|
به‌رنــــامه

ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ
ده‌ســـتور

|
|
دوای سه‌رکه‌وتنی ئۆباما
کورد پێویسته چی بکات؟
ن/ هه‌ڵگورد
٦/١١/٢٠٠٨
گه‌ڕانه‌وه‌ی دیموکراته‌کان بۆ کۆشکی سپی شتێکی چاوه‌ڕوانکراوبو، به‌تایبه‌تیش که سیاسه‌تی کۆماریه‌کان به سه‌رۆکایه‌تی جۆرج بۆش ناڕه‌زاییه‌کی زۆری لای ئه‌مریکیه‌کان دروستکردبو. له‌دوای ڕودانی کاره‌ساتی ١١ی سێپتێمبه‌ر ئه‌مریکا که‌وتۆته حاله‌تی شه‌ڕو تا ئێستاش ئه‌و شه‌ڕه به‌رده‌وامه، به‌رده‌وامی ئه‌و شه‌ڕه بۆته هۆی زیانێکی ماددی و گیانی زۆر بۆ ئه‌مریکیه‌کان، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش تا ئێستا نازانن چاره‌نوسی ئه‌و شه‌ڕه به‌ره‌وکوێ ده‌ڕواو کۆتاییه‌که‌ی دیارنیه. شه‌ڕی ئه‌مریکا له ئه‌فگانستان و دواییش له‌عێراقدا سه‌ره‌ڕای زیانه ماددی و گیانیه‌که‌ی زیانێکی گه‌وره‌ی له‌روی سیاسیشه‌وه به ئه‌مریکا گه‌یاندووه. یه‌کێک له‌هۆکاره سه‌ره‌کیه‌کانی خراپبونی باری ئابوری جیهان ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و زه‌ره‌رو زیانه‌بوو که ئه‌مریکا له‌شه‌ڕی عێراق و ئه‌فگانستان پێیگه‌یشتبو، که به‌نزیکه‌ی ٧٠٠ ملیار دۆلار مه‌زه‌نده ده‌کرێت. گومان له‌وه‌دانیه که ئه‌مریکیه‌کان گه‌یشتونه‌ته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی که سیاسه‌تی ئه‌مریکا دوای ئه‌و هه‌موو گۆڕانکاریه‌ی که‌له هه‌شت ساڵی ڕابردوو له‌سه‌رده‌ستی کۆماریه‌کان ڕویدا، پێویستی به داڕشتنه‌وه هه‌یه، ئه‌و داڕشتنه‌وه‌یه‌ش لایه‌نی ناوخۆ‌و ده‌ره‌کی ده‌گرێته‌وه. ئه‌وه‌ی به نیسبه‌ت جیهان گرنگه سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکایه، و هه‌ر وڵات و هێزو لایه‌نه له‌ڕوانگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیه‌وه ده‌ڕوانێته ئه‌و سیاسه‌ته‌و ئاراسته‌که‌ی. له‌کاتی هه‌ڵمه‌ته‌کانی هه‌ڵبژاردن و ئه‌و پێشبڕکێیه تونده‌ی که له‌نێوان هه‌ردوو پاڵێوراو هه‌بوو، چه‌نده‌ها بۆچونی جۆراوجۆر له‌سه‌ر سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ر یه‌کێکیان باسده‌کراو تاوتوێده‌کرا. شوێنه پڕکێشه‌کانی جیهان گرنگی تایبه‌تی خۆیان هه‌بوو له‌هه‌موو شیکردنه‌وه‌کاندا، به‌تایبه‌تی عێراق، فه‌ڵه‌ستین، ئه‌فگانستان،پاکستان و چه‌نده‌ها شوێنی تر.
عێراق ئه‌مڕۆ پرسێکی گه‌وره‌و گرنگی نێوده‌وڵه‌تیه، حکومه‌تی نوێی ئه‌مریکا گرنگیه‌کی زۆر به‌عێراق وچاره‌سه‌رکردنی گرفته هه‌ڵواسراوه‌کانی ده‌دات. ئاشکرایه که کورد به‌شێکی گرنگه له‌عێراق و به‌شێکی گرنگیشه له به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئه‌مڕۆی ئه‌مریکا له‌عێراق و ناوچه‌که‌دا، له‌به‌رئه‌وه دانانی هه‌ر چاره‌سه‌رێک له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه بۆ گرفته‌کانی عێراق پێویسته حسابی ورد بۆ لایه‌نی کوردی بکات، به‌ڵام ئایا کورد خۆی پێویسته چی بکات؟
له پێنج ساڵی ڕابردوی دوای ڕوخانی ڕژێمی به‌عسه‌وه تا ئێستا سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و هه‌لانه‌ی که بۆ کورد ره‌خسا، هێشتا کورد نه‌یتوانی وه‌کو پێویست هه‌له‌کان بقۆزێته‌وه‌و بیانخاته به‌رژه‌وه‌ندی خۆیه‌وه. مانه‌وه‌ی پرسه گرنگه‌کانی وه‌ک که‌رکوک، بودجه، نه‌وت و غاز، به‌بێ چاره‌سه‌ر زیاتر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بێتوانایی سه‌رکردایه‌تی کورد له سودوه‌رگرتن له ڕوداوه‌کان و گۆڕانکاریه‌کان. ئیداره‌ی نوێی ئه‌مریکا وای نیشانداوه که تێڕوانینێکی تازه‌ی هه‌یه بۆ چاره‌سه‌رکردن و یه‌کلاکردنه‌وه‌ی گرفته جه‌وهه‌ریه‌کانی عێراق و کوردستان. بونی جۆزێف بایدن وه‌ک جێگری سه‌رکۆماری ئه‌مریکا واتایه‌کی گه‌وره ده‌به‌خشێ به تێڕوانینی ئه‌م ئیداره تازه‌یه بۆ پرسه‌کانی عێراق و کوردستان. جۆزێف بایدن ئه‌ندازیاری بیرۆکه‌ی دابه‌شکردنی عێراقه بۆ سێ هه‌رێمی نیمچه سه‌ربه‌خۆ، کورد‌و سوننه‌و شیعه، له‌گه‌ڵ بونی حکومه‌تێکی فیدرالی شکلی که مه‌سه‌له سه‌روه‌ریه‌کانی عێراق له‌خۆی به‌رجه‌سته بکات. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش پرۆژه‌یه‌کی تریشیان پێیه بۆ ئاسایی کردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێمی کوردستان و ده‌وڵه‌تی تورکیا، که ئه‌مه‌ش ده‌بێته پاڵپشتێکی تر بۆ به‌هێزبونی کورد له‌عێراقدا. به‌ڵام گومان له‌وه‌دانیه که جێبه‌جێکردنی ئه‌م پرۆژانه له‌سه‌ر ئه‌رزدا کارێکی ئاسان نیه ته‌نانه‌ت بۆ ئه‌مریکیه‌کانیش، له‌به‌رئه‌وه پێویسته سه‌رکردایه‌تی کورد له‌مه‌شدا هه‌مووی بۆ ئه‌مریکا به‌جێنه‌هێڵی و خۆیشی به‌شداریه‌کی کاریگه‌ری تێدابکات. کورد ده‌توانێ ببێته فاکته‌رێکی یارمه‌تیده‌ر بۆ سه‌رخستنی پرۆژه‌که‌ی جۆزێف بایدن بۆ دابه‌شکردنی عێراق، و هه‌روه‌هاش بۆ ڕێگاخۆشکردن بۆ ئاساییکردنه‌وه‌ی په‌یوه‌دنیه‌کان له‌گه‌ڵ تورکیا؛
١- کورد پێویسته به‌ڕاشکاوی له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی نوێی ئه‌مریکا گفتوگۆبکات و پشتیوانی خۆی ده‌رببڕێ وه‌ک دۆستێکی ئه‌مریکا له‌عێراق و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌رامبه‌ر به پشتیوانی ئه‌مریکا له هه‌رێمی کوردستان، له‌سه‌روی هه‌موو مه‌سه‌له‌کانیشه‌وه جێبه‌جێکردنی پرۆژه‌که‌ی بایدن بۆ دابه‌شکردنی عێراق بۆ سێ هه‌رێمی کوردی، سوننی، شیعی.
٢- کورد پێویسته له ئێستاوه په‌یوه‌ندی به‌هێز له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و لایه‌نه عێراقیانه‌دا دروستبکات و پشتیوانیشیان لێبکات که داوای جێبه‌جێکردنی سیسته‌می فیدرالی ده‌که‌ن له عێراقدا، به‌تایبه‌تیش شیعه‌کان، پێویسته له‌ڕوی سیاسی و مه‌عنه‌وی و دارایشه‌وه پشتیوانیان لێبکات. هه‌روه‌ها بیر له‌وه‌بکاته‌وه له هه‌ڵبژاردنی داهاتوو له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه‌دا به‌یه‌ک لیست دابه‌زن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن کاریگه‌ریه‌کی گه‌وره دروستبکه‌ن بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه له په‌رله‌مان و حکومه‌تی عێراقدا. له‌هه‌مان کاتدا پێویسته کورد هه‌موو پرسه گرنگه‌کان بێنێته‌وه سه‌رگۆڕه‌پانه‌که وه‌ک مادده‌ی 140، بودجه‌ی هه‌رێمی کوردستان، یاسای نه‌وت و گاز،و چه‌نده‌ها پرسی تر تاببنه‌وه بابه‌تی ڕۆژ و سه‌رنجی ئه‌مریکیه‌کان و دونیاش ڕابکێشێت به‌وه‌ی تا ئێستا ئه‌و پرسانه چاره‌سه‌رنه‌کراون.
٣- شانبه‌شانی ئه‌مانه‌ی سه‌ره‌وه پێویسته سه‌رکردایه‌تی کورد به به‌رنامه‌یه‌کی تازه‌و به عه‌قڵێکی تازه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ که‌رکوک و ناوچه ته‌عریبکراوه‌کان بکات و هه‌موو هه‌وڵێک بخاته‌کار بۆ ڕازیکردنی هه‌موو پێکهاته‌کانی ئه‌و ناوچانه له تورکمان و کلدان و ئاشوری وعه‌ره‌ب بۆ گه‌رانه‌وه بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان، ئه‌ویش به دابینکردنی مافی ته‌واویان له هه‌رێمی کوردستاندا.
٤- ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له هه‌رێمی کوردستان پێویسته هه‌موو هه‌وڵێکی ئاشتیخوازانه بخاته‌کار بۆ ڕازیکردنی په‌که‌که بۆ ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ستێکی تر و ڕاگرتنی شه‌ڕی چه‌کداری، له‌جیاتی ئه‌وه خه‌باتی سیاسی چڕبکه‌نه‌وه. ئه‌بێ دانوستان له‌گه‌ڵ په‌که‌که ئه‌نجام بدرێت و که‌س ولایه‌نی کاریگه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌یان بۆ پێشنیاربکات. ئه‌مه ده‌بێته ڕێگا خۆشکه‌رێک بۆ هه‌وڵه‌کانی ئیداره‌ی نوێی ئه‌مریکا تا سه‌رکه‌وتوبن له ئاسایی کردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و تورکیا. بێگومان ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندی باش له‌نێوان هه‌رێم و تورکیاش دروستبو، ئه‌وکاته ئاسانترده‌بێت بۆکارکردن بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگاچاره‌یه‌کی ئاشتیانه بۆ کێشه‌ی کورد له‌باکوری کوردستان به‌یارمه‌تی لایه‌نی ئه‌وروپی و ئه‌مریکی.
|
|

|