|
به‌یاننامه‌ی ڕێکخراوی گه‌شه به‌بۆنه‌ی شه‌هیدبون
و برینداربونی خۆپیشانده‌رانی شاری که‌رکوک
خه‌ڵکی خۆڕاگر‌و ئاشتیخوازی کوردستان
واجارێکی تریش تاوانباران، ئه‌وانه‌ی تا دوێنێ
خه‌ڵکی کوردستانیان له‌ڕێی ئه‌نفال و
کیمیابارانه‌وه جینۆساید ده‌کرد، ئه‌مڕۆش
به‌ناحه‌ق و ترسنۆکانه چه‌نده‌ها ڕۆڵه‌ی
کوردستانیان له‌شاری که‌رکوکی کوردستانی شه‌هید و
بریندارکرد. خه‌ڵکی ئاشتیخوازی کوردستان خوازیاره
له‌ڕێی خۆپیشاندانی ئاشتیانه‌و به‌شێوازێکی
دیموکراسیانه داواکاریه‌کانی خۆی به حکومه‌تی
عێراق و دونیا ڕابگه‌یه‌نێ، که‌چی دوژمنانی
هه‌میشه خه‌ریکی پلانگێڕان و کاری دزێو‌و
ناشه‌رعین بۆ زیان گه‌یاندن به خه‌ڵکی کوردستان.
ئیمڕۆ شاری که‌رکوک که‌وتۆته ناو پلانێکی
ئیقلیمیه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له ده‌ست کوردی بده‌ن.
به‌داخه‌وه ئه‌وانه‌ی تا دوێنێ خۆیان به دۆستی
کورد ده‌زانی و به پشتیوانی کورد ده‌ستیان له
جڵه‌وی ده‌سه‌ڵات گیربوو، ئیمڕۆ ژێربه‌ژێرو
به‌بیانوی جواروجۆر دژایه‌تی کورد‌و
ده‌ستکه‌وته‌کانی گه‌لی کوردستان ده‌که‌ن.
ئه‌وانه‌ی ڕۆژانه له‌ڕێی ده‌زگاکانی
ڕاگه‌یاندنه‌وه فرمێسکی به‌درۆ بۆ یه‌کێتی خاکی
عێراق ده‌ڕێژن، به‌به‌رده‌وامی خه‌ریکی پلانگێڕانن
بۆ تێکدانی په‌یوه‌ندی له‌نێوان پێکهاته‌و
نه‌ته‌وه‌کانی عێراق. ئه‌وانه‌ی که گه‌لی
کوردستانیان پابه‌ند کردووه به ده‌وڵه‌تی
عێراقه‌وه له ڕێی ده‌ستوره‌وه، خۆیان کار بۆ
پێشێلکردنی ده‌ستور ده‌که‌ن و تا ئێستاش زۆربه‌ی
ئه‌و ماددانه‌ی که په‌یوه‌ندی به هه‌رێمی
کوردستان و مافه‌کانی گه‌لی کوردستانه‌وه هه‌یه
جێبه‌جێ نه‌کراون به مادده‌ی 140 یشه‌وه. له
چه‌ند مانگی رابردوودا چه‌نده‌ها پلانی جواروجۆر
بۆ که‌رکوک داڕێژراوه، هه‌ر له دواخستنی مادده‌ی
140 تا ئێستا‌و، پێشنیاره‌کانی دیموستوراو، یاسای
هه‌ڵبژاردنی پارێزگاکان. ئه‌مانه هه‌موو تێکڕا دژ
به ده‌ستوری عێراقن. ئه‌و ده‌ستوره‌ی که
پێویسته هه‌موو مادده‌کانی جێبه‌جێ بکرێت بۆ
مسۆگه‌رکردنی مافی هه‌موو پێکهاته‌کانی عێراق.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی تا ئێستا ده‌رکه‌وتووه ئه‌وه‌یه
که گه‌لی کوردستان ته‌نها ئیلتزاماتی هه‌یه
به‌رامبه‌ر به ده‌ستوری عێراق بێئه‌وه‌ی ده‌ستور
مافه‌کانی بپارێزێ. گرنگه ئه‌وه بزانین که
ته‌نها یه‌ک شت هه‌رێمی کوردستان و عێراقی
به‌یه‌که‌وه هێشتۆته‌وه ئه‌ویش ده‌ستوری ئێستای
عێراقه. ئه‌گه‌ر عه‌ره‌ب که زۆرینه‌ی گه‌لی
عێراق پێکدێنن ئاماده‌نه‌بن ئه‌م ده‌ستوره
جێبه‌جێ بکه‌ن، په‌یوه‌ست بونی هه‌رێمی کوردستان
به عێراقه‌وه له‌سه‌ر چ بنچینه‌یه‌که؟
مادده‌ی یه‌که‌می ده‌ستوری عێراق ده‌ڵێ (ئه‌م
ده‌ستوره گه‌ره‌نتی یه‌کێتی خاکی عێراقه).
به‌ڵام له ڕاستیدا تا ئێستا ئه‌م ده‌ستوره
گه‌ره‌نتی مافه‌کانی گه‌لی عێراقی نه‌کردووه‌و
له‌به‌رئه‌وه ناتوانێ گه‌ره‌نتی یه‌کێتی خاکی
عێراقیش بکات. حکومه‌تی عێراق سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی
که حکومه‌تێکی لاوازه، به‌ڵام تا ئێستا بچوکترین
هه‌ڵوێستی ئیجابی به‌رامبه‌ر هه‌رێمی کوردستان
نیشان نه‌داوه. ئه‌مه به ڕونی له‌ده‌ست
درێژیه‌کانی تورکیا‌و ئێران بۆ سه‌ر هه‌رێمی
کوردستان ده‌رده‌که‌وێ. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش به
به‌رده‌وامی گیروگرفت بۆ هه‌رێمی کوردستان
دروستده‌که‌ن له مه‌سه‌له‌ی بودجه‌و یاسای نه‌وت
وغازو دانپیانه‌نان به ده‌سه‌ڵاته‌کانی حکومه‌تی
هه‌رێمی کوردستان. به داخه‌وه ئه‌مریکاش
هه‌ڵوێستێکی ڕونی سه‌باره‌ت به‌م مه‌سه‌لانه
نیه، که ئه‌مه دڵه‌ڕاوکێیه‌کی زۆری لای خه‌ڵکی
کوردستان دروستکردوه.
ئه‌بێ سه‌رکردایه‌تی کورد چی بکات؟
زۆربه‌ی خه‌ڵکی کوردستان کۆکن له‌سه‌رئه‌وه‌ی که
سه‌رکردایه‌تی کورد زۆرکه‌مته‌رخه‌م بووه. وه
به‌شێکی زۆری نه‌هامه‌تیه‌کانیش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ
ئه‌و که‌مته‌رخه‌میانه. قۆناغی ئه‌مڕۆ قۆناغێکی
زۆر هه‌ستیاره، چۆنیه‌تی کارکردنمان ئاڕاسته‌ی
سه‌رکه‌وتن یان شکستمان دیاری ده‌کات.
له‌به‌رئه‌وه کۆمه‌ڵێ هه‌نگاوی گرنگ هه‌ن که
پێویسته سه‌رکردایه‌تی کورد‌و هێزو لایه‌نه
سیاسیه‌کان و گه‌لی کوردستان کاری جددی بۆ بکه‌ن:
١-به‌هیچ
شێوه‌یه‌ک ڕێگانه‌ده‌ین که یاسای هه‌ڵبژاردنی
پارێزگاکانی تایبه‌ت به که‌رکوک بچه‌سپێ.
٢-کاره‌کانی
نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان سه‌باره‌ت به
ناوچه دابڕاوه‌کان بوه‌ستێنرێت. چونکه
به‌ردوامبونی کاره‌کانی
UN
به‌م شێوه‌یه واته ئیلغاکردنه‌وه‌ی مادده‌ی 140
، بێگومان مه‌به‌سته‌که‌ش ئه‌وه‌یه که شکستی
مادده‌ی 140 بکه‌ن به ئه‌مری واقیع.
٣-
به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ته‌نازول له مادده‌ی 140
نه‌کرێت و به‌دیل قبوڵ نه‌کرێت.
٤-
هه‌موو هه‌وڵێک بدرێ بۆئه‌وه‌ی شه‌ڕو ئاژاوه له
که‌رکوک له‌نێوان کورد‌و تورکمان و عه‌ره‌ب
وپێکهاته‌کانی تر دروست نه‌بێت. ئه‌مه خاڵێکه
که پێویسته کورد و سه‌رکردایه‌تی کورد زۆر لێی
ووشیاربن و به‌وپه‌ڕی ووردیه‌وه مامه‌ڵه‌ی
له‌گه‌ڵدا بکه‌ن. چونکه یه‌کێک له هه‌وڵه‌کانی
ناحه‌زانی کورد ئه‌وه‌یه که شه‌ڕ له‌نێوان کورد‌و
تورکمان و عه‌ره‌ب دروستبکه‌ن، بۆئه‌وه‌ی
بارودۆخێک دروستببێت که هێزی پێشمه‌رگه‌و ئاسایشی
کورد له که‌رکوک وه‌ده‌ربنرێن و سوپا‌و هێزه
ئه‌منیه‌کانی عێراق شوێنیان بگرنه‌وه. له ڕوی
سیاسیشه‌وه وای به‌دونیا نیشانبده‌ن که کورد
ئیداره‌ی که‌رکوکی پێناکرێت و ناتوانێ ئه‌من
وئاسایشی دانیشتوانه‌که‌ی بپارێزێت.
٥-
سه‌رکردایه‌تی کورد پرۆژه‌یه‌ک پێشکه‌شی هێزو
لایه‌نه‌کانی نه‌ته‌وه‌کانی تری ناوچه
دابڕاوه‌کان بکات له تورکمان و کلدان وئاشوری و
عه‌ره‌ب و پێکهاته‌کانی تر بۆ دانوستان و
گه‌یشتنه ڕێککه‌وتن بۆ مسۆگه‌رکردنی مافه‌کانیان
له چوارچێوه‌ی هه‌رێمی کوردستاندا، که ته‌نها
ئه‌مه ده‌توانێ یه‌کده‌نگی له‌نێوان کورد‌و ئه‌و
نه‌ته‌وانه‌دا دروست بکات.
٦-
سه‌رکردایه‌تی کورد چاو به‌هاوپه‌یمانێتی خۆی
بخشێنێته‌وه له‌گه‌ڵ هێزو لایه‌نه‌کانی تری
عێراقدا. وه ئه‌گه‌ر پێویستیشی کرد له‌په‌رله‌مان
و حکومه‌تی عێراق بکشێته‌وه.
له‌کۆتاییدا پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاڕاسته‌ی
که‌سوکاری شه‌هیدانی خۆپیشاندانه‌که‌ی شاری
که‌رکوک ده‌که‌ین و له‌خوای گه‌وره داواکارین که
گیانی پاکیان به به‌هه‌شت شادبکات و هیوای
چاکبونه‌وه‌ش بۆ برینداره‌کان ده‌خوازین.
ڕێکخراوی گه‌شه
ده‌سته‌ی دامه‌زراندن
٢٨/٧/٢٠٠٨
|