|
ئۆپۆزیسیۆن
و ده‌سه‌ڵات د. محمد حاجی/
له‌نده‌ن
١٤ـ٥ـ٢٠٠٨
ئۆپۆزیسیۆن و
ده‌سه‌ڵات دوو پێکهاته‌ی بنچینه‌یی و سه‌ره‌کی پرۆسه‌ی سیاسین له هه‌ر ووڵاتێکدا.
ده‌سه‌ڵات هه‌رچه‌نده به‌هێز و به‌توانا بێت به‌بێ ئۆپۆزیسیۆنێکی ڕاسته‌قینه
ناتوانێت پرۆسه‌یه‌کی سیاسی سه‌رکه‌وتوو پێك بهێنێت.
ئه‌گه‌ر سیسته‌می سیاسی
سیسته‌مێکی نادیموکر‌اسیانه‌بوو، ئه‌وا گۆڕه‌پانی سیاسی ئه‌وه‌نده ته‌سك
ده‌بێته‌وه که‌له‌ده‌سه‌ڵات به‌ولاوه جێگای هیچ لایه‌نێکی ئۆپۆزیسیۆن نابێته‌وه‌و
ئۆپۆزیسیۆن به‌ناچاری په‌ناده‌باته به‌رشێوازه‌خه‌باتی نهێنی. زۆرجار ئۆپۆزیسیۆن
هه‌روه‌ك له عێراقی کۆن و زۆربه‌ی ووڵاتانی ئێستای ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا
به‌جۆرێک زۆری بۆدێ که ناچاره له‌ده‌ره‌وه‌ی سنووری ئه‌و ووڵاته کاره‌کانی
ڕێکبخاو درێژه به خه‌باتی خۆی بدا.
سیسته‌می دیکتاتۆری له دوو
لاوه زیان له سه‌روه‌ری و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ووڵات ده‌دات. یه‌که‌میان،
به‌پیاده‌کردنی سیسته‌مێکی تۆتالیتاری (پاوانخواز) له ناوه‌وه‌ی ووڵاتداو
داگیرکردنی ئیراده‌و ئازادی خه‌ڵک و ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی سه‌روه‌ت و سامانی ووڵات،
ئه‌مانه ڕۆژ به‌ڕۆژ ده‌بنه‌هۆی که‌ڵه‌که‌بوونی لایه‌نه خراپه‌کانی ده‌سه‌ڵات و
زیادبوونی گه‌نده‌ڵی دارایی و ئیداری و سیاسی به‌شێوه‌یه‌ك که به‌رده‌وامبوونی
دۆخه‌که سیسته‌می سیاسی به‌ره‌و بۆگه‌نبوون ده‌بات.
دووه‌میان، به ده‌رپه‌ڕاندنی
ئۆپۆزیسیۆن بۆده‌ره‌وه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی و هه‌ندێ جاریش ده‌ره‌وه‌ی ووڵات که
ده‌بێته هۆی دروستبوونی مه‌ترسی بۆسه‌ر ئاسایشی نیشتمانی.
یه‌کێك له سیما هه‌ره
گرنگه‌کانی سیسته‌می دیموکراسی بوو‌نی ئۆپۆزیسیۆنی سیاسی یان په‌رله‌مانیی
ئازاده. ڕۆڵ و ماف و لێپرسراوێتی ئۆپۆزیسیۆن ئه‌بێت له چوارچێوه‌ی یاسادا
ڕێکبخرێت. ئۆپۆزیسیۆن ئه‌رکی ته‌نها ڕه‌خنه‌گرتن نیه، به‌ڵکو ڕه‌خنه‌گرتن و
په‌نجه‌خستنه‌سه‌ر که‌موکوڕیه‌کانی ده‌سه‌ڵات یه‌کێکه له ئه‌رکه‌کانی. ڕه‌خنه‌گرتن
و دانی به‌ڕووی ده‌سه‌ڵات ته‌نها به‌مه‌به‌ستی ناشیرین‌کردنی حیزبی ده‌سه‌ڵاتدارو
لابردنی له ده‌سه‌ڵات نه ئه‌که‌وێته خزمه‌تی ووڵات و نه پرۆسه‌ی سیاسی
ووڵاتیش. به‌ڵکو ئۆپۆزیسیۆن ئه‌بێ ڕه‌خنه‌و تێڕوانین و بۆچونه‌کانی خۆی
به‌شێوه‌یه‌کی ڕوون و بنیاتنه‌رانه‌و بوێرانه بخاته ڕوو و له‌شوێنی ئه‌وه‌ش ئه‌بێ
پرۆژه‌ی به‌دیل و چاره‌سه‌ری گونجاوو واقیعیانه‌ی هه‌بێت بۆ کێشه‌کان.
ته‌نها به‌مه
ئۆپۆزیسیۆن ئه‌توانێ خزمه‌تی ڕاسته‌قینه‌بکات و بۆ حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار و بۆ
جه‌ماوه‌ریش بسه‌لمێنێ که نه‌ك ته‌نها ته‌عبیر له ڕای گشتی جه‌ماوه‌رده‌کات،
به‌ڵکو توانای پێشڕه‌وایه‌تیکردنی جه‌ماوه‌ریشی هه‌یه.
بوو‌نی ئۆپۆزیسیۆن شه‌رعیه‌تی
ده‌سه‌ڵات زیاد ده‌کات و ده‌بێته‌هۆی به‌هێزبوونی ووڵات و سه‌قامگیریی ووڵات.
ده‌سه‌ڵات ده‌بێ ئه‌و ڕاستیه بزانێ که ئه‌و چۆن ما‌فی ئه‌وه‌ی هه‌یه که شێواز
وڕێگای خۆی هه‌بێت له مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له‌کان، ئاواش ئۆپۆزیسیۆن ما‌فی
ئه‌وه‌ی هه‌یه که بۆچون و قسه‌ی خۆی هه‌بێت له‌هه‌موو مه‌سه‌له‌یه‌کدا. ئه‌رکی
ده‌سه‌ڵاته که مافه‌کانی ئۆپۆزیسیۆن دابێن بکات، که بریتین له ئازادی
جوڵانه‌وه، ده‌سته‌به‌رکردنی سه‌رچاوه‌کانی زانیاری، به‌کارهێنانی ڕاگه‌یاندن،
چاودێریکردنی کاروباره‌کانی حکومه‌ت و یارمه‌تی دانیشی بۆ جێبه‌جێکردنی ئه‌و
کارانه. له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا ئۆپۆزیسیۆن لێپرسراوه به‌وه‌ی که هه‌موو
هه‌نگاوه‌کانی له‌چوارچێوه‌ی یاسا‌و ده‌ستووردابێت و هێڵه یاساییه‌کان نه‌به‌زێنێت.
بێ به‌رنامه‌یی وبێ چوارچێوه‌یی کاره‌کانی ئۆپۆزیسیۆن نه‌ك هه‌ر خزمه‌تی پرۆسه‌ی
سیاسی ناکات، به‌ڵکو فه‌وزایه‌کی سیاسی دروستده‌کات و ئه‌گه‌ری مه‌ترسیش ده‌خاته
سه‌ر ئاسایشی نیشتمانی.
یه‌کێك له دیارده‌کانی
پرۆسه سیاسیه ساواکان ئه‌وه‌یه که ئه‌و حیزبه سیاسیانه‌ی خۆیان به ئۆپۆزیسیۆن
ده‌زانن یان لاوازن، یان گه‌نده‌ڵن یان که‌س په‌رستن یان پاڵه‌په‌ستۆیه‌کی زۆری
ده‌سه‌ڵاتیان له‌سه‌ره به‌شێوه‌یه‌ك که ناتوانن ڕێز و پشتگیری جه‌ماوه‌ر بۆخۆیان
ڕابکێشن. کاتێك که ئۆپۆزیسیۆن بێهێز ده‌بێت و ناتوانی به‌ئه‌رکی خۆی هه‌ڵسێت
چه‌نده‌ها لایه‌نی تر دروست ده‌بن بۆ گرتنه ئه‌ستۆی ئه‌و ئه‌رکه وه‌ك هۆکاره‌کانی
ڕاگه‌یاندن و چه‌نده‌ها کۆمه‌ڵه‌و گروپی تری (
NGO
ڕێکخراوه ناحکومیه‌کان) که له‌ڕاستیدا گروپی سیاسی نین و بۆ ئامانجێکی کاتی
هاتونه‌ته کایه‌وه. به‌ڵام به‌جێهێشتنی گۆڕه‌پانی سیاسی به ته‌نها بۆ ئه‌و
گروپانه ئه‌نجامی باش له ریفۆرمی سیاسی ناهێنێته کایه‌وه‌و به به‌رژه‌وه‌ندی
گه‌ل و پرۆسه‌ی سیاسیش ناگه‌ڕێته‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی حیزبی سیاسی بتوانێ بڕوای
خه‌ڵك بۆخۆی ڕابکێشێ ئه‌بێ پرۆسه‌ی به‌دیموکراسی کردن له‌ناو خودی حیزبه‌که‌دا
ئه‌نجام بدا، پێش ئه‌وه‌ی باس له دیموکراسی پرۆسه‌ی سیاسی و دیموکراسی ووڵات بکات.
یه‌کێك له بابه‌ته هه‌ره گرنگه‌کان بریتىیه له داهاتی حیزب و چۆنیه‌تی
خه‌رجکردنی، که مه‌ترسیه‌کی زۆر گه‌وره‌یه بۆسه‌ر پرۆسه‌ی دیموکراسی.
له‌هه‌ندێ ووڵاتدا کاتێك
حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار هه‌ست به‌وه ده‌کات که ناتوانێ ده‌نگی خه‌ڵك به‌ده‌ست بهێنێ
له‌به‌ر گه‌نده‌ڵی و بێهێزی له ڕووی پرنسیپه‌وه، په‌نا ده‌باته به‌ر کڕینی
ده‌نگی خه‌ڵك بۆ مسۆگه‌رکردنی مانه‌وه له ده‌سه‌ڵات. کاتێك پاره ده‌بێته
گه‌ره‌نتی بۆسه‌رکه‌وتن له هه‌ڵبژاردن، له‌لایه‌ك وا له حیزبی سیاسی ده‌کات که
په‌نا بباته به‌ر هه‌موو شێوازێك بۆ په‌یداکردنی، له‌وانه‌ش دزینی داهاتی ووڵات،
له‌لایه‌کی تریشه‌وه هیچ مانایه‌ك بۆ ڕاو ئیراده‌ی خه‌ڵك و پرۆسه‌ی دیموکراسی
نامێنێته‌وه.
یه‌کێك له تێگه‌یشتنه
ناڕاسته‌کان له پرۆسه‌ی سیاسی کوردستان بریتىیه له (براوه هه‌مووی ده‌بات-winner
takes all )، واته
حیزبی سیاسی کاتێك که زۆرینه‌ی ده‌نگ به‌ده‌ست ده‌هێنێت وای لێکده‌داته‌وه که
هه‌موو دام و ده‌زگاکانی حکومه‌ت بوون به‌موڵکی ئه‌وو وه‌كو به‌شێك له حیزبه‌که‌ی
خۆی سه‌یریان ده‌کات.
هه‌ر چه‌نده تا ئێستا له
کوردستان ئۆپۆزیسیۆن به مانا ته‌واوه‌که‌ی بوو‌نی نیه، به‌ڵام ئه‌و حیزب
ولایه‌نانه‌ش که هه‌ن و له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتن، ده‌سه‌ڵات به به‌شێك له
پرۆسه‌ی سیاسیان نازانێت و ئه‌یانخاته لاوه له بری ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵیاندا
کاربکات.
هه‌ر له‌دوای
ڕاپه‌ڕینه‌وه هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار له باتی به‌دیموکراسیکردنی پرۆسه‌ی
سیاسی کوردستان و ڕێخۆشکردن بۆ دروستبوونی ئۆپۆزیسیۆنی سیاسی له چوارچێوه‌ی
یاسادا، که‌وتوونه‌ته کارکردن بۆ بێهێزکردن و ده‌ست تێوه‌ردان له پێکهاته‌ی
ناوخۆی حیزبه‌کانی کوردستان و هه‌وڵدان بۆ کردنیان به پاشکۆی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان.
ئه‌مه پاساو نیه بۆ بێ توانایی زۆربه‌ی حیزبه‌کانی ئێستای کوردستان و
سه‌رنه‌که‌وتنیان له نزیك که‌وتنه‌وه له جه‌ماوه‌ر و کێشکردنی جه‌ماوه‌ر بۆ
خۆیان. دیاره دروست نه‌بوونی ئۆپۆزیسیۆنی سیاسی هه‌م هۆکاری زۆره‌و هه‌میش
ده‌ره‌نجامه خراپه‌کانی زۆر به ڕوونی له پرۆسه‌ی سیاسی کوردستان هه‌ستی
پێده‌کرێت. به‌شێوه‌یه‌کی گشتی هۆکاری دروست نه‌بوونی ئۆپۆزیسیۆن له کوردستان
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و که‌لتووره سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیه دواکه‌وتووه‌ی که
پرۆسه‌ی سیاسی و کۆمه‌ڵگای کوردستان ده‌یه‌ها ساڵه پێوه‌ی ده‌ناڵێنێ. هه‌ر ئه‌و
که‌لتووره‌ش وای کردووه که عه‌قلیه‌تی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ڕازی نه‌بێ به بوو‌نی
هێزێکی تر که پێشبرکێی بکا له گه‌یشتن به‌ده‌سه‌ڵات. له‌هه‌مان کاتدا دروستکردنی
ئۆپۆزیسیۆن له کوردستان له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات به‌م شێوازه‌ی
تا ئێستا هێناویانه مه‌حاڵه. تا ئێستا نه‌ك هه‌ر ئۆپۆزیسیۆن پێک نه‌هێنراوه
به‌ڵکو ناوی ئۆپۆزیسیۆن بۆ سوودی چه‌ند حیزب و لایه‌نێك و چه‌ند که‌سێك
به‌کارهێنراوه، هه‌ر وه‌ک چۆن حکومه‌ت بۆ سوود و به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوو حیزبی
ده‌سه‌ڵاتدار به‌کارهێنراوه. لێره‌وه ده‌کرێ بڵێین که چۆن هه‌ردوو حیزبی
ده‌سه‌ڵاتدار تووشی گه‌نده‌ڵی هاتوون ئاواش ئه‌و هێزانه‌ی که خۆیان به ئۆپۆزیسیۆن
ده‌زانن له کوردستان پێش ئه‌وه‌ی وه‌کو هێزێك کاریگه‌رییان هه‌بێت تووشی گه‌نده‌ڵی
هاتوون و ناتوانن ببن به به‌دیلی ده‌سه‌ڵات. گه‌نده‌ڵ بوو‌نی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی
له‌هه‌ر ووڵاتێکدا شتێکی چاوه‌ڕوان کراوه هه‌روه‌ك چۆن بوو‌نی به‌دیلێکیش بۆ ئه‌و
ده‌سه‌ڵاته شتێکی چاوه‌ڕوان کراو و ئاساییه. ئه‌وه‌ی که خه‌ڵکی کوردستان و
پرۆسه‌ی سیاسی کوردستانی تووشی نائومێدی کردووه ته‌نها گه‌نده‌ڵی ده‌سه‌ڵات نیه،
به‌ڵکو به‌شه زۆره‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌بوونی به‌دیل بۆ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته.
بێگومان به‌دیل به گله‌یی و ناڕه‌زایی و مقۆمقۆی بن دیوار دروست نابێت، چونکه
ناڕه‌زایی خه‌ڵک له کوردستان ناڕه‌زاییه‌کی ڕێکخراونیه، ئه‌و ناڕه‌زاییه ده‌نگ
دروست ده‌کات به‌ڵام هێز دروست ناکات، که بێگومان ته‌نها هێزیش ده‌توانێ گۆڕانکاری
دروست بکات. له‌به‌ر ئه‌وه هه‌رچه‌نده که که‌ره‌سته‌ی دروستبوونی ئۆپۆزیسیۆنی
سیاسی له کوردستان ده‌مێکه هه‌یه، هێزێکی دڵسۆز و کاراو واقیع بین نه‌بووه که
به به‌رنامه‌یه‌کی تۆکمه‌و به پێوه‌ره‌کانی به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانی و به‌لادانی
به‌رژه‌وه‌ندیه حیزبی و که‌سیه‌کان کاربکات بۆ ئه‌م مه‌به‌سته. مانه‌وه‌ی
گۆڕه‌پانی سیاسی کوردستان به‌بێ ئۆپۆزیسیۆن ڕۆژ به ڕۆژ پرۆسه‌ی سیاسی به‌ره‌و
لاوازبوون ده‌بات و ده‌سه‌ڵاتیش زیاتر نوقمی گه‌نده‌ڵی ده‌کات و مه‌ترسی گه‌وره‌ش
ده‌خاته سه‌ر ئاسایشی نیشتمانی کوردستان.له‌به‌رئه‌وه ئه‌رکێکی مێژووییه که
دڵسۆزانی کوردستان ڕێگه‌ی دروستبوونی ئۆپۆزیسیۆنێکی نیشتمانی ڕاسته‌قینه
بگرنه‌به‌رو ده‌سه‌ڵاتی سیاسیش کۆسپ و ته‌گه‌ره له‌و ڕێگه‌یه دروستنه‌کات و
نه‌بێته ڕێگر.
|