|
به‌رنــــامه

ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ
ده‌ســـتور

|
|
دروستکردنی قه‌یرانی مه‌سیحیه‌کانی موسڵ
پلانێکی تره دژ به‌کورد
نوسینی/ ئاکار
هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ئازادبونی باشوری کوردستان له‌دوای ڕاپه‌ڕینی ساڵی ١٩٩١ ه‌وه ، ئه‌م هه‌رێمه‌و گه‌له‌که‌ی و قه‌واره سیاسیه‌که‌ی به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک دژایه‌تی ده‌کرێن له‌لایه‌ن ناحه‌زانی کوردستانه‌وه. ڕوخانی ڕژێمی به‌عس بوه هۆی به یاسایی و به ده‌ستوریبونی ئه‌م هه‌رێمه‌و ده‌سه‌ڵاته سیاسیه‌که‌ی. ئه‌م گۆڕانکاریه وایکرد که دوژمنانی کوردستان توشی هستریای نه‌ته‌وه په‌رستی خۆیان بن و ئۆقره‌یان لێببڕێت. شۆڤێنیه‌کانی ناوخۆی عێراق، ئه‌وانه‌ی به‌درێژایی مێژوو ئه‌وه‌نده‌ی ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بوو ده‌ستیان له کوشتن و جینۆسایدکردنی گه‌لی کوردستان نه‌پاراست، ئه‌وه‌نده‌ی هێزیان هه‌بوو کوردستانیان وێرانکردو هه‌موو هه‌وڵێکیان دا بۆ سڕینه‌وه‌ی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی کوردستان. وڵاتانی دراوسێش ئه‌وه‌نده‌ی توانیان سڵیان نه‌کرده‌وه له ده‌ستێوه‌ردان له کاروباری ناوخۆی هه‌رێمی کوردستان و خۆشکردنی زه‌مینه بۆ هه‌ڵگیرسان وبه‌رده‌وامبونی شه‌ڕی ناوخۆ.
هه‌ر له‌دوای ڕوخانی ڕژێمی به‌عسه‌وه کۆمه‌ڵێک هێزو لایه‌نی زۆری عێراقی هه‌موو هێزوتوانایه‌کیان ته‌رخانکردوه بۆ دژایه‌تیکردنی گه‌لی کوردستان و ده‌ستکه‌وته‌کانی، له‌ژێر پروپاگه‌نده‌ی جیاجیادا. گومان له‌وه‌دانیه که له‌سه‌ره‌تادا هێزو لایه‌نه عه‌ره‌بیه‌کانی عێراق ناڕێکخراو و بێهێزبون، له‌به‌رئه‌وه نه‌یانده‌توانی به‌ئاشکرا دژایه‌تی کورد بکه‌ن و له زۆر مه‌سه‌له‌دا بێده‌نگیان لێده‌کرد. که‌مبونه‌وه‌ی توندوتیژی و بونی ئارامیه‌کی ڕێژه‌یی له‌عێراقدا خه‌ریکه ڕۆژبه‌ڕۆژ ڕووی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌و هێزولایه‌نانه ده‌ربخات، دروستبونی هاوپه‌یمانێتی تازه له‌نێوان هێزو لایه‌نه شۆڤێنیه‌کان، هه‌ڕه‌شه‌ی ڕاگه‌یاندن، پلاندانان له‌دژی ده‌ستکه‌وته‌کانی گه‌لی کوردستان و پرسه چاره‌نوسسازه‌کانی. دیارده‌که به‌شێوه‌یه‌ک زه‌قبۆته‌وه که ته‌نانه‌ت خودی حکومه‌تی عێراق و سه‌رۆکی حکومه‌تیش ڕۆڵیان به‌ئاشکرا دیاره له‌و هێرش و پلانانه‌دا. ڕۆژانه بابه‌تی تازه‌و بروبیانوی تازه دێته ئاراوه بۆ دژایه‌تیکردنی گه‌لی کوردستان و هه‌رێمه‌که‌ی، پرسی نه‌وت و غاز، نایاسایی هێزی پێشمه‌رگه له شوێنه ته‌عریبکراوه‌کان، بودجه‌ی هه‌رێم، ده‌سه‌ڵاته‌کانی هه‌رێم.... هتد
له‌و زنجیره پلانه‌ی که‌به‌م دواییه هاته ئاشکرابون بۆ ده‌رپه‌ڕاندنی هێزی پێشمه‌رگه له‌ناوچه ته‌عریبکراوه‌کان، ئه‌وه‌ی بۆ گه‌لی کوردستان سه‌لماند که حکومه‌تی عێراق تا ئێستاش به عه‌قلیه‌تێکی شۆڤێنی عه‌ره‌بی و نه‌ته‌وه په‌رستی له‌عێراقی نوێ و دواڕۆژه‌که‌ی ده‌ڕوانێ. تا ئێستاش ئه‌و پلانانه بۆ دژایه‌تیکردنی کورد له به‌غدا له‌ئارادان، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که کورد به‌شێکی گرنگی حکومه‌تی عێراق پێکدێنێ، به‌ڵام ئه‌مه ته‌نها مه‌سه‌له‌یه‌کی شکلیه‌و تا ئێستا نه‌که‌وتۆته چوارچێوه‌یه‌کی پراکتیکیه‌وه. ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی ئێستا له‌دژی کورد له‌ئاراده‌یه له‌ڕوی سیاسی، ئیعلامی، مخابه‌راتی، ته‌نانه‌ت عه‌سکه‌ریشه‌وه زه‌نگێکی ترسناکه‌و پێویسته کورد حسابی وردی بۆ بکات. هه‌نگاوه‌کانی ئێستای حکومه‌تی مالیکی به ئاشکرا بۆ بێهێزکردن و په‌راوێزکردنی کورده، ئه‌م حکومه‌ته ئاماده‌یه هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ هه‌موو هێزو لایه‌نێکی ناوخۆ‌و بێگانه ببه‌ستێت بۆ دژایه‌تیکردنی گه‌لی کوردستان، کۆنه به‌عسیه‌کان، و ئه‌فسه‌رو پله‌دارانی سوپای عێراقی پێشوو، و هێزو لایه‌نه شۆڤێنیه‌کان،و وڵاتانی دراوسێ، و ده‌زگا هه‌واڵگریه‌کان. تازه‌ترین ئه‌لقه‌ی ئه‌و زنجیره پلانه بریتیه له کوشتن و ده‌رپه‌ڕاندنی مه‌سیحیه‌کانی ساری موسڵ، گومان له‌وه‌دانیه که ئه‌و مه‌سه‌له‌یه به وردی و به دراسه‌ت ئه‌نجامدراوه، دیاره که‌مینه‌ی مه‌سیحیه‌کان ته‌نها پرسێکی ناوخۆی عێراق نیه، به‌ڵکو په‌یوه‌ندی به وڵاتانی ئه‌وروپاو جیهانیشه‌وه هه‌یه. له‌به‌رئه‌وه جوڵاندنی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه واته سه‌رنج ڕاکێشانی جیهان بۆ ئه‌و شاره، له‌وێشه‌وه به‌وه‌ی که ئه‌و هێزو لایه‌نانه‌ی له‌و شاره‌دا به‌رپرسیارن له ئه‌من و ئاسایش ناتوانن پارێزگاری له هه‌موو پێکهاته‌کانی ئه‌و شاره بکه‌ن. دیاره کورد هه‌م وه‌کو هێزێکی سیاسی و هه‌م وه‌کو هیزێکی سه‌ربازیش له موسڵ بونی هه‌یه، بۆیه بۆ ده‌رپه‌ڕاندنی ئه‌م هێزه که چه‌ند ساڵێکه له‌وێ بناغه‌ی داناوه پێویستی به پلانێکی گه‌وره هه‌بوو. له‌م ڕۆژانه‌ی دواییدا ده‌رده‌که‌وێ که‌وا ئامانج له‌و پلانه ته‌نها تۆمه‌تبارکردنی کوردبو، ئه‌ویش بۆ ده‌رپه‌ڕاندنی کورد له‌و شاره‌دا. له‌کاتێکدا که پلانی له‌و جۆره نه یه‌که‌مه‌و نه‌دوا پلانیشه، پێویسته سه‌رکردایه‌تی کورد به هه‌موو شێوه‌یه‌ک به‌رامبه‌ری بوه‌ستێته‌وه‌و ڕێگانه‌دات پلانگێڕان بگه‌نه مه‌به‌ستی خۆیان. له‌هه‌مان کاتدا به وردی چاودێری هه‌موو گۆڕانکاریه‌کانی گۆره‌پانی سیاسی عێراق و ناوچه‌که بکات بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده‌کاری پێویست بکرێت بۆ ڕوبه‌روبونه‌وه‌ی هه‌ر پلانێکی دژ به کورد.
٣٠/١٠/٢٠٠٨
|
|

|