|
که‌رکوک
لێره‌وه به‌ره‌و
کوێ
د. محمد حاجی ٢١/٨/٢٠٠٨
دیاره نه‌بوونی به‌رنامه‌و پلانی نیشتمانی
له‌لایه‌ن سه‌رکردایه‌تی کورده‌وه سه‌باره‌ت به
مه‌سه‌له‌ی که‌رکوک زۆر باسکراوه‌و زۆریشی
له‌سه‌ر نوسراوه.
ئه‌گه‌ر باسکردنی ئه‌م پرسه
له ڕوخانی ڕژێمی به‌عسه‌وه تا گۆرانکاریه‌کانی
ئه‌م دواییه‌و زه‌قبونه‌وه‌ی کێشه‌کان له‌نێوان
کورد‌و پێکهاته‌کانی تری عێراقدا سه‌باره‌ت به‌م
شاره گرنگی تایبه‌تی خۆی هه‌بووه.
ده‌بی لێره
به‌دواوه خوێندنه‌وه‌یه‌کی تر‌و بیرکردنه‌وه‌ی
جیددی تر‌و کارکردن به‌شێوه‌یه‌کی کاراتر به
ئاراسته‌ی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بکرێت.
یاسای هه‌ڵبژاردنی پارێزگاکان زه‌نگێکی چاوه‌روان
نه‌کراو بوو به‌رگوێی کورد که‌وت. ئه‌گه‌ر ئه‌م
هه‌نگاوه‌ی دژ به‌خواستی کورد و چه‌نده‌ها
هه‌نگاوی تری له‌و بابه‌ته‌ش نه‌توانن که‌رکوک
له‌ده‌ست کورد بده‌ن. به‌ڵام واتای ئه‌وه
ده‌گه‌یه‌نن که ئه‌و دڵنیاییه‌ی کورد چاوه‌ڕێی
بوو له عێراقی دوای سه‌دام تا ئێستا بوونی نیه‌و
له‌وه‌ش ناچێ وا زوو بیبینین. ئێستا ئاشکراتر
دیاره که داگیرکردنی که‌رکوک و به‌شه‌کانی تری
کوردستان ته‌نها به‌رنامه‌و پلانی گروپێک و
ڕژێمێکی دیاریکراو نیه. به‌ڵکو پرسێکی له‌وه
فراوانتره‌و تێکه‌ڵ به هاوکێشه ئیقلیمی و
جیهانیه‌کانیشه. له‌عێراقدا ڕژێمی سیاسی گۆڕاوه
به‌ڵام کێشه‌کان هه‌روه‌کو خۆیان به‌بێ چاره‌سه‌ر
ماونه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ که
عه‌قلیه‌تی سیاسی تا ئێستا نه‌گۆراوه. هه‌موو
ڕژێمه یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کانی عێراق به‌رهه‌می
عه‌قلیه‌تێکی سیاسی دواکه‌تووی ئه‌م ناوچه‌یه
بوون. له‌به‌رئه‌وه کاتێک که ڕژێمێکی وه‌ک به‌عس
باسی له عروبه‌و نه‌ته‌وه‌په‌رستی ده‌کرد من
پێموایه ڕاستی ده‌کرد. چونکه ئه‌گه‌ر ئه‌وکاته‌ش
هه‌ندێ له‌و لایه‌نه عه‌ره‌بیانه‌ی که دژی ڕژێمی
سه‌دام بوون ئیدیعای ئه‌وه‌یان ده‌کرد که گوایه
سه‌دام نوینه‌ری نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب نیه، ئه‌ی
بۆچی ئێستا به‌رده‌وامی به سیاسه‌تی سه‌دام
ده‌ده‌ن له‌زۆر مه‌سه‌له، له هه‌موشیان زه‌قتر
مه‌سه‌له‌ی گه‌لی کورد. هێزو لایه‌نه
جیاوازه‌کانی عه‌ره‌ب له‌عێراقدا سه‌ره‌ڕای
جیاوازی زۆریان له‌وه‌ده‌چێت به‌رنامه‌و پلانی
هاوبه‌شیان هه‌بێت بۆ دژایه‌تیکردنی گه‌لی
کوردستان. ئه‌مه له هاوکێشه‌ی سیاسی‌دا شتێکی
سه‌یرنیه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له هاوکێشه‌ی سیاسی‌دا
بونی نیه ئه‌و پرس و هه‌ڵویستانه‌ن که
سه‌رکردایه‌تی کورد تا ئێستا په‌یڕه‌ویان ده‌کات و
وازیشیان لێ ناهێنێت. بۆ نمونه تا ساڵێکیش
له‌مه‌وبه‌ر سه‌رکردایه‌تی کورد پێیوابوو که بونی
ئه‌مریکا له عێراق گه‌ره‌نتی هه‌موو
دواکاریه‌کانی کورده، بونی ئه‌مریکا له‌عێراق
گه‌ره‌نتیه بۆ پاراستنی کورد له هه‌ڕه‌شه‌کانی
تورکیا‌و ئێران و عه‌ره‌ب، بونی ئه‌مریکا وه‌ک
ده‌سه‌لاتی فیعلی له عێراقدا گه‌ره‌نتی
گه‌رانه‌وه‌ی که‌رکوک و ناوچه داگیرکراوه‌کانی
تره. سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌ش دۆستایه‌تی و
هاوپه‌یمانێتی کردنی کورد له‌گه‌ڵ هه‌ندێ له
هێزه عه‌ره‌بیه‌کانی ناو عێراقدا تا ئێستا
دۆستایه‌تیه‌کی بێ به‌رنامه‌و بێ چوارچێوه بووه.
دبلۆماسیه‌تی کورد تا ئێستا هه‌م له ناوخۆی عێراق
و هه‌م له ئاستی ده‌ره‌وه‌دا شکستێکی گه‌وره‌ی
هێناوه. باشترین به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌مه ئه‌وه‌یه
که هه‌ڵویستی کورد تادێ ڕوو له بێهێزیه‌و ڕۆژ
به ڕۆژیش نه‌ک هه‌ر ده‌ستکه‌وتی تازه به‌ده‌ست
نایه‌ت، به‌ڵکو ئه‌و ده‌سته‌که‌وتانه‌ی که
چه‌نده‌ها ساڵیشه به‌ده‌ست هاتوون مه‌ترسیان
که‌وتۆته سه‌ر. ئه‌مانه سه‌ره‌رای ئه‌و هه‌موو
گه‌نده‌ڵیه ئیداری و مالی و سیاسیه‌ی که
به‌شێوه‌یه‌کی فراوان له کوردستاندا کاری کردۆته
سه‌ر هه‌موو بوارێکی ژیانی هاوڵاتی کوردستان و
کاریگه‌ریه‌کی زۆر خراپیشی کردۆته سه‌ر ناوده‌نگی
کورد هه‌م له‌ناوخۆی عێراق وهه‌میش لای
ئه‌مریکیه‌کان و کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیدا.
لێره‌وه چی بکرێت؟
یه‌که‌م: زۆربه‌ی خه‌ڵکی کوردستان به
خه‌ڵکه ڕۆشنبیره‌که‌شه‌وه کۆکن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی
که ئه‌م قۆناغه قۆناغێکی هه‌ستیارو
مه‌ترسیداره.هه‌نگاوی کاریگه‌رو خێرای ده‌وێت بۆ
گۆرینی ئاراسته‌ی ڕوداوه‌کان. یه‌کێک له ڕوداوه
گرنگه‌کانی ئه‌م دواییه داواکاری ئه‌نجومه‌نی
پارێزگای که‌رکوک بوو بۆ هاتنه سه‌ر هه‌رێمی
کوردستان. هه‌رچه‌نده ئه‌م مه‌سه‌له‌یه
مه‌سه‌له‌یه‌کی ده‌ستوریه‌و ده‌کرێ بخریته
چوارچێوه‌یه‌کی یاسایی و کاریگه‌ری باشیشی هه‌بێت.
به‌لام به‌داخه‌وه له‌وه‌ده‌چێت وه‌ک هه‌نگاوێکی
تاکتیکی و بۆ ماوه‌یه‌کی کورت و ئامانجێکی
دیاریکراو به‌کاربهێنرێت. سه‌رکردایه‌تی کورد
پێویسته ئه‌م فرسه‌ته‌ش وه‌ک فرسه‌ته‌کانی تر
له‌ده‌ست نه‌دات. چونکه نه‌یاره‌کانی کورد
هه‌رچیه‌کیان بۆ ڕێککه‌وێت ده‌یقۆزنه‌وه له دژی
گه‌لی کورد. سه‌رکردایه‌تی کورد پێویسته هه‌رچی
زووه ئه‌م داواکاریه له‌ڕێی په‌رله‌مانی
کوردستانه‌وه قه‌بول بکات و له‌وێشه‌وه بیخه‌نه
به‌رده‌م حکومه‌تی عێراق بۆ جێبه‌جێکردن.
هه‌رچه‌نده ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ته‌نها به کورد
خۆی یه‌کلاناکرێته‌وه به‌ڵام گوروتینێکی تر
ده‌دات به مادده‌ی 140 . چونکه بۆ جێبه‌جێکردن و
یه‌کلاکردنه‌وه‌ی ئه‌م داواکاریه ئه‌بێ ڕیفراندۆم
له که‌رکوک ئه‌نجام بدرێت، که ئه‌مه‌ش دیسان
ده‌کا جێبه‌جێکردنی مادده‌ی 140.
دووه‌م: یه‌کێک له هه‌نگاوه
کاریگه‌ره‌کانی تر ئه‌وه‌یه که بودجه‌یه‌کی
تایبه‌تی و شیاو بۆ مه‌سه‌له‌ی که‌رکوک ته‌رخان
بکرێت له‌لایه‌ن سه‌رکردایه‌تی کورده‌وه. بۆ
ئه‌مه لیژنه‌یه‌ک له خه‌ڵکی نیشتمان په‌روه‌رو
بێلایه‌ن پێکبهێنرێت که سه‌رپه‌رشتی خه‌رجکردنی
ئه‌و بودجه‌یه بکات. ئه‌و بودجه‌یه له
چه‌نده‌ها بواری جیاجیادا خه‌رجبکرێت به‌تایبه‌تیش
ئاوه‌دانکردنه‌وه‌و په‌یداکردنی دۆست بۆ کورد‌و
مادده‌ی 140. به دڵنیاییه‌وه سه‌رکردایه‌تی کورد
ئه‌گه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه به جدی وه‌رگرێ و
ئاماده‌بن شتێک له‌وه‌ی که ده‌یبه‌ن که‌می
بکه‌نه‌وه ده‌توانن پاره‌یه‌کی زۆر زیاتر بۆ
که‌رکوک ته‌رخان بکه‌ن له‌و پاره‌یه‌ی که
له‌لایه‌ن ناحه‌زانی کورده‌وه ته‌رخان ده‌کرێت بۆ
دژایه‌تیکردنی کورد‌و مادده‌ی 140.
سێیه‌م: گرنگی زۆر به‌و تورکمان وعه‌ره‌ب و
کلدان وئاشوریانه بدرێت له که‌رکوک و ناوچه
داگیرکراوه‌کان که دۆستی کوردن و له‌گه‌ڵ
داخوازیه‌کانی خه‌ڵکی کوردستانن.هه‌وڵبدرێت پۆستی
شیاو‌و ئاستی ژیانی زۆرباشیان بۆ بره‌خسینرێت.
ئه‌مه کارێکی واده‌کات که به‌رده‌وامبن له‌سه‌ر
هه‌ڵوێستی خۆیان و له هه‌مان کاتیش‌دا ببن به
بنمونه بۆ که‌سانی تر له‌ناو ئه‌و پێکهاتانه بۆ
ئه‌وه‌ی چاویان لێبکه‌ن و ببن به دۆستی کورد.
چواره‌م: به‌رنامه‌و پلانی فراوان دابنرێت
بۆ دانوستان وگفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌موو هێزو
لایه‌نه‌کانی عه‌ره‌ب و تورکمان پێکهاته‌کانی تر
له‌و ناوچانه بۆ رازیکردنیان بۆ پشتیوانیکردنی
داخوازیه‌کانی گه‌لی کوردستان. بۆئه‌م هه‌نگاوه
ده‌کرێ پیاوماقوڵ و ریش سپی و بنه‌ماله‌و سه‌رۆک
عه‌شیره‌ته‌کانی کورد به‌بێ ڕه‌چاوکردنی ئینتیمای
حزبی له که‌رکوک و شوێنه‌کانی تر که
په‌یوه‌ندیه‌کی مێژوویی و کۆمه‌ڵایه‌تیان له‌گه‌ل
تورکمان وعه‌ره‌به‌کانی ئه‌و ناوچانه‌دا هه‌یه
ڕۆڵێکی ئیجابی بگێڕن. به مه‌رجێک ئیمکانیه‌تیان
بۆ دابینبکرێت و له‌مه‌شیاندا پارتی و یه‌کێتی
نه‌یکه‌ن به ململانێی حزبی و شکست به پرۆسه‌که
نه‌هێ‌نن.
پێنجه‌م: به‌هیچ شێوه‌یه‌ک و له‌ژێرهیچ
پاڵه‌په‌ستۆیه‌ک ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر
ئه‌مریکیه‌کانیش داوایان کرد سه‌رکردایه‌تی کورد
ڕازینه‌بێت هێزی پێشمه‌رگه له‌و ناوچانه واته
که‌رکوک و شوێنه داگیرکراوه‌کانی تر
بکێشێته‌وه.ئه‌مه پرسێکی زۆر گرنگ و هه‌ستیاره‌و
ده‌بێ کورد پێی له‌سه‌ر داگرێ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر
شه‌ڕیش دروستبوو ئاماده‌بێت بیکات.
شه‌شه‌م: هه‌رچه‌نده ئه‌م داواکاریه
چه‌نده‌ها ساڵه خه‌ڵک له پارتی و یه‌کێتی
ده‌که‌ن و ئه‌وانیش گوێ له‌که‌س ناگرن. به‌لام زۆر
گرنگه که ئه‌و دوو حزبه ئه‌گه‌ر ته‌نها بۆ ئه‌م
قۆناغه‌ش بێت واز له ململانێی حزبایه‌تی بێنن و
ره‌چاوی به‌رژه‌وه‌ندی باڵای گه‌لی کوردستان بکه‌ن
به تایبه‌تی له که‌رکوک و ناوچه
داگیرکراوه‌کانی تر.
|