|
كه‌لتوری حیزبایه‌تی له
كوردستان پێشه‌وا
٢٣ـ٥ـ٢٠٠٨
سیسته‌می حیزبایه‌تی له
کوردستان تا ڕاپه‌ڕین سیسته‌می تاکه حیزبی بووه(
one party system).
تاکه حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار له عێراق و کوردستان حیزبی به‌عس بووه‌و به‌هیچ
شێوه‌یه‌کیش ڕێگای نه‌داوه هیج حیزبێکی سیاسی تر به‌ئاشکرا بوونی هه‌بێت له
گۆره‌پانی سیاسی عێراق و کوردستان، یان به‌شداربێت له پرۆسه‌ی سیاسی‌دا ئه‌گه‌ر
به‌هه‌موو مه‌رجه‌کانی به‌عس ڕازی نه‌بوبێت.
به‌عس هه‌موو حزبه‌کانی تری
به نایاسایی و خائن و به‌کرێگیراو له قه‌ڵه‌مده‌دا به حزبه کوردیه‌کانیشه‌وه
که سه‌رکردایه‌تی شۆرشی کوردیان ده‌کرد. که‌لتوری قه‌بول نه‌کردنی به‌رامبه‌ر
که‌لتوری به‌عس و حزبه دکتاتۆره‌کانی ترن، که باوه‌ریان به سیسته‌می تاکه حزبی
و حزبی سه‌رکرده هه‌یه.
به‌عس پێی وابوو هه‌ر که‌سێک
و لایه‌نێک و ڕێکخراوێک و حزبێکی سیاسی بیه‌وێت به‌شدار بێت له پرۆسه‌ی سیاسی
له‌عێراق، ئه‌بێ باوه‌ڕی به سه‌دام هه‌بێت وه‌کو سه‌رکرده‌و
باوه‌ڕیشی به به‌عس
هه‌بێت وه‌کو حزبی دایک و سه‌رکرده، ئه‌گینا جێگای نه‌بوو له ناو عێراق و پرۆسه‌ی
سیاسی عێراقدا.
سیاسه‌تی به‌عس بریتی بوو له
پاڵه‌په‌ستۆ خستنه‌سه‌ر جه‌ماوه‌ر به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک بۆ ڕازیبوون به به‌عس و
ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی، بۆ ئه‌مه‌ش به‌شێکی زۆر له داهات و هه‌موو هێزی سه‌ربازی و پۆلیس
و ئاسایشی له عێراقدا خستبووه گه‌ڕ. سیاسه‌تی به‌عس بریتی بوو له دروستکردنی
به‌هێزترین په‌رژین به‌ده‌وری به‌عس وده‌سه‌ڵاته‌که‌یدا بۆ مانه‌وه‌یان بۆ هه‌تا
هه‌تایه. به‌عس داهاتی خه‌ڵکی به‌کارده‌هێنا بۆ کڕینه‌وه‌ی خه‌ڵک، ئیمتیازاتی
ده‌دا به‌خه‌ڵک به‌رامبه‌ر ئیراده‌و ئینتمای سیاسی، ئه‌وه‌ی ئیراده‌شی پێ
نه‌فرۆشتایه ئه‌وا ده‌که‌وته به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ده‌ستدانی وه‌زیفه، قوتی
ژیان،گرتن و ئه‌شکه‌نجه‌دان و بگره هه‌ڕه‌شه‌ی مردنیش.
سیمایه‌کی تری به‌عس
ئه‌وه‌بوو که حزب و ده‌وڵه‌تی به‌جۆرێ تێکه‌ڵ کردبوو هیچ هێلێک نه‌مابوو بۆ لێک
جیاکردنه‌وه‌یان، حزب و ده‌وڵه‌ت یه‌ک ما‌نایان هه‌بوو. هه‌موو ده‌ستکه‌وتێک
ده‌بوایه له به‌عس بزانرێ و به‌عسیش به‌سه‌رچاوه‌ی کامه‌رانی دابنرێ.به‌عس
به‌درێژایی 23 ساڵی حوکمی له کوردستان ئه‌و که‌لتوره‌ی سه‌پاند که حزب خاوه‌نی
هه‌موو شتێکه‌و ئه‌بێ هه‌موو شت له حزب داواکه‌یت و له به‌رامبه‌ریشدا هه‌موو
شتێک بۆ حزب بکه‌یت.
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌دا حزبه
کوردیه‌کان که سه‌رکردایه‌تی شۆرشی کوردیان ده‌کرد نمونه‌ی حزبی شۆرشگێر و نیشتمان
په‌روه‌ر
بون لای خه‌ڵکی
کوردستان.خه‌ڵک هه‌موو هیواو ئاواتێکی دواڕۆژی له‌سه‌ر ئه‌وان بنیاتنابوو. به‌ڵام
نه‌خه‌ڵکی کوردستان ئه‌زمونی پرۆسه‌ی سیاسی دیموکراسی و حزبی دیموکراتخوازی
بینیبوو، نه‌حزبه کوردیه‌کانیش وه‌ک حزبی مه‌ده‌نی تێکه‌ڵ به‌جه‌ماوه‌ر و شار‌و
پرۆسه‌ی دیموکراسی ببون. له‌دوای ڕاپه‌ڕین دوو پێکهاته‌ی نامۆ به پرۆسه‌ی
دیموکراسی و ته‌نانه‌ت به ئیداره‌ی ده‌وڵه‌تیشه‌وه بوون به شه‌ریکی یه‌کتری،
حزبه‌کان بوون به ده‌سه‌ڵات و خه‌ڵکی کوردستانیش به‌جه‌ماوه‌ر.
له‌راپه‌ڕیندا توانیمان
به‌چه‌ند ڕؤژێک کوردستان له به‌عس پاک بکه‌ینه‌وه، به‌ڵام دوای حه‌ڤده‌ساڵ
له‌ده‌سه‌ڵاتی کوردی هێشتا نه‌مانتوانیوه کوردستان له که‌لتوری به‌عس
پاکبکه‌ینه‌وه.
ڕاپه‌ڕین و ده‌سه‌ڵات گرتنه
ده‌ستی حزبه کوردیه‌کان خاڵێکی وه‌رچه‌رخانی مێژوویی گرنگ بوو، ده‌شکرا گۆڕانکاری
مێژوویی گرنگی به‌دواوه‌بێت. ئاشکرایه که حزبه کوردیه‌کان به به‌رنامه‌یه‌کی
سیاسی، ئابوری، کۆمه‌لایه‌تی، ئیداری نه‌هاتنه ناو کوردستانه‌وه‌و به‌ڵکو کاتی
ئه‌وه‌شیان له‌به‌رده‌مدا نه‌بوو بۆ ئه‌و خۆئاماده‌کردنه. به‌ڵام ده‌کرا له‌گه‌ڵ
ده‌سه‌ڵات گرتنه‌ده‌ست یاخود دوای پێکهێنانی په‌رله‌مان و حکومه‌ت کار بۆ ئه‌وه
بکرێ و به‌رنامه‌یه‌کی تێروته‌سه‌ل له‌هه‌موو بواره‌کانه‌وه دابڕێژرێ.
زۆرگرنگ بوو که حزبایه‌تی
له کوردستان له‌سه‌ر که‌لتوری به‌عس نه‌کرێ، واته تێکه‌ڵ کردنی حزب و ده‌سه‌ڵات و
ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی هه‌موو شتێک له‌لایه‌ن حزبی سیاسیه‌وه. به‌داخه‌وه ئه‌وه
کراو جه‌ماوه‌ریش له‌به‌رئه‌وه‌ی پێشتر به‌و که‌لتوره ئاشنابوو لێی بێده‌نگ بوو.
ئه‌و سیاسه‌ته‌ی حزبه کوردیه‌کان نه‌ک هه‌ر به‌رده‌وامیدانبوو به‌که‌لتوری به‌عس،
به‌ڵکو ئه‌و که‌لتوره‌ی زیاتر به‌هێزکردو چه‌سپاندی له گۆڕه‌پانی سیاسی
کوردستاندا.
کاتێک که ده‌سه‌ڵاتدار
ته‌نها بیر له‌وه ده‌کاته‌وه چۆن له ده‌سه‌ڵاتدا بمێنێته‌وه، بیر له هه‌موو
ڕێگایه‌کیش ده‌کاته‌وه که بیگرێته به‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته. کاریگه‌رترین
هۆکاریش بۆ مانه‌وه له‌ده‌سه‌ڵات بریتیه له هێز، هێزیش واته هێزی ئابوری و
مرۆیی وبێگومان ئه‌و دوو هێزه‌ش ته‌واوکه‌ری یه‌کترن و یه‌کتریش به‌هێزده‌که‌ن.
له کوردستاندا هه‌ردوو حزبی
ده‌سه‌ڵاتدار که‌وتنه خۆبه‌هێزکردن له‌ڕێی ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی داهاتی کوردستان و
هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێکیشیان له ناو حکومه‌تدا به‌کارهێنا بۆ جێگیرکردنی خۆیان و
زیادکردنی جه‌ماوه‌ریان. دامه‌زراندنی خه‌ڵک له وه‌زیفه به ته‌زکیه‌ی حزبی و
کردنه‌وه‌ی بنکه‌و باره‌گای زۆر له شار‌و شارۆچکه‌کان و زیادکردنی ژماره‌ی
پێشمه‌رگه‌و خۆپڕچه‌ک کردن، له‌لایه‌کی تریشه‌وه کێشکردنی سه‌ره‌ک عه‌شیره‌ته‌کان
و ئه‌و که‌سانه‌ی له‌ڕوی کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه گاریگه‌رییان له‌سه‌ر خه‌ڵک هه‌یه، به
به‌خشینی پاره‌و سه‌یاره‌و پله‌و پایه‌ی حزبی پێیان. له‌وه‌ش قوڵتر له ناوخودی
حزبه‌کان، لێپرسراوه‌کان ده‌ستیان کرد به خۆبه‌هێزکردن له‌ڕێی خۆده‌وڵه‌مه‌ندکردن
و کۆکردنه‌وه‌ی که‌سوکار له ده‌وری خۆیان و دروستکردنی خه‌ڵکی تایبه‌ت (ته‌که‌تول)
به‌خۆیان. ئه‌م دیارده‌یه ڕۆژ به ڕۆژ په‌ره‌ی سه‌ندو ئێستاش گه‌یشتۆته
ئه‌وپه‌ڕی.
له‌دوای ڕاپه‌ڕین چه‌نده‌ها
حزب و ڕێکخراوی سیاسی سه‌ری هه‌ڵدا، زۆربه‌ی زۆریان یان نه‌ماون یان ماون به‌ڵام
کاریگه‌رییان له واقیعی کوردستاندا نیه. ئه‌مه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چه‌ند هۆکارێک،
که زۆربه‌ی هۆکاره‌کانیش ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ نه‌بونی دیموکراسی. له‌و هۆکارانه دوو
هۆکاری گرنگ بریتین له سه‌رچاوه‌ی ئابوری و مه‌سه‌له‌ی ئه‌منى. سه‌رچاوه‌ی
سه‌ره‌کی ئابوری ئه‌و حزبه تازه دروستبوانه (جگه له یه‌کگرتوی ئیسلامی) بریتی
بووه له هه‌ردوو حزبی سه‌ره‌کی (پ‌د‌ک و ینک)، که ئه‌وانیش به‌بێ به‌رامبه‌ر
یارمه‌تی حزبی تریان نه‌داوه. کاتێکیش حزبی سیاسی ده‌بێته پاشکۆی حزبی
ده‌سه‌ڵاتدار یان حزبێکی له خۆی گه‌وره‌تر له هاوکێشه‌ی سیاسی‌دا هیچ به‌هایه‌کی
نامێنێت.
ئه‌گه‌ر باسی ته‌جروبه‌ی
یه‌کگرتوی ئیسلامیش له کوردستاندا بکه‌ین ئه‌وا من پێم وایه که یه‌کگرتوش شوێن
پێی حزبه‌کانی تری هه‌ڵگرته‌وه له کارکردن بۆ جه‌ماوه‌ر په‌یداکردن. بێگومان
یه‌کگرتوو به ئایدیۆلۆژیایه‌کی ئیسلامی و ناوێکی تازه‌و خه‌ڵکێکی تازه‌ش له
سیاسه‌ت هاته مه‌یدان، به‌ڵام نه‌یتوانی به‌شێوازێکی تازه‌و جیا له مۆدێلی کۆنی
حزبایه‌تی له کوردستان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ردا بکه‌ن. یه‌کگرتووش وه‌کو
حزبه‌کانی تر دروشمی (پاره‌ت هه‌بێ و جه‌ماوه‌رت ده‌بێ) ی به‌رزکرده‌وه.
له‌به‌رئه‌وه ئه‌وانیش به‌شی خۆیان به‌رپرسیارن له درێژه‌پێدانی ئه‌و که‌لتوره
نادروسته‌ی حزبایه‌تی له کوردستان.
گه‌نده‌ڵی له ئیداره‌ی
ده‌وڵه‌ت حزبی ده‌سه‌ڵاتدار لێی به‌رپرسیاره، به‌ڵام گه‌نده‌ڵی له پرۆسه‌ی
سیاسی‌دا هه‌موو لایه‌نه‌کان لێی به‌رپرسیارن، ئه‌وانه‌ی له‌ده‌سه‌ڵاتن و ئه‌وانه‌ش
که‌له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتن.یه‌کێک له گه‌نده‌ڵیه کوشنده‌کانی پرۆسه‌ی سیاسی
له کوردستان ئه‌وه‌یه که داهاتی حزبه سیاسیه‌کان نه‌ده‌زانرێ له کوێ
دێ،نه‌ده‌زانرێ چه‌نده‌و نه‌ده‌شزانرێ چۆن سه‌رف ده‌کرێ. که ئه‌مه نه‌ک هه‌ر
گه‌نده‌ڵیه به‌ڵکو خه‌ته‌رێکی گه‌وره‌شه له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان.
هه‌موو ئه‌و واقیعه‌ی
که‌له‌سه‌ره‌وه باسکرا بووه هۆی چه‌سپاندنی چه‌ند تێگه‌یشتنێکی نادروست
له‌لایه‌ن حزبه سیاسیه‌کان و خه‌ڵکی کوردستان به خه‌ڵکه ڕۆشنبیره‌که‌شه‌وه،
له‌وانه:
*له‌دیدی حزبه
سیاسیه‌کانه‌وه جه‌ماوه‌ر بوو به کاڵایه‌ک ئه‌گه‌ر پاره‌ت هه‌بێت چه‌ندت بوێت
ئه‌توانی بیکڕی.
*حزبی سیاسی له کوردستان
ئه‌گه‌ر پاره‌ی نه‌بێت سه‌رکه‌وتوو نابێت، سه‌رکه‌وتن و ژێرکه‌وتنی حزبی سیاسی
به‌ستراوه‌ته‌وه به پاره.
*له‌دیدی جه‌ماوه‌ره‌وه حزبی
سیاسی ئه‌بێت موچه بدات به‌خه‌ڵک، خه‌ڵک دابمه‌زرێنێ له وه‌زیفه،ئه‌رزه‌و
سه‌یاره بدات به خه‌ڵک ئه‌گینا جه‌ماوه‌ری نابێت.
ئه‌مانه‌و چه‌نده‌ها
تێگه‌یشتنی تریش که هه‌موویان ئه‌نجانی ئه‌و سیاسه‌ته‌ن که به‌تایبه‌تی له‌دوای
ڕاپه‌ڕینه‌وه له کوردستاندا په‌یڕه‌وکراون.
بۆ به‌ره‌وپێشبردن و
چه‌سپاندنی پرۆسه‌ی دیموکراسی له کوردستان، چ وه‌ک سیسته‌می سیاسی و دوایش
په‌ڕینه‌وه‌ی بۆ ناو کۆمه‌ڵ و بوونی به به‌شێك له که‌لتوری کۆمه‌ڵگای کوردستان،
پێویست به‌وه ده‌کات که له ڕاستکردنه‌وه‌و چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و تێگه‌یشتنه
هه‌ڵانه‌وه ده‌ست پێبکه‌ین.
له سیسته‌می دیموکراسی حزبی
سیاسی کاتێک که له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته خاوه‌نی هیچ شتێک نیه جگه له
به‌رنامه‌یه‌کی سیاسی. کاتێکیش که له ده‌سه‌ڵاته ڕێکخه‌رو به‌ڕێوه‌به‌ری
ووڵاته له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستوور و له‌ڕێی ده‌زگایه‌کی شه‌رعی و قانونیه‌وه که
حکومه‌ته. کاتێک که حزبی سیاسی ده‌گاته ده‌سه‌ڵات ده‌بێ ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی
له‌جه‌ماوه‌ر وه‌ربگرێت، که‌ئه‌ویش بێگومان له‌ڕێی هه‌ڵبژاردنێکی ئازاد‌و
نه‌زیهه‌وه ده‌بێت. واته حکومه‌ت ده‌سه‌ڵاتی جه‌ماوه‌ره‌و ته‌عبیر له ئیراده‌و
خواست و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی جه‌ماوه‌ر ده‌کات. که‌واته حزبی سیاسی ده‌سه‌ڵات
له‌جه‌ماوه‌ر وه‌رده‌گرێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌چوارچێوه‌ی حکومه‌تدا به‌رنامه
سیاسیه‌که‌ی بخاته کار بۆ خزمه‌تکردنی ووڵات.
داهاتی ووڵات نابێت به‌ده‌ست
حیزبی سیاسیه‌وه بێت، هه‌روه‌ک نابێت دام و ده‌زگاکانی حکومه‌ت له‌ژێر کۆنترۆلی
حزبدابن. نابێ حزب هێزی چه‌کدارو پۆلیس و ئاسایشی هه‌بێت. نابێ حزبی سیاسی موچه‌ی
خه‌ڵک بدات، خانوو و ئه‌رز بدات به‌خه‌ڵک، خه‌ڵک له وه‌زیفه دابمه‌زرێنێ، ئه‌گه‌ر
حزب هه‌موو ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی هه‌بێت، حکومه‌ت ته‌نها به‌ناو بوونی ده‌بێت.
کاتێک حزبی سیاسی ده‌بێته
سه‌رچاوه‌ی ئابوری و قوتی ژیانی خه‌ڵک، دوو پرسیار دێته پێشه‌وه، یه‌که‌میان، حزب
ئه‌و داهاته له کوێ دێنێ؟ دووه‌میشیان، ئایا به‌رامبه‌ر چی ده‌یدا به خه‌ڵک؟
وه‌ڵامی پرسیاری یه‌که‌م، بێگومان ئه‌و داهاته داهاتی خه‌ڵکه‌و حزب داگیری
کردووه، بۆ پرسیاری دووه‌میش، ده‌یدا به‌خه‌ڵک بۆ کڕینی ئیراده‌و ئازادی خه‌ڵك،
بێگومان هه‌ردوو حاله‌ته‌که‌ش ناشه‌رعین.
ئێمه پێمان وایه ئه‌م
که‌لتوری حزبایه‌تیه‌ی له کوردستان له ئارادایه دژی بنه‌ماو به‌هاکانی
دیموکراسیه‌و دژی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خه‌ڵکی کوردستانیشه. به‌هیچ شێوه‌یه‌ک
ناکه‌وێته خزمه‌تی پرۆسه‌ی سیاسی و تا ئه‌م شێوه حزبایه‌تیه‌ش له کوردستان
بمێنێت پرۆسه‌ی دیموکراسی به‌ره‌وپێشه‌وه ناچێت.
له به‌رامبه‌ردا ئێمه به
هه‌موو شێوه‌یه‌ک و به هه‌موو توانایه‌ک خه‌بات ده‌که‌ین بۆ ووشیارکردنه‌وه‌ی
جه‌ماوه‌ر له‌و دیارده ترسناکه‌و شێوه‌ی دروست و دیموکراسیانه‌ی حزبایه‌تیکردن بۆ
خه‌ڵک ڕوون ده‌که‌ینه‌وه‌و په‌یوه‌ندی دروست له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ردا ده‌به‌ستین،
له‌سه‌ر بنچینه‌ی به‌هێزکردنی پرۆسه‌ی دیموکراسی و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی
جه‌ماوه‌ر. خه‌باتی ئێمه بۆ گێڕانه‌وه‌ی ئیراده‌یه بۆ جه‌ماوه‌ر، بۆ گێڕانه‌وه‌ی
ده‌سه‌ڵات و بڕیاره بۆ جه‌ماوه‌ر.
|