|
به‌رنــــامه

ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ
ده‌ســـتور

|
|
ووتار
10-07-2008
نه‌بوونی خزمه‌تگزاری له کوردستان که‌مته‌رخه‌میه‌کی ئیداریه یان
مه‌سه‌له‌یه‌کی سیاسیشه؟
نوسینی: دلاوه‌ر
هه‌موو لایه‌کمان له گرفته‌کانی ژیانی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵکی کوردستان ئاگادارین.
به‌تایبه‌تیش له چه‌ند ساڵی ڕابردوودا سه‌رزمان و بن زمانی خه‌ڵک بووه‌ته باسی
نه‌بوونی خزمه‌تگوزاریه بنچینه‌ییه‌کانی ژیان که بریتین له کاره‌باو ئاو و
سوته‌مه‌نی و دوایش نه‌بوونی ڕێگاوبانی گونجاوو ئاو‌و ئاوه‌ڕۆ بۆ شار‌و شارۆچکه‌و
گونده‌کانی کوردستان. ئه‌گه‌ر نه‌بوونی ئه‌و شتانه تا ڕوخانی ڕژێمی به‌عس
په‌یوه‌ندی هه‌بووبێت به ئابڵۆقه‌ی ئابوری سه‌ر عێراق و کوردستان ئایا له دوای
ڕوخانی ڕژێمه‌وه هۆکاره‌که‌ی چیه؟
جگه له‌وه‌ی که یه‌کێک له هۆکاره‌کانی که‌مته‌رخه‌می ئیداری حکومه‌ته، به‌ڵام
پێده‌چێ ئه‌مه ته‌نها هۆکار نه‌بێت. ئه‌گه‌ر سه‌یرێکی مێژووی جیهان بکه‌ین له
شه‌ڕی جیهانی دووه‌مه‌وه تا ئێستا ده‌بینین که شه‌ڕی گه‌وره‌ی زۆر له جیهاندا
ڕویانداوه‌و بونه‌ته هۆی کاولکاری گه‌وره بۆ چه‌نده‌ها ووڵات. شه‌ڕی جیهانی
دووه‌م که به گه‌وره‌ترین شه‌ڕده‌ژمێردرێت تا ئێستا، بوه هۆی کاولکردنی
چه‌نده‌ها ووڵاتی گه‌وره وه‌ک ئه‌ڵمانیا، ئیتاڵیا، فه‌ره‌نسا، به‌ریتانیا،یه‌کێتی
سۆڤیه‌ت، ژاپۆن و ...هتد. دوای کۆتایی هاتنی شه‌ڕ ئه‌و ووڵاتانه یه‌کسه‌ر ده‌ستیان
کرده‌وه به پرۆسه‌ی بیناکردنه‌وه‌و چاککردنه‌وه‌ی پیشه‌سازی و ته‌زووی کاره‌باو
ئاسایی کردنه‌وه‌ی ژیانی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵک. ئه‌و ووڵاتانه‌ی که له‌سه‌ره‌وه باسمان
کرد سه‌ره‌ڕای ئه‌و کاولکاریه‌ی که به‌سه‌ریاندا هات، هیچ یه‌کێکیان پێنج ساڵی
نه‌ویست بۆ چاکردنه‌وه‌ی ته‌زوی کاره‌با و دابینکردنی ئاوی خواردنه‌وه‌و سوته‌مه‌نی
بۆ هاوڵاتیان. ئه‌مه سه‌ڕای ئه‌وه‌ی زۆربه‌یان دوای بیست ساڵێک بوون به یه‌کێک
له ووڵاته پێشکه‌وتوه‌کانی جیهان. ئه‌گه‌ر باسی هه‌ردوو ووڵاتی عێراق و ئێرانیش
بکه‌ین دوای هه‌شت ساڵ شه‌ڕی وێرانکاری هیچ یه‌کێک له‌و دوو ووڵاته بێ کاره‌باو
ئاوی خواردنه‌وه‌و سوته‌مه‌نی نه‌بون. ئه‌گه‌ر داگیرکردنی کوێت نه‌بوایه ئه‌وا
عێراق دوای پێنج ساڵ له دوای شه‌ڕه‌که ده‌بوه‌وه به یه‌کێک له ووڵاته
به‌هێزه‌کانی ناوچه‌که. هه‌موشمان له‌به‌ر چاومانه که‌دوای چه‌ند ساڵێکی که‌م له
شه‌ڕه‌که ئێران چۆن پێشکه‌وت و بو به ووڵاتێکی تر.
لێره‌دا ئه‌و پرسیاره‌ی که دێته پێشه‌وه بریتیه له‌وه‌ی ئایا دوای پێنج ساڵ له
ڕوخانی ڕژێمی به‌عس و لاچونی ئابڵۆقه‌ی ئابوری له سه‌ر عێراق و بونی بودجه‌یه‌کی
گه‌وره‌ش بۆ هه‌رێمی کوردستان بۆ کاره‌بای کوردستان، ئاوی خواردنه‌وه، سوته‌مه‌نی
و پێویستیه‌کانی تری ژیان دابین نه‌کراوه بۆ خه‌ڵک؟ ئایا ئه‌مه ته‌نها
مه‌سه‌له‌یه‌کی ئیداریه یان مه‌رامی سیاسیشی له پشته‌وه‌یه؟
ئه‌گه‌ر سه‌یرێکی کوردستان بکه‌ین و بزانین داخوازیه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان
له‌سه‌ره‌تای ڕوخانی ڕژێمی به‌عس چی بوو ئێستاش چیه، له‌وانه‌یه بگه‌ینه وه‌ڵامی
ئه‌م پرسیاره‌ی سه‌ره‌وه.
دوای ڕوخانی به‌عس داواکاری خه‌ڵکی کوردستان بریتی بوو له گه‌رانه‌وه‌ی که‌رکوک و
ناوچه‌کانی تری کوردستان بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان، چه‌سپاندنی دیموکراسی و نه‌مانی
خه‌ڵکی خراپ و گه‌نده‌ڵ له ده‌سه‌لاتی سیاسی کوردستان، نه‌مانی حوکمی حزبی سیاسی و
به ده‌زگابونی حکومه‌ت و په‌رله‌مان و خه‌رجکردنی داهاتی کوردستان بۆ خه‌ڵکی
کوردستان. که‌چی ئێستا ده‌بینین دوای تێپه‌ڕبونی ته‌نها پێنج ساڵ داواکاری خه‌ڵک
برتییه ته‌نها له دابینکردنی کاره‌باو ئاو‌و سوته‌مه‌نی و ده‌ستکه‌وتنی بژێوی
ژیان. که‌واته داواکاریه‌کان له داواکاری سیاسیه‌وه بوونه‌ته داواکاری ئیداری.
به مانایه‌کی تر خه‌ڵک وازی له دیموکراسی و گۆرانکاری سیاسی و داواکاریه
نه‌ته‌وه‌یی و نیستمانیه‌کان هێناوه. بێگومان ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه که ده‌سه‌ڵاتی
سیاسی ده‌یه‌وێ. له به‌رامبه‌رسه‌رقاڵی خه‌ڵک به‌م داواکاریانه هه‌ردوو حزبی
ده‌سه‌ڵاتدار زیاتر خه‌ریکی سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی خۆیانن، زیاتر خه‌ریکی خۆ
ده‌وڵه‌مه‌ندکردنن، داهاتی کوردستان له‌ده‌ست خۆیانه‌و چۆنی بیانه‌وێ ئاوای
لێده‌که‌ن، پرۆسه‌ی سیاسیان قۆرغ کردووه و ڕێ له هه‌نگاوه‌کانی به دیموکراسیبوون
ده‌گرن. پرسی که‌رکوک که پرسی سه‌ره‌کی خه‌ڵکی کوردستان بوو له دوای ڕزگاربونی
عێراق، ئێستا بووه‌ته مه‌سه‌له‌یه‌کی ئاسایی و ئه‌وه‌نده‌ی خه‌ڵک باس له
له‌ده‌ستچونی ده‌کات ئه‌وه‌نده باس له گه‌ڕانه‌وه‌ی ناکات.
ئه‌وگرفتانه‌ی که ئه‌مڕۆ بوونه‌ته گرفتی ژیانی خه‌ڵکی کوردستان، نه‌ک کار بۆ
چاره‌سه‌رکردنیان ناکرێ به‌ڵکو کار بۆئه‌وه‌ش ده‌کرێ که بۆ ماوه‌یه‌کی درێژتر به‌م
شێوه‌ی ئێستا بمێننه‌وه. ئامانجه‌که‌ش ئه‌وه‌یه که خه‌ڵکی کوردستان به
مه‌سه‌له لاوه‌کیه‌کانه‌وه خه‌ریک بێت و بیر له گۆڕانکاری سیاسی و به
دیموکراسیبون و پرسه چاره‌نوسسازه‌کان نه‌کاته‌وه. گومان له‌وه‌ش ده‌کرێ که
حکومه‌تی عێراق و ئه‌مریکاش ده‌ستیان هه‌بێت له‌دروستکردنی ئه‌و کێشانه له‌هه‌رێمی
کوردستان بۆ ئه‌وه‌ی ته‌رازوی هێز له‌عێراقدا به‌شێوه‌یه‌ک نه‌گۆڕێ که کورد
به‌هێزتربێت و بتوانێ مه‌رجه‌کانی خۆی بسه‌پێنێ به‌تایبه‌تیش له مه‌سه‌له‌ی
که‌رکوکدا.
|
|

|