|
به‌رنــــامه

ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ
ده‌ســـتور

|
|
ڕێکه‌وتنامه‌ی عێراق و ئه‌مریکا
هه‌لێکی تری گرنگ بۆ کورد
د. محمد حاجی
ئاشکرایه که هه‌ر له ئاماده‌کاری ئه‌مریکا بۆ ڕوخاندنی ڕژێمی به‌عس و دواییش داگیرکردنی عێراق، و مانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌عێراق تا ئه‌مڕۆ، کورد نزیکترین و باشترین پشتیوانی ئه‌مریکیه‌کان بووه. سه‌ره‌تای لێکنزیکبونه‌وه‌ی کورد‌و ئه‌مریکا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دوای داگیرکردنی کوێت له‌لایه‌ن ڕژێمی به‌عسه‌وه، ئه‌م په‌یوه‌ندیه له‌بارودۆخێکدا ده‌ستی پێ‌کرد که سه‌باره‌ت به‌کورد زۆر دژواربوو. تاکه ئامانج و داواکاری کورد ئه‌وکاته ئه‌وه‌بو که ته‌نها له‌ژێر ده‌ستی ڕژێمی به‌عس ڕزگاری ببێت و جیهان ئاوڕێکی لێبداته‌وه. دوای ڕزگارکردنی کوێت له‌لایه‌ن ئه‌مریکاو هاوپه‌یمانانیه‌وه‌و دواییش هه‌ڵگیرسانی ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری له کوردستان و ڕزگاربونی کوردستان له‌ژێر ده‌ستی به‌عس، داواکاری سه‌ره‌کی کورد بوبه‌وه‌ی که کۆمه‌ڵگای نێودوڵه‌تی پشتی تێنه‌کات و جارێکی تر نه‌که‌وێته‌وه ژێرده‌ستی ڕژێمی به‌عس. که‌ڵه‌که‌بونی قه‌یرانه سیاسیه‌کان له‌نێوان ڕژێمی به‌عس و ئه‌مریکا ڕۆژ به‌ڕۆژ په‌ره‌ی ده‌سه‌ندو ئه‌گه‌ری چاره‌سه‌ری سیاسی بۆ ئه‌و قه‌یرانانه که‌م ده‌بوه‌وه. نیشانه‌کانی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ له‌نێوان ئه‌مریکاو ڕژێمی عێراق له‌ساڵی 1998 ه‌وه به‌دیارکه‌وت دوای ده‌رکردنی (یاسای ڕزگارکردنی عێراق) له‌لایه‌ن کۆنگرێسی ئه‌مریکیه‌وه. له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبونی کات و نزیکبونه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری لێدان و ڕوخاندنی ڕژێمی به‌عس له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه، هه‌موو ئه‌و وڵات وهێزو لایه‌نانه‌ی که په‌یوه‌ندیان به‌م پرسه‌وه هه‌بوو که‌وتنه خۆ بۆ ئاماده‌کاری بۆ قۆناغی شه‌ڕه‌که‌و دوای شه‌ڕه‌که‌ش. جێگای سه‌رنجه که کورد یه‌کێک بوو له‌لایه‌نه هه‌ره گرنگ و نزیکه‌کان به پرسی ڕوخانی ڕژێمی به‌عسه‌وه، که‌چی هیچ به‌رنامه‌یه‌کی ئاماده‌کرای نه‌بوو سه‌باره‌ت به پرسه گرنگاکانی دوای یه‌کلابونه‌وه‌ی شه‌ڕه‌که. ڕاسته ڕوخانی ڕژێمی به‌عس ده‌ستکه‌وتێکی گه‌وره‌بو بۆ گه‌لی کوردستان، به‌ڵام به‌ڕوخانی ئه‌و ڕژێمه هه‌موو گرفته‌کان له‌خۆڕا چاره‌سه‌ر نه‌ده‌بون. گرفتی گه‌لی کوردستان ته‌نها له‌گه‌ڵ ڕژێمی به‌عس نه‌بوو، به‌ڵکو له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست بوو له‌عێراقدا، به‌ڕوخانی ڕژێمی به‌عس تاوانکاره گه‌وره‌کانی دژ به‌گه‌لی کوردستان له‌ده‌سه‌ڵات لابران، نه‌ک داگیرکه‌رانی کوردستان. سه‌رکردایه‌تی کورد به‌مژده‌ی ڕوخاندنی ڕژێمی به‌عس مه‌ست ببو، ئاماده‌کاریی وردی بۆ قۆناغی دوای ئه‌وه نه‌کردبوو، بۆیه کاتێک ڕوخانی ڕژێم بو به‌ڕاستی هیچ به‌رنامه‌و پلانێک نه‌بوو سه‌باره‌ت به پرسه گرنگه‌کان، وه‌ک سنوری هه‌رێمی کوردستان، و پرسی ناوچه داگیرکراو و ته‌عریبکراوه‌کان، و چاره‌نوسی دواڕۆژی کورد له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ به‌غدا..هتد
ده‌سته‌وه‌ستانی سه‌رکردایه‌تی کورد له‌به‌رامبه‌ر ڕوداوه‌کان و پشتبه‌ستنی به ئه‌مریکا له‌هه‌موو پرسه گرنگه‌کان، وای له‌ئه‌مریکیه‌کان کرد که به‌گوێره‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیان کوردی به‌کاربێنن و هه‌ر که‌لێنێک له هاوکێشه‌کان دروستبون، به‌کورد پڕیبکه‌نه‌وه. بۆنمونه، دانانی یه‌که‌م سه‌رۆک کۆماری عێراق له‌عه‌ره‌بی سوننه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که عه‌ره‌بی سوننه به‌شێکی بچوکبون له‌هاوکێشه‌ی سیاسی ئه‌وکاته‌ی عێراقدا، جێگیرکردنی سنوری هه‌رێمی کوردستان له‌سه‌ر ئه‌وبارودۆخه‌ی که پێش ڕوخانی ڕژێمی به‌عس تیایبو، هێشتنه‌وه‌ی پرسی ناوچه داگیرکراوه‌کان به‌بێ چاره‌سه‌ر، به‌کارهێنانی هێزی پێشمه‌رگه بۆ پاراستنی شاره‌کانی که‌رکوک و موسڵ و چه‌نده‌ها شوێنی تر که ئه‌رکێکی قورسبوو بۆ ئه‌مریکیه‌کان، ئه‌مانه هه‌موو له‌سه‌ر حسابی کورد کرا، له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مریکیه‌کان له‌لایه‌ک و بۆ ڕازیکردنی لایه‌نه‌کانی تری عێراق له‌لایه‌کی تره‌وه. سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو قه‌یرانه سیاسی و سه‌ربازیه‌ی که ئه‌مریکا له‌عێراق تێیکه‌وتبو و له‌کاتێکدا که ئه‌مریکا له‌وپه‌ڕی پێویستی بوو به‌کورد، سه‌رکردایه‌تی کورد نه‌یتوانی بچوکترین مه‌رج له‌سه‌ر ئه‌مریکیه‌کان فه‌رزبکا،و ئه‌و مه‌سه‌لانه به‌قازانجی کورد یه‌کلابکاته‌وه که‌چه‌نده‌ها ساڵه خه‌باتی بۆ ده‌کات. سه‌ره‌ڕای بێسه‌روبه‌ری لایه‌نه عه‌ره‌بیه‌کانی عێراق له‌ڕوی سیاسی و سه‌ربازی و ڕێکخراوه‌ییه‌وه، کوردیش له هه‌رێمی کوردستان هه‌ر دوو حکومه‌ت و دوو هێزی پێشمه‌رگه‌و دوو هه‌رێمی جیاوازی هه‌بوو. ئه‌مریکیه‌کان سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که کوردیان به دۆستی خۆیان ده‌زانی، به‌ڵام پێشیان خۆشنه‌بوو کورد یه‌کگرتوو بێت، بۆئه‌وه‌ی نه‌توانێ خۆی به‌سه‌ر لایه‌نه‌کانی تری عێراقدا بسه‌پێنێ و مه‌رجیش له‌سه‌ر ئه‌مریکیه‌کان فه‌رزبکات، له‌به‌رئه‌وه بچوکترین هه‌وڵیان نه‌دا بۆ یه‌کخستنه‌وه‌ی هه‌ردوو ئیداره‌که‌ی هه‌رێمی کوردستان.
ئه‌مریکیه‌کان وه‌ک دۆستێک پشتگیری کوردیان نه‌کردوه، نه له داڕشتنی یاسای به‌رێوه‌بردنی ده‌وڵه‌تی عێراق و نه له داڕشتنی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عێراق، له‌به‌رئه‌وه هه‌موو ئه‌و پرسه گرنگانه‌ی که په‌یوه‌ستن به هه‌رێمی کوردستان به هه‌ڵواسراوی و به‌بێ چاره‌سه‌ری پراکتیکی ماونه‌ته‌وه. له‌دوای روخانی به‌عسه‌وه سێ حکومه‌ت له‌عێراق دروستبوه، تا ئێستا چه‌نده‌ها جارکێشه له‌نێوان هه‌رێمی کوردستان و ئه‌و حکومه‌تانه دروستبوه، له‌هه‌موو ئه‌و کێشانه‌دا ئه‌مریکیه‌کان پشتیوانی حکومه‌تی به‌غدایان کردووه‌و هه‌وڵیان داوه ته‌نازول به‌لایه‌نی کوردی بکه‌ن.
ئاشکرایه که له‌ساڵی ڕابردوو ئه‌مریکیه‌کان به‌پشتیوانی سه‌رۆک خێڵه سوننه‌کان توانیان سه‌رکه‌وتنێکی سه‌بازی به‌سه‌ر گروپه چه‌کداره‌کان به‌ده‌ست بێنن، له‌هه‌مان کاتدا حکومه‌تی مالیکی له‌ڕوی سه‌بازی و سیاسیه‌وه به‌هێزتر بوه. ئه‌م هۆکارانه وایان کرد که گرنگی کورد لای ئه‌مریکیه‌کان که‌مبێته‌وه‌و له‌هه‌موو ئه‌و پرس و گرفتانه‌ی دێنه‌پێشه‌وه له‌نێوان هه‌رێمی کوردستان و حکومه‌تی به‌غدا، یان له‌نێوان کورد‌و لایه‌نه عێراقیه‌کانی تر، ئه‌مریکا بێده‌نگ بێت و جارجاره‌ش به‌بیانوی چه‌سپاندنی یاسا‌و جێبه‌جێکردنی ده‌ستوری عێراقی پشتیوانی لۆجیکی حکومه‌تی به‌غدا بکات. بێده‌نگ بونی ئه‌مریکا له‌به‌رامبه‌ر ده‌ستدرێژیه‌کانی تورکیا‌و ئێران بۆ سه‌ر کورد‌و هه‌رێمی کوردستان به‌ڵگه‌یه‌کی تری ساردبونه‌وه‌ی ئه‌مریکایه له پشتیوانیکردنی کورد. گۆڕانکاریه‌کان ڕۆژبه‌ڕۆژ ئه‌وه ده‌سه‌لمـێنن که ئه‌مریکا به‌و ئاڕاسته‌یه کارده‌کات که کوردی بخاته‌وه ژێرده‌ستی به‌غداو، ئه‌و ده‌سه‌ڵاته سیاسی و ئابوری و ئیداریه‌ی که کورد له هه‌رێمی کوردستان هه‌یه‌تی چیتر وا به نیمچه سه‌ربه‌خۆ نه‌مێنێته‌وه.
له‌م چه‌ند مانگه‌ی ڕابردو تا ئێستا ئه‌مریکا سه‌رگه‌رمی ئاماده‌کردنی ڕێکه‌وتنامه‌یه‌کی ستراتیژیه له‌گه‌ڵ عێراق، ئه‌گه‌رچی هه‌موو به‌نده‌کانی ئه‌م ڕێکه‌وتنامه‌یه ئاشکرانین، به‌ڵام گفتوگۆ‌و ناڕه‌زایی توندی له‌سه‌ره له‌لایه‌ن پێکهاته سیاسیه‌کانی عێراق، ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌ش هه‌روه‌ک هه‌موو پرسه‌کانی تر ڕۆڵی گرنگ و به‌رچاویان تێداهه‌یه. هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان له‌ناوخۆو ده‌ره‌وه‌ی عێراق کاربۆئه‌وه ده‌که‌ن که له‌و ڕێکه‌وتنامه‌یه‌دا ئه‌وانیش سودمه‌ندبن. لێره‌شدا سیاسه‌تی سه‌رکردایه‌تی کورد وه‌کو پێویست نیه، تا ئێستا ئه‌وه‌ی دیاره ته‌نها لایه‌نی کوردی پشیتوانی ئه‌م ڕێکه‌وتنامه‌یه ده‌کات، له‌م پرسه گرنگه‌شدا سه‌رکردایه‌تی کورد هه‌مان سیاسه‌تی چه‌ند ساڵی رابردوو دوباره ده‌کاته‌وه به‌رامبه‌ر به ئه‌مریکا.
ئێمه وه‌کو گه‌لی کوردستان پێویسته ئه‌م پرسیاره له سه‌رکردایه‌تی کورد بکه‌ین، ئایا به‌رامبه‌ر به‌چی پشتیوانی له ئه‌مریکا ده‌که‌ن له‌م پرسه گرنگه‌دا؟ ئایا ئه‌مریکا ئاماده‌یه له‌به‌رامبه‌ردا پشتیوانی کورد بکات له کۆمه‌ڵێک پرسی گرنگ؟
یان ئه‌مه‌ش وه‌کو هه‌موو هه‌ڵویسته‌کانی تر ته‌نها پیاوه‌تیه‌کی سه‌رکردایه‌تی کورده به‌رامبه‌ر به ئه‌مریکا؟
ئه‌مریکا له‌ده‌ستپێکردنی پرۆسه‌ی ڕوخاندنی ڕژێمی به‌عسه‌وه تا ئێستا قوربانی زۆری گیانی و ماددی له‌عێراقدا به‌خشیوه، که به نزیکه‌ی 700 ملیار دۆلار‌و زیاتر له 4000 سه‌ربازی ئه‌مریکی مه‌زه‌نده ده‌کرێت، له‌روی سیاسیشه‌وه داگیرکردنی عێراق به‌شێوه‌یه‌کی زۆر نێگه‌تیفانه به‌سه‌ر حکومه‌تی ئه‌مریکاو گه‌لی ئه‌مریکادا شکایه‌وه. ئێستا کاتی ئه‌وه هاتووه که ئه‌مریکا به‌رهه‌می ئه‌و هه‌موو قوربانیه‌ی بخوا، ئه‌ویش له ڕێی ئیمزاکردنی ئه‌م ڕێکه‌وتنامه ستراتیژیه‌یه له‌گه‌ڵ حکومه‌تی عێراقدا. واته ئه‌مریکا هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆی له عێراق و به‌شێکی گه‌وره‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ده‌خاته ناو ئه‌م ڕێکه‌وتنامه‌یه‌وه. لێره‌وه پێویسته سه‌رکردایه‌تی کورد به گرنگیه‌کی گه‌وره‌وه له‌م پرسه بڕوانێت و نه‌یه‌ڵی به‌ئاسانی ئه‌م هه‌له له‌ده‌ست بچێ. له‌کاتێکدا که ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له‌هێزو لایه‌نه عێراقی و ئه‌قلیمیه‌کان دژی ئه‌م ڕێکه‌وتنامه‌ن، و ئه‌مه‌ش بوه‌ته گرفتێکی گه‌وره بۆ ئه‌مریکیه‌کان، پێویسته سه‌رکردایه‌تی کورد به‌مه‌رج پشتیوانی ئه‌م ڕێکه‌وتنامه‌یه بکات، و له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌مریکیه‌کان چاره‌سه‌ری گونجاو بدۆزنه‌وه بۆ ئه‌و پرسه گرنگانه‌ی تا ئێستا به هه‌ڵواسراوی ماونه‌ته‌وه‌و بونه‌ته جێی دڵه‌راوکێی گه‌لی کوردستان. ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌له له‌ده‌ست بچێ، به چه‌نده‌ها ساڵی تر هه‌لێکی وا ناڕه‌خسێته‌وه بۆ کورد. سه‌رکردایه‌تی کورد به‌رامبه‌ر پشتگیری‌کردن له ڕێکه‌وتنامه‌که، پێویسته ئه‌م داواکاریانه له ئه‌مریکا بکات؛
١- جێبه‌جێکردنی مادده‌ی 140 له‌ماوه‌یه‌کی دیاریکراودا.
٢- بودجه‌ی هه‌رێمی کوردستان وه‌ک خۆی بمێنێته‌وه تا سه‌رژمێری له‌عێراقدا ده‌کرێ، وه گه‌ره‌نتی هاتنی ئه‌و بودجه‌یه بکرێ له حاله‌تی رودانی هه‌ر قه‌یرانێکی سیاسی و سه‌ربازی له‌نێوان هه‌رێمی کوردستان و به‌غدادا.
٣- یاسای نه‌وت و گاز به‌شێوه‌یه‌ک یه‌کلابکرێته‌وه که ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی کوردستان بپارێزێ به‌سه‌ر ئه‌م سامانه‌دا.
٤- ئه‌مریکا بێده‌نگ نه‌بێت له‌هه‌ر ده‌ستدرێژیه‌کی تورکیا بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان، له‌جیاتی ئه‌مه کاری جیددی بکات بۆ لێکنزیکردنه‌وه‌ی تورکیا‌و هه‌رێمی کوردستان بۆ بنیاتنانی په‌یوه‌ندی دۆستانه له‌نێوانیاندا.
٥- پێشمه‌رگه وه‌ک به‌شێکی گرنگ له سوپای عێراق سه‌یربکرێت و به‌شی شیاوی خۆی بدرێتێ له‌هه‌موو چه‌ک و جبه‌خانه‌یه‌ک که‌بۆ سوپای عێراقی دابین ده‌کرێ.
|
|

|