|
به‌رنــــامه

ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ
ده‌ســـتور

|
|
کورد چی له سه‌رکردایه‌تیه‌که‌ی ده‌وێت
وه‌رگرتنه‌وه‌ی که‌رکوک یان نه‌دۆڕاندنی؟
نووسینی: ڕه‌وا
زۆر میلله‌ت و وڵات هه‌ن که خاکیان داگیرکراوه بۆ سه‌ده‌ها ساڵ و هه‌وڵی گۆڕینی دیمۆگرافیای دانیشتوان و نیشتمانه‌که‌یان دراوه. له ئه‌نجامی داگیرکاری دوورودرێژ و سیاسه‌تی پاکتاوی ڕه‌گه‌زی و له‌ناوبردنی زمان و که‌لتور چه‌نده‌ها نه‌ته‌وه له‌ناوچون یان به‌شێوه‌یه‌ک بێهێزبونه که گاریگه‌ریه‌کی ئه‌وتۆیان له‌سه‌ر ڕوداوه‌کان نه‌ماوه. گه‌لی کورد دیارترین ئه‌و گه‌لانه‌یه که نیشتمانه‌که‌ی بۆ ده‌یه‌ها به‌ڵکو سه‌ده‌ها ساڵه له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌و وڵاتانی دراوسێ داگیرکراوه‌و هه‌ریه‌که‌ش له‌وانه هه‌وڵی داوه که زمان و که‌لتوری کورد له‌ناو به‌رێ و له‌شوێنیدا زمان و که‌لتوری نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست بچه‌سپێنێ.
یه‌کێک له سیفه‌ته جیاکه‌ره‌وه‌کانی گه‌لی کورد ئه‌وه‌یه که سه‌ره‌ڕای ژێرده‌ستی و دژواریی بارودۆخه‌کان هه‌ر به‌رده‌وامبوه له شۆڕش و ڕاپه‌ڕین و به‌رگریکردن له نیشتمان و زمان و که‌لتوره‌که‌ی. ئه‌گه‌رچی گه‌لی کورد زۆرکات نه‌یتوانیوه وڵاته‌که‌ی ڕزگاربکات و داگیرکه‌ران وه‌ده‌رنێ، به‌ڵام هه‌رگیز نه‌یهێشتوه داگیرکه‌ران بۆ ساتێکیش له‌سه‌ر خاکی داگیرکراوی کوردستان بحه‌سێنه‌وه‌و خێر له‌خۆیان ببینن. به‌رده‌وامبون له به‌رگریکردن و هه‌وڵدان بۆ ڕزگاربون گه‌لی کوردی وه‌ک گه‌لێکی زیندوو هێشتۆته‌وه‌و له له‌ناوچون پاراستویه‌تی. ته‌نازول کردن له خاک و نیشتمان له ئه‌خلاقیاتی گه‌لی کوردستاندانیه، هه‌ر ئه‌مه‌ش وایکردووه که سه‌ره‌ڕای هه‌وڵی زۆری داگیرکه‌ران بۆ تعریب و تتریک و تفریس کردنی خاک و گه‌له‌که‌ی، ئه‌م خاک و گه‌له هه‌ر به کوردستان و کوردستانی بمێنێته‌وه.
له‌دوای جه‌نگی جیهانی یه‌که‌مه‌وه‌و لکاندنی باشوری کوردستان به عێراقی عه‌ره‌بی، کێشه‌ی گه‌لی کوردستان بوه به گه‌وره‌ترین کێشه‌ی سیاسی عێراق و تا ئێستاش به‌بێ چاره‌سه‌رێکی قایلکه‌رانه ماوه‌ته‌وه. هه‌ر له داگیرکردنی ئه‌م به‌شه‌ی کوردستان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی عێراقه‌وه به یارمه‌تی و پشتیوانی ئینگلیز، شۆڕشه یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کانی گه‌لی کوردستان له‌پێناو به‌دیهێنانی مافه ڕه‌واکانی بۆ ساتێکیش نه‌وه‌ستاوه. شۆڕشه‌کانی کورد به‌وه ناسراون که هه‌ورازو نشێوی زۆریان تێکه‌وتوه‌و زۆربه‌شیان یان بێ ده‌ستکه‌وت یان که‌م ده‌ستکه‌وت بوونه.
یه‌کێک له‌گرێ کوێره‌کانی به‌رده‌م گفتوگۆی نێوان سه‌رکردایه‌تی کورد‌و ده‌وڵه‌تی عێراق پرسی که‌رکوک بووه. تا ئێستاش سه‌ره‌رای ئه‌و هه‌موو گۆڕانکاریه‌ی که له سیسته‌مه سیاسیه یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کانی ده‌وڵه‌تی عێراق ڕویداوه هیچ یه‌کێک له‌و سیسته‌مانه به حکومه‌ته‌کانی عێراقی فیدرالیشه‌وه ئاماده‌نین که دان به کوردستانێتی که‌رکوکدا بنێن و بگه‌ڕێته‌وه سه‌رسنوری ئیداری و جوگرافی هه‌رێمی کوردستان. جێگیربونی مادده‌ی 140 ی ده‌ستوری عێراق هیوایه‌کی زۆری‌دا به گه‌لی کوردستان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک و ناوچه داگیرکراوه‌کانی تر بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان له‌ڕێی مادده‌یه‌کی ده‌ستوری و یاسایی. دوای تێپه‌ڕبونی نزیکه‌ی سێ ساڵ به‌سه‌ر داڕشتنی مادده‌که‌و نزیکه‌ی ساڵێک به‌سه‌ر واده‌ی یاسایی جێبه‌جێکردنی مادده‌که هێشتا نه‌ک هه‌ر جێبه‌جێنه‌کراوه، به‌ڵکو کۆسپی زۆری بۆ دروستکراوه‌و که‌وتۆته مه‌ترسیشه‌وه.
دیاره ئه‌رکی سه‌ره‌کی جێبه‌جێکردنی مادده‌که له‌ڕوی یاساییه‌وه ده‌که‌وێته ئه‌ستۆی حکومه‌تی فیدرالی، به‌ڵام مانای ئه‌وه‌ش نیه که سه‌رکردایه‌تی کورد هیچ لێپرسراوێتیه‌کی نه‌بێت و بێخه‌م لێی بخه‌وێ. جێبه‌جێکردنی مادده‌ی 140 به هه‌موو پێوه‌رێک کاری زۆری ئه‌ویست بۆی بکرایه، پێش هه‌موو شتێک خۆشکردنی زه‌مینه بۆ دروستکردنی ته‌بایی و یه‌کده‌نگی له‌نێوان پێکهاته‌کانی ئه‌و ناوچانه به‌تایبه‌تی کورد‌و تورکمان و عه‌ره‌ب و کلدان و ئاشوری، دوایش له‌نێوان سه‌رکردایه‌تی کورد‌و دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه به‌هه‌موو پێکهاته‌کانیه‌وه. ئه‌وه‌ش به دروستکردنی متمانه ئه‌بوو له‌نێوان ئه‌و لایه‌نانه‌وه. بێگومان ئه‌و ئه‌رکه ئه‌رکێکی هه‌ستیاربو و کاری جدی و ووردی ئه‌ویست، به‌ڵام به‌ڕاوبۆچونی هه‌موو شاره‌زایان ئه‌و ئه‌رکه ئه‌رکی سه‌رکردایه‌تی کوردبو بیکات. سه‌رکردایه‌تی کورد نه‌ک هه‌ر ئه‌و ئه‌رکه‌ی جێبه‌جێنه‌کرد، به‌ڵکو سیاسه‌تێکی ئه‌وتۆی له‌و ناوچانه‌دا پیاده‌کرد که زیاتر بوه‌هۆی لێکترازانی په‌یوه‌ندی نێوان دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه له‌گه‌ڵ سه‌رکردایه‌تی کورد له‌لایه‌ک و له‌نێوان کورد‌و پێکهاته‌کانی تری ئه‌و ناوچانه‌ش له‌لایه‌کی تره‌وه. تا ئێستاش سه‌رکردایه‌تی کورد سه‌ره‌ڕای ئاگادارکردنه‌وه‌ی له‌لایه‌ن دڵسۆزان و شاره‌زایانی کوردستان سه‌باره‌ت به هه‌ستیاری و ناسکی ئه‌م پرسه‌و قۆناغه‌که‌ی، هێشتا هیچ هه‌نگاوێکی جیددی و عه‌مه‌لی نه‌ناوه که پرسه‌که به‌ره‌وپێش ببات، بۆ نمونه:
1- تا ئێستا سه‌رکردایه‌تی کورد هیچ به‌رنامه‌و پێشنیارێکی نیه بۆ نه‌ته‌وه‌کانی تری ئه‌و ناوچانه سه‌باره‌ت به مافه‌کانیان و شوێن و ڕۆڵیان له بواری سیاسی و ئیداری له چوارچێوه‌ی هه‌رێمی کوردستان له باری گه‌رانه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه بۆ سه‌ر هه‌رێم. نه‌بونی به‌رنامه‌یه‌کی له‌و جۆره‌ی ڕون و ئاشکرا گومانی زۆری لای ئه‌و نه‌ته‌وانه دروستکردوه‌و تا ئێستا نه‌ک هه‌ر په‌رۆشی هاتنه‌وه سه‌ر کوردستان نین به‌ڵکو ناڕازیشن.
2- پیاده‌کردنی ده‌سه‌ڵاتی حزب له‌وناوچانه بۆ دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه‌ی سه‌لماند که تا ئێستا کورد نه‌بۆته خاوه‌نی حکومه‌تێکی مه‌ده‌نی هاوچه‌رخ و باوه‌ڕی به حوکمی یاسا نیه. له‌و شوێنانه هه‌روه‌کو باقی شوێنه‌کانی تری کوردستان پۆلیس و ئاسایش و سه‌رباز و دائیره حکومیه‌کان موڵکی حزبن و ئه‌وه‌ی ئینتمای بۆ ئه‌و حزبه نه‌بێت خزمه‌ت ناکرێت. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش بونی دوو ئیداره‌ی یه‌کێتی و پارتی له‌و شوێنانه زیاتر مه‌سه‌له‌که‌ی ئالۆزکردووه‌و ئه‌وه‌نده‌ی تر بێ سه‌روبه‌ری سه‌رکردایه‌تی کوردی سه‌لماندوه.
3- هه‌روه‌ک هه‌موو شوێنه‌کانی تر گه‌نده‌ڵی له حساب نایه له هه‌موو ڕوه‌کانه‌وه.
سه‌رباری هه‌موو ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه سه‌نگ و قورسایی سه‌رکردایه‌تی و نوێنه‌رانی کورد له به‌غدا ڕۆژبه‌ڕۆژ له دابه‌زینه، به‌شێوه‌یه‌ک که ڕۆژانه ده‌سه‌ڵاتیان که‌مده‌بێته‌وه‌و ناتوانن به‌رگه‌ی ئه‌و هه‌موو پاڵه‌په‌ستۆیه بگرن که لێیان ده‌کرێت له‌لایه‌ن لایه‌نه‌کانی تره‌وه. بێگومان ئه‌مه‌ش دیسان نه‌زانی و بێ به‌رنامه‌یی سه‌رکردایه‌تی کورد نیشانده‌دات له مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ قۆناغ و ڕوداوه‌کاندا. سه‌رکردایه‌تی کورد نه‌یتوانی ئه‌و هه‌لانه بقۆزیته‌وه که له‌دوای روخانی ڕژێمی به‌عس بۆی ڕه‌خسا، ئێستاش قۆناگه‌که گۆڕاوه‌و ئه‌و هه‌لانه ناگه‌ڕێنه‌وه.
سه‌رکردایه‌تی کورد ڕۆژبه‌ڕۆژ له ته‌نازول دایه به‌رامبه‌ر به پێکهاته‌کانی تر سه‌باره‌ت به‌و ناوچانه بێ هیچ به‌رامبه‌رێک، بۆنمونه؛
1- سه‌رکردایه‌تی کورد ڕازیبوو به‌درێژکردنه‌وه‌ی واده‌ی جێبه‌جێکردنی مادده‌ی 140 به‌بێ هیچ مه‌رجێک. که ده‌بوایه داوای ڕونکردنه‌وه‌ی له ئه‌مریکا و حکومه‌تی به‌غدا بکردایه که ئه‌گه‌ر دوای ئه‌و شه‌ش مانگه‌ش جێبه‌جێنه‌کرا مه‌سه‌له‌که چۆن چاره‌سه‌رده‌کرێت. چونکه شه‌ش مانگه‌که‌ش ته‌واوبو و شه‌ش مانگی تریشی هاته‌سه‌ر که‌چی هیچ شتێک نه‌کراوه.
2- جه‌لال تاڵه‌بانی ته‌نازولی بۆ عه‌ره‌ب و تورکمان کرد بۆ پێدانی پۆسته ئیداریه‌کانی که‌رکوک به 32% بۆ هه‌ر لایه‌نێکیان به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌وان هیچ گۆڕانکاریه‌ک له هه‌ڵوێستی خۆیاندا بکه‌ن ، به‌ڵکو دوای ئه‌وه‌ش پلانی تریان داڕشت سه‌باره‌ت به که‌رکوک که دژی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی کوردبون.
سه‌ره‌ڕای ناسکی قۆناغه‌کان و نه‌بونی دۆست و پشتیوانی بۆ کورد‌و شۆڕشه‌کانی، هیچ یه‌کێک له شێخ مه‌حمودو مه‌لا مسته‌فا بارزانی ئاماده‌نه‌بوون که به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ته‌نازول له هیچ به‌شێک و پێكهاته‌یه‌کی که‌رکوک بکه‌ن. ته‌نانه‌ت خودی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان له مفاوه‌زاتی 1984 ئاماده‌نه‌بوو ته‌نازول له مه‌سه‌له‌ی که‌رکوک بکات و ئه‌وه‌ش یه‌کێک بوو له هۆکاره سه‌ره‌کیه‌کانی شکستهێنانی گفتوگۆکان. هه‌ڵوێسته‌کانی ئێستای سه‌رکردایه‌تی کورد ئه‌وه‌ی لێ به‌دیده‌کرێت که ته‌نازولی زیاتر بکات سه‌باره‌ت به که‌رکوک. هه‌ر له هه‌نگاو نه‌هاویشتن بۆ گێڕانه‌وه‌ی که‌رکوک له دوای روخانی به‌عس و دواییش پشتگوێخستنی مادده‌ی 58 ی یاسای ئیداره‌ی ده‌وڵه‌تی عێراق و مادده‌ی 140 ی ده‌ستوری عێراق. له‌وێشه‌وه ڕازیبون به دواخستنی واده‌ی جێبه‌جێکردنی مادده‌که‌و ئینجا دوباره جێبه‌جێنه‌کردنی، ئێستاش نه‌بونی هیچ به‌رنامه‌یه‌ک و بێده‌نگیه‌کی ته‌واو سه‌باره‌ت به‌م مه‌سه‌له‌یه. ئه‌م هه‌موو روداوه نیشانی ئه‌وه ده‌ده‌ن که سه‌رکردایه‌تی کورد شتێکی ئه‌وتۆی پێنه‌ماوه بۆ گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و شوێنانه. له‌به‌رئه‌وه ئه‌گه‌ری ته‌نازولکردنی زیاتر هه‌یه له‌لایه‌ن سه‌رکردایه‌تی کورده‌وه به‌تایبه‌تیش سه‌باره‌ت به که‌رکوک. ئه‌گه‌ر سه‌یرێکی هه‌ندێ نمونه‌ی داگیرکاری بکه‌ین ده‌بینین له‌زۆر شوێنی دونیا وڵاتێک خاکی وڵاتێکی تر یان میلله‌تێکی تری داگیرکردووه بۆ ماوه‌ی ده‌یه‌ها بگره سه‌ده‌ها ساڵ، به‌ڵام ئه‌و ولات و نه‌ته‌وانه ئاماده‌نه‌بونه هیچ ته‌نازولێک له‌خاک و نیشتمانی خۆیان بکه‌ن.
ئێران له ساڵی 1972 ه‌وه سێ دورگه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیماراتی داگیرکردوه، ئیسرائیل له‌ساڵی 1967 ه‌وه ناوچه‌ی جۆلانی سوریای داگیرکردوه، هۆنگ کۆنگ ساڵانێکی زۆر له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی به‌ریتانیا بوو ئێستاش وه‌ک هه‌رێمێکی نیمچه سه‌ربه‌خۆیه‌و تا ئێستاش چین ته‌نازولی لێنه‌کردوه، دوو شاری عه‌ره‌بی ئیسپانی دوای ئه‌وه‌ی یه‌کێکیان نزیکه‌ی 200 ساڵ و ئه‌وی تریشیان نزیکه‌ی 400 ساڵه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی وڵاتی ئیسپانیادان، تا ئێستا وڵاتی مه‌غریب ده‌ستبه‌رداریان نابێت و به به‌شێک له‌خاکی وڵاته‌که‌ی خۆی ده‌زانێت. مه‌رج نیه هه‌موو کاتێک میلله‌تێک بتوانێت خاکه‌که‌ی له‌ژێر داگیرکاری ڕزگاربکات، به‌ڵام گرنگه ته‌نازولی لێنه‌کات و له‌ده‌ستی نه‌دات، چونکه ئه‌گه‌ر ئه‌م نه‌وه‌یه‌ش نه‌توانێ ئه‌م ئه‌رکه جێبه‌جێ بکات ده‌کرێ نه‌وه‌کانی داهاتوو جێبه‌جێی بکه‌ن. ئه‌وه‌ی گه‌لی کوردستانیش له سه‌رکردایه‌تی کورد داواده‌کات ئه‌وه‌یه؛ تکایه ئه‌گه‌ر که‌رکوکتان پێ ناگه‌ڕێته‌وه سه‌ر کوردستانیش به‌ڵام ته‌نازولی لێمه‌که‌ن و مه‌یدۆڕێنن.
١٢/١٠/٢٠٠٨
|
|

|