|
به‌رنــــامه

ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ
ده‌ســـتور

|
|
له‌ساڵیادی کۆچی دوایی مامۆستا ستار
هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ک بۆ دڵسۆزی ئه‌و جوامێره
شاخه‌وان ستار
ماموستا عبدالستار محمدامین ناسراوه به مامۆستا ستار له ساڵی 1951 له گوندی (سوسێ)ی سه‌ر به ناوچه‌ی سورداش له دایك بووه ..
ماموستا ستار به هۆی سه ختی بارودۆخی ژیان نه یتوانیوه به ئاواتی خۆی بگات که هیوای ئه‌و دکتۆری بووه، به‌ڵام توانیویه‌تی تاوه‌کو په یما نگای مامۆستایان ته واو بکات.
ماموستا ستار یه کێك بووه له کورده چالاکه کانی ئه‌و سه‌رده‌مه که خه‌ریکی کاری سیاسی بووه بۆ ئازادکردنی کورد‌و کوردستان به‌بێ جیاوازیکردن له بیرورای سیاسی .
ماموستا ستار له ساڵی 1998 شاری سلێمانی به جێ‌ده‌هێڵێ و به‌ره‌و هه‌نده‌ران به‌ڕێ ده‌که‌وێ بۆ چاره‌سه‌رکردنی نه خۆشی له‌دواییدا له شاری گلاسگۆ له‌گه‌ڵ شاخه وان ی کوڕی نیشته‌جێ ده‌بێ.
ماموستا ستار به هۆی خۆشه‌ویستی گه‌له‌که‌یه‌وه هه ڵده ستێ به چالاکی و کردنه وه ی کۆمیونیتی کوردی به نا وی کۆمه‌ڵه‌ی په‌ره‌سه‌ندنی کوردی (( Kurdish Development Association)) که ده بێته چالاكترین کۆمینیتی. مامۆستا ستار چه نده ها چالاکی بۆ کوردانی ئه‌و شاره ساز ده کرد به گشتی به‌بێ جیاوازی سیاسی و حزبایه‌تی. له هه‌مان کاتدا مامۆستا ستار لێپسراوی که رتی رێکخستنی گلاسگۆ بوه، به‌ڵام مامۆستا به‌بێ جیاوازی خزمه‌تی هه‌موو لایه‌کی ده‌کرد .ته نها ئامانجی مامۆستا کوردایه‌تی بوو ، که شه وو رۆژی کرد بوو به یه ك بۆ خزمه‌تکردنی گه‌له‌که‌ی و کوردانی دانیشتووی گلاسگۆ به گشتی .
مامۆستا ستار پاش ماندوو بوونی و هه‌روه هاسه‌رقاڵی بۆ هێنانی خێزانه‌که‌ی بۆ به‌ریتانیا که یه کێك بوو له ئاواته‌کانی مامۆستا که‌چه ند جار ده ی گووت (پاش هێنانی ماڵ و منداڵم قه یدی ناکا ئه‌گه‌ر بشمرم ).
پا ش ئه وه ی مامۆستا ستار له ساڵی 2005 ئیقامه‌ی هه‌میشه‌یی له‌گه‌ڵ کوڕه‌که‌ی شاخه‌وان وه‌رده‌گرێ ئینجا بۆ چه‌ند جارێك مامۆستا هه‌وڵی هێنانی خێزانه‌که‌ی ده‌دات و له‌ڕۆژی 10-10-2007 خێزانی ی و دوو کوڕی ته مه ن 16ساڵ و 13 ساڵ ده‌گه‌نه شاری گلاسگۆ. پاش دوو هه فته خۆشی و شادی كه مامۆستا ستار چاوه‌ڕوانی بوو وه دوای 3 ساڵ خه ونه که‌ی هاته‌دی و به‌وه مامۆستا زۆر زۆر دڵخۆش بوو .به‌ڵام به‌داخه‌وه مامۆستا ته نها توا نی دوو هه‌فته به سه ر به رێ له گه‌ڵیاندا و له شه و ی 27 .10 .2007 له نه‌خۆشخانه دڵی له لێدان که وت و شاری گلاسگۆ به گشتی ره‌ش دایده‌پۆشێت.
مامۆستا ستار ئێستا له شاری گلاسگۆ نێژراوه و خێزا ن و 4 کوری به جێهشتوه له‌شاری گلاسگۆ / به‌ریتانیا.
خێزانی تو باخان- ژنی ماله وه
١ شوانه- کاسب
٢ شاخه وان- خوێند کاری زانکۆ به شی ئه ندازیاری
٣ ئه حمه‌د - خوێند کاری نا وه ندی
٤ داود - خوێند کاری ناوه ندی
چالاکیاکانی ماموستا ستار:
١- به هێز کردنی په یوه ندی په‌رله‌مانی سکۆتله‌ندی به کۆمینتی کوردوه‌وه .
٢- په یوه ندی یه کی به هێزله نێوان کۆمینتی کورد و پۆلیسی ئه‌م شاره .
٣- به هێز کردنی په یوه ند ی تا یبه تی له نێوان کۆمینتی کورد و ڕێکخراوه‌ی په‌نابه‌رانی سکۆتله‌ندا.
٤- دروست کردنی تیپێکی فوتبۆڵ که تیمی فوتبۆڵی سکۆتله‌ندی Celtic پشتگیری ده‌کردن.
٥- سازدانی چه ندین ئاهه‌نگ و کۆڕی رۆشنبیری ، پاش ئه وه ی مامۆستا ئۆفیسی خۆی هه بوو به نا وی که رتی رێکخستنی گلاسگۆ وه به ڵام ماڵی خۆشی کرد بوو به ئۆفیسی دووه‌می .
٦- له ما وه یه کی زۆر که م دا توانیان نامیلکه‌یه‌کی مانگانه ده ربکه ن به بێ یارمه‌تی هچ لایه‌نێ که ناوی (نێرگز) بوو.
به ڵام به دا خه وه له گه ڵ خۆی دا ئه ویش کۆچی دوایی کرد ............
خانه‌واده‌ی مامۆستا ستار
گلاسگۆ ٢٠٠٨
|
|

|