|
به‌رنــــامه

ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ
ده‌ســـتور

|
|
سه‌لماندنی مافی مه‌سیحیه‌کان
تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌یه بۆ سه‌لماندنی دیموکراسیه‌تی کوردی
د .محمد حاجی
به‌درێژایی مێژووی سه‌ده‌ها ساڵه کورد له‌ژێرده‌ستی بێگانه‌بوه‌و هه‌میشه ئاواتی ئه‌وه‌ی خواستوه که ڕۆژێک له‌ڕۆژان بتوانێت ئازادبێت و ده‌سه‌ڵاتی خۆماڵی خۆی هه‌بێت له‌سه‌ر خاکی کوردستان. به‌درێژایی ده‌یه‌ها ساڵه‌ی شۆڕشه یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کانی کورد، هه‌میشه یه‌کێک له دروشمه‌کانی بریتی بووه له مسۆگه‌رکردنی مافی نه‌ته‌وه‌کانی تری کوردستان له‌ڕوی که‌لتوری، نه‌ته‌وه‌یی، سیاسی و دیموکراسی. ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ش به قه‌باره‌ی خۆیان له هه‌موو شۆرشه‌کانی کوردستان به‌شداریان کردووه. کورد هه‌میشه قوربانیی دیکتاتۆریه‌ت و شۆڤێنیزمی نه‌ته‌وه سه‌رده‌سته‌کانی ده‌وڵه‌ته داگیرکه‌ره‌کانی کوردستان بووه. ئه‌مڕۆ له‌کوردستان که کورد زۆرینه‌یه‌و ئیدیعای ئه‌وه‌ش ده‌که‌ین که کورد و ده‌سه‌ڵاته سیاسیه‌که‌ی باوه‌ڕی به دیموکراسیه‌ت هه‌یه‌و ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر به کورد کراوه له‌ڕابردوو هه‌رگیز کورد به‌رامبه‌ر هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌کی تر دوباره‌ی ناکاته‌وه. باسکردن له دیموکراسیه‌ت وبه‌هاکانی ته‌نها به‌قسه‌و دروشم نابێت. کاتێکیش ئێمه‌ی کورد باس له‌دیموکراسیه‌ت ده‌که‌ین نابێ ته‌نها بۆخۆمان و بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌کانی خۆمان باسی بکه‌ین، به‌ڵکو ده‌بێت وه‌ک چه‌مک باوه‌ڕمان پێی هه‌بێت و ئاماده‌ش بین هه‌موو ڕوه‌کانی پیاده‌بکه‌ین له ڕوی پراکتیکیه‌وه. بێگومان دیموکراسیه‌ت چۆن داوای مافی کورد له خه‌ڵک ده‌کات ئاواش داوای مافی خه‌ڵکی تر له کورد ده‌کات. ئه‌مڕۆ له کوردستان چه‌نده‌ها نه‌ته‌وه‌ی تر هه‌ن بێجگه له کورد، ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ش به‌شێکن له گه‌لی کوردستان و وه‌کو کورد خاوه‌نی کوردستانن و مافی ته‌واویشیان هه‌یه. ئێمه‌ی کورد له عێراقدا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که به‌شداری سه‌ره‌کیمان هه‌یه له حکومه‌تی عێراق و چه‌نده‌ها پۆست و شوێنی گرنگی حکومه‌تی عێراق دراوه به‌کورد، کورد له به‌شێکی گه‌وره‌ی باشوری کوردستان حکومه‌ت و په‌رله‌مانی هه‌یه، هێشتا هه‌ست به‌مافخوران و چه‌وسانه‌وه ده‌کات له عێراقدا. به‌هه‌مان شێوه بۆ پێکهاته‌کانی تری کوردستان و عێراقیش ڕاسته، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی که زه‌مانه‌تی ته‌واوی ده‌ستوریان نیه بۆ پاراستنی مافه‌کانیان.
برا مه‌سیحیکانی کوردستان هه‌زاره‌ها ساڵه خه‌ڵکی ئه‌م وڵاته‌ن و به‌شداریان له بنیاتنانی شارستانیه‌تی کوردستان کردووه، چه‌نده‌ها شوێنه‌واری کۆن شایه‌تی ڕه‌سه‌نایه‌تی ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ن. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش به‌هه‌موو پێوانه‌یه‌کی دونیای ئه‌مڕۆی دیموکراسیه‌ت پێویسته هه‌موو مافه‌کانیان پێڕه‌وا بینرێت و بۆشیان دابینبکرێت.
ئه‌مڕۆ کورد‌و ده‌سه‌ڵاته سیاسیه‌که‌ی که‌وتونه‌ته ژێر چاودێری کۆمه‌ڵگای نیوده‌وڵه‌تی و هه‌موو لایه‌نه‌کان به دۆست و ناحه‌زانه‌وه به ووردی چاودێری ئه‌م ئه‌زمونه ده‌که‌ن، بێگومان به مه‌به‌ستی جیاجیا. ئاڕاسته‌کردنی ئه‌م ئه‌زمونه به‌ره‌و دونیای دیموکراسیه‌ت پشتیوانی و دۆستایه‌تی زۆر بۆ گه‌لی کوردستان دێنێته ئاراوه، به پێچه‌وانه‌وه دواڕۆژی ئه‌م ئه‌زمونه به گه‌شی نابینرێت ئه‌گه‌ر به‌ره‌و ئاقارێکی تر بڕوات.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و ده‌ستکه‌وتانه‌ی که تا ئێستا گه‌لی کوردستان له باشوری کوردستان به‌ده‌ستی هێناوه، هێشتا گه‌لێک داخوازی تر‌و مافی تر هه‌ن که کورد نه‌یتوانیوه تا ئێستا به‌ده‌ستیان بێنێت . کورد‌و سه‌رکردایه‌تیه‌که‌ی ئه‌رکێکی زۆریان له‌پێشه که جێبه‌جێی بکه‌ن بۆ گه‌یشتن به‌و مافانه. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش پشتیوانی کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی بۆ کورد له ئێستا‌و داهاتوودا ده‌بێته یارمه‌تیده‌رێکی به‌هێز بۆ هه‌نگاونان و گه‌یشتن به ته‌واوی مافه‌کانمان. له‌به‌رئه‌وه گرنگه که کوردیش به عه‌قلیه‌تی داگیرکه‌رانی کوردستان بیرنه‌کاته‌وه‌و سه‌لماندنی مافه‌کانی نه‌ته‌وه‌کانی تری کوردستان به مه‌ترسی له سه‌ر کورد‌و کوردستان نه‌زانێت. به‌پێچه‌وانه‌وه سه‌لماندنی مافه‌کانی هه‌موو پێکهاته‌کانی کوردستان ده‌بێته‌هۆی به‌هێزکردن و پاراستنی یه‌کێتی گه‌لی کوردستان و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان.
ئه‌مڕۆ یه‌کێک له‌و پرسه گرنگ و هه‌ستیارانه‌ی که گه‌لی کوردستانی سه‌رقاڵ کردووه، پرسی ناوچه داگیرکراوو ته‌عبیرکراوه‌کانه. ئه‌و پرسه‌ی به‌درێژایی مێژووی هه‌موو شۆڕشه‌کانی گه‌لی کوردستان گرێکوێره‌ی سه‌ره‌کی بووه‌و هۆی سه‌رنه‌که‌وتنی زۆربه‌ی دانوستانه‌کانی کورد‌و حکومه‌ته یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کانی عێراق بووه. پاش داڕشتنی ڕێگاچاره‌یه‌ک بۆ ئه‌و پرسه له چوارچێوه‌ی مادده‌ی 140 ی ده‌ستوری عێراق، تا ئێستا‌و دوای تێپه‌ڕبونی نزیکه‌ی سێ ساڵ به‌سه‌ر داڕشتن و چه‌سپاندنی ئه‌و مادده‌یه هێشتا جێبه‌جێنه‌کراوه. هیچ نیازپاکیه‌کیش به‌دیناکرێت له‌لایه‌ن هیچ یه‌کێک له حکومه‌ته یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کانی عێراقی تازه بۆ جێبه‌جێکردنی ئه‌و مادده‌یه. یه‌کێک له تایبه‌تمه‌ندێتیه‌کانی ئه‌و ناوچانه‌ی کوردستان بریتیه له‌بوونی نه‌ته‌وه‌ی تری غه‌یره کورد وه‌ک تورکمان و کلدان و ئاشوری و عه‌ره‌ب و ئه‌رمه‌ن و ئاین و ئاینزاکانی تری وه‌ک مه‌سیحی و ئێزدی و شه‌به‌ک و کاکه‌یی و هی تر. بێگومان کۆسپی زۆر که‌وتۆته پێش جێبه‌جێکردنی مادده‌ی 140 به‌ڵام یه‌کێک له هۆکاره‌کانی دواکه‌تن و بێهێزبونی ئه‌م مادده‌یه بریتیه له نه‌بونی متمانه‌و یه‌کده‌نگی له‌نێوان کورد‌و نه‌ته‌وکانی تری ئه‌و ناوچانه. به‌داخه‌وه هه‌روه‌ک زۆر باسکراوه که سه‌رکردایه‌تی کورد نه‌یتوانیوه پردی متمانه له‌نێوان کورد‌و ئه‌و نه‌ته‌وانه دروست بکات به‌شێوه‌یه‌ک که ببێته یارمه‌تیده‌رێک بۆ به‌ره‌وپێشبردنی ئه‌و پرسه‌و گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه بۆ سه‌ر کوردستان. گومان له‌وه‌دانیه که دروست نه‌بوونی متمانه له‌لایه‌ن ئه‌و نه‌ته‌وانه‌وه به کورد هۆکه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له ئه‌رزی واقیعدا سه‌رکردایه‌تی کورد شتێکی ئه‌وتۆی پێشکه‌ش به‌و نه‌ته‌وانه‌و ناوچه‌کانیان نه‌کردووه که نیاز پاکی کورد‌و سه‌رکردایه‌تیه‌که‌ی بسه‌لمێنێ.
به‌رزبونه‌وه‌ی ده‌نگی خوشک وبرا مه‌سیحیه‌کان و که‌مینه‌کانی تر به‌ڵگه‌ی نه‌بونی متمانه‌و نه‌بونی گه‌ره‌نتیه بۆ مافه‌کانیان. لابردنی بڕگه‌ی 50 ی یاسای هه‌ڵبژاردنی پارێزگاکان نیشانه‌یه‌کی ئاشکرایه بۆ پێشێلکردنی مافی ئه‌و پێکهاتانه له عێراقدا. لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان ده‌بوایه هه‌ڵوێستی هه‌بوایه به‌رامبه‌ر به‌م پرسه‌و، جگه له‌مه‌ش سه‌رۆک کۆمار چۆن جاری یه‌که‌م مافی ڤیتۆی به‌کارهێنا بۆ پشتیوانیکردنی کورد، ده‌بوایه ئه‌م جاره‌ش هه‌ڵوێستێکی له‌و بابه‌ته‌ی هه‌بوایه بۆ پشتیوانیکردنی ئه‌و پێکهاتانه.
بۆ سه‌لماندنی نیازپاکی کورد به‌رامبه‌ر به نه‌ته‌وه‌و پێکهاته‌کانی تری کوردستان گرنگه که سه‌رکردایه‌تی کورد به گرنگی له‌م پرسه بڕوانێ و هه‌نگاوی جیددی و پراکتیکی بگرێته‌به‌ر. سه‌لماندنی مافی مه‌سیحیه‌کان له‌چوارچێوه‌ی هه‌رێمی کوردستاندا ده‌بێته به‌ڵگه‌یه‌کی به‌هێز بۆ باوه‌ڕپێکردنی پێکهاته‌کانی تری کوردستان وه‌ک تورکمان و عه‌ره‌ب به‌تایبه‌تیش ئێستا پرسی مادده‌ی 140 له ئارادایه، به‌وه‌ی به‌گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان هه‌موو مافه‌کانیان مسۆگه‌ر ده‌کرێت. مسۆگه‌رکردنی مافی مه‌سیحیه‌کان له‌شێوه‌ی ئۆتۆنۆمی ئیداری له‌و ناوچانه‌ی که‌وا زۆرینه‌ی دانیشتوان پێکده‌هێنن هه‌نگاوێکی گونجاوه بۆ کاتی ئێستا، له‌وێوه خۆیان ده‌توانن په‌ره به پرسه که‌لتوری و نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی خۆیان بده‌ن. ئه‌م هه‌نگاوه بۆ هه‌موو پێکهاته‌کانی تری کوردستان وعێراق و هه‌موو دونیاش ده‌سه‌لمێنێ که کورد له هه‌رێمی کوردستان فاکته‌ری به‌هێزبون و به‌دیموکراسیبونی عێراق و ناوچه‌که‌یه‌و مافی هیچ پێکهاته‌یه‌کی تر له‌سه‌ر ده‌ستی کورد پێشێل ناکرێت. هه‌نگاوێکی له‌م جۆره به‌شێوه‌یه‌کی زۆر پۆزه‌تیڤانه به به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی کوردستاندا ده‌شکێته‌وه.
٦/١٠/٢٠٠٨
|
|

|