوا ئامانجیش بۆ له‌یه‌ک
دابڕینی خه‌ڵک و لێکترازانی ڕیزه‌کانی جه‌ماوه‌ره. بۆ نه‌هێشتنی متمانه‌یه
له‌نێوان تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردستان،له‌نێوان خه‌ڵک و لایه‌نه سیاسیه‌کان وه
له‌نێوان گروپ و هێزه سیاسیه‌کانیش بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رگیز جه‌ماوه‌ر له‌ده‌وری هیچ
هێزێکی سیاسی کۆنه‌بێته‌وه‌و هێزه سیاسیه‌کانیش نه‌توانن کۆده‌نگیه‌ک دروستبکه‌ن
بۆ پاڵه‌په‌ستۆ دروستکردن له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی سیاسی.
|
|

|