|
به‌رنــــامه

ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ
ده‌ســـتور

|
|
به‌ییاننامه‌ی ڕێکخراوی گه‌شه
سه‌باره‌ت به گرژیه‌کانی نێوان حکومه‌تی هه‌رێم و حکومه‌تی به‌غدا
خه‌ڵکی ئازادیخوازی کوردستان
دیاره هه‌ر له سه‌ره‌تای دروستبونه‌وه‌ی حکومه‌تی عێراق له دوای ڕوخانی ڕژێمی به‌عس تا ئێستا به‌جۆرێک له جۆره‌کان کێشه‌و ناکۆکی له نێوان ئه‌و حکومه‌ته‌و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له هه‌رێمی کوردستاندا هه‌بووه. له‌سه‌ره‌تادا ناکۆکیه‌کان سروشتێکی نه‌رمیان پێوه‌دیاربوو و چاره‌سه‌ره‌کانیش بۆ ئه‌و کێشانه ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌کی کاتیش بوبێت چاره‌سه‌ری ئاشتیخوازانه بوون. بێگومان کێشه له‌نێوان کورد‌و هه‌موو حکومه‌ته یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کانی عێراقدا هه‌ر هه‌بووه‌و هه‌ر ئه‌وه‌ش هۆکاری شه‌ڕی چه‌نده‌ها ساڵه‌ی نێوان ئه‌و دوولایه‌نه بووه. لێره‌دا ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رسوڕمانه ئه‌وه‌یه که ده‌وڵه‌ت و حکومه‌تی ئێستای عێراق هه‌م له دروستبوون و هه‌م له به‌ڕێوه‌بردنیشی کورد پێکهاته‌یه‌کی سه‌ره‌کی بووه‌و سه‌رکردایه‌تی کوردیش ئه‌وه‌نده‌ی توانای خستۆته‌گه‌ڕ بۆ ڕێکخستنی حکومه‌تی عێراق و سه‌رخستنی، ئه‌وه‌نده جیددی نه‌بووه بۆ هه‌رێمی کوردستان و حکومه‌تی هه‌رێم. له‌لایه‌کی تریشه‌وه ئه‌وه‌ی که ده‌سه‌ڵاتی سیاسی کوردستان چاوه‌ڕوانی نه‌ده‌کرد دروستبوونه‌وه‌ی ئه‌و کێشانه بوو که گوایه ده‌ستوری عێراقی فیدرال هه‌موو چاره‌سه‌رێکی بۆ داناون. که‌واته بوونی ده‌ستورو بوونی کێشه‌کانیش له‌هه‌مان کاتدا ئه‌وه ده‌رده‌خات که یان ده‌ستور جێبه‌جێ ناکرێت وه یان ده‌ستور چاره‌سه‌ری گونجاوی پێنیه بۆ کێشه‌کان. بێگومان یه‌ک له ڕاستیه‌کان ئه‌وه‌یه که ده‌ستور چاره‌سه‌ری بۆ هه‌موو کێشه‌کان پێنیه. به‌ڵام ئه‌و گرفتانه‌ش که چاره‌سه‌ریان بۆ دانراوه تا ئێستا چاره‌سه‌رنه‌کراون، له‌به‌رئه‌وه ناوه‌رۆکی کێشه‌کان ئه‌وه‌ن که حکومه‌تی عێراق نه ده‌یه‌وێت و نه‌نیازی جێبه‌جێکردنی ده‌ستوریشی هه‌یه. زۆربه‌ی ئه‌و ماددانه‌ی که په‌یوه‌ندیان به گه‌لی کوردستانه‌وه هه‌یه تا ئێستا به‌شێوه‌یه‌کی ڕون و ئاشکرا دیاره که به‌مه‌به‌ست جێبه‌جێ نه‌کراون، وه له‌سه‌رووی هه‌موشیانه‌وه مادده‌ی 140. حکومه‌تی عێراق هه‌روه‌ک ئه‌وه‌ی که زۆربه‌ی خه‌ڵکه ساده‌که‌ی کوردستان چاوه‌ڕێی ده‌کرد له‌گه‌ڵ به‌هێزبونی و به‌ده‌ستهێنانی هه‌ندێک سه‌رکه‌وتنی سه‌ربازی له به‌سره‌و موسڵ و شاره‌کانی تری عێراق خه‌ریکه ببێته‌وه به سه‌رچاوه‌ی مه‌ترسی بۆ خه‌ڵکی کوردستان. سه‌ره‌ڕای جێبه‌جێ نه‌کردنی زۆربه‌ی مادده‌کانی ده‌ستوری عێراق، حکومه‌تی عێراق ده‌یه‌وێ به‌بیانوی پاراستنی ئاسایش و جێبه‌جێکردنی ده‌ستوری عێراق ڕوو له شوێنه داگیرکراوه‌کانی کوردستان (که له دستوری عێراق به ألمناطق ألمتنازع علیها ناسراون) بکات و ده‌سه‌ڵاتی خۆی بسه‌پێنێ به‌سه‌ر ئه‌و شوێنانه‌دا. ئه‌وه‌ی لێره‌دا جێی پرسیاره ئه‌وه‌یه که ئه‌گه‌ر پرسه‌که پرسی سه‌روه‌ری عێراقه ئه‌وا به‌گوێره‌ی ده‌ستوری عێراق کوردیش به‌شێکه له‌عێراق و پێشمه‌رگه‌ش به‌شێکه له هێزه چه‌کداره‌کانی عێراق. ئه‌گه‌ر پرسه‌که‌ش پرسی جێبه‌جێکردنی ده‌ستوره ئه‌وا چه‌نده‌ها مادده‌ی ده‌ستوریی گرنگ تا ئێستا جێبه‌جێنه‌کراوه‌و یه‌کێک له‌وانه‌ش مادده‌ی 140 ه. که‌واته حکومه‌تی عێراق بۆچی ده‌یه‌وێ ئه‌و ناوچانه بخاته‌وه ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی؟ به بۆچونی ئێمه ئه‌م هه‌نگاوه‌ی حکومه‌تی عێراق هه‌نگاوێکی پلانگێڕیه‌و ئامانجه‌که‌شی بچوکردنه‌وه‌ی قه‌باره‌ی کورد‌و ته‌سککردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌که‌یه‌تی. له‌هه‌مان کاتیش‌دا هه‌نگاوێکی تره بۆ ڕێگرتن له گه‌ڕانه‌وه‌ی شوێنه داگیرکراوه‌کانی کوردستان بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان. ئه‌م هه‌نگاوه‌ی حکومه‌تی عێراق له‌لایه‌ک پلانێکه دژ به‌کوردو له‌لایه‌کی تریشه‌وه تاقیکردنه‌وه‌یه‌که که ئه‌گه‌ر تیایدا حکومه‌تی عێراق سه‌رکه‌وتووبێت ئه‌وا هاوکێشه سیاسی و سه‌ربازیه‌کانی داهاتوو زۆر به زه‌ره‌ری کورد ده‌شکێنه‌وه. دیاره پاشه‌کشه‌ی هێزی پێشمه‌رگه له قه‌ره‌ته‌په و ناوچه‌کانی تر، هه‌ڵوێستی گه‌لی کوردستان و هێزی پێشمه‌رگه‌ی لاوازکرد. له‌هه‌مان کاتدا په‌یامێکی سیاسی یه‌کگرتوو و ڕوون له‌لایه‌ن سه‌رکردایه‌تی کوردستانه‌وه ئاراسته‌ی حکومه‌تی به‌غدا نه‌کرا که تیایدا سنورێک بۆ پێشێڵکاریه‌کانی ئه‌و حکومه‌ته‌و سوپای عێراق دابنرێت. که ئه‌مه‌ش دیسان بێهێزی و بێ به‌رنامه‌یی ده‌سه‌لمێنێ له‌لایه‌ن سه‌رکردایه‌تی سیاسی کوردستانه‌وه سه‌باره‌ت به پرسه گرنگه‌کانی گه‌لی کوردستان. ئه‌م ڕوداوه‌و زۆربه‌ی ئه‌و پرس و ڕوداوانه‌ی تریش که‌له چه‌ند ساڵی ڕابردوو زیانیان به گه‌لی کوردستان گه‌یاندوه به‌رهه‌می سیاسه‌ته چه‌وته‌کانی سه‌رکردایه‌تی کورد بوونه. له‌به‌رئه‌وه گه‌لی کوردستان له‌م ساته هه‌ستیاره‌دا نابێت ئه‌م پرسه گرنگه به‌ته‌نها بۆ سه‌رکردایه‌تی سیاسی جێبهێڵێت. به‌ڵکو ده‌بێت خۆی ببێته هێزێکی کاریگه‌رو ڕۆلی سه‌ره‌کی بگێڕێت له ئاراسته‌کردنی مه‌سه‌له‌کان. لێره‌وه پێویسته گه‌لی کوردستان به‌هه‌موو پێکهاته‌کانیه‌وه له‌گه‌ل هه‌موو هێزو لایه‌نه سیاسیه‌کان به‌وپه‌ڕی هه‌ستیاریه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م پرسه‌بکه‌ن و ئه‌م خاڵانه ڕه‌چاوبکه‌ن؛
١- گه‌لی کوردستان ده‌بێ هه‌وڵبدات که هه‌تا ده‌کرێ پرسه گرنگه‌کان به‌شێوه‌یه‌کی یاسایی و ده‌ستوری و به ئاشتیانه به قازانجی خۆی یه‌کلایی بکاته‌وه. گه‌لی کوردستان پێویسته به پڕۆتێست و خۆپیشاندانی ئاشتیخوازانه له‌سه‌رتاسه‌ری کوردستان و ده‌ره‌وه‌دا ناڕه‌زایی خۆی دژی هه‌ڵوێست وسیاسه‌ته‌کانی حکومه‌تی عێراق ده‌رببڕێت.
٢- کورد به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ئاماده‌نه‌بێت له هیچ شوێنێک له‌و شوێنانه بکشێته‌وه که ده‌که‌ونه چوارچێوه‌ی مادده‌ی 140 تا مادده‌که جێبه‌جێده‌کرێت. له هه‌مان کاتدا نابێ به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ڕێگا بده‌ین که حکومه‌تی عێراق ئه‌و مادده‌و بڕگانه‌ی ده‌ستور که له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیدان جێبه‌جێیان بکات و ئه‌وانه‌ش که له‌به‌رژه‌وه‌ندی کورددان پشتگوێ‌یان بخات.
٣- هه‌موو ئاماده‌کاریه‌کی پێویست بکرێت بۆ ئه‌گه‌ری هه‌ر ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌یه‌کی چه‌کداری. گرنگه کورد له‌م قۆناغه‌دا هه‌ست به‌وه بکات که هێشتا هاوکێشه‌کان پێویستیان به‌بوونی هێز هه‌یه، جا ئه‌و هێزه له بواری سه‌ربازی به‌کاربهێنرێت یان هه‌ر بۆ پاڵه‌په‌ستۆی سیاسی بێت.
٤- ڕودانی شه‌ڕله‌نێوان حکومه‌تی هه‌رێم و حکومه‌تی عێراق له به‌رژه‌وه‌ندی هیچ لایه‌نێکیاندا نیه، ئه‌بێ هه‌موو هه‌وڵێکیش بدرێت بۆ ڕێگه‌گرتن لێی. به‌ڵام ئه‌گه‌ر شه‌ڕ هه‌ڵگیرسا ئه‌وا بردنه‌وه‌و دۆڕاندنی ئه‌و شه‌ڕه بڕیار له چاره‌نوسی کۆمه‌ڵێ پرسی گرنگ ده‌دات. له‌به‌رئه‌وه ئه‌گه‌ر شه‌ڕ بوو به ئه‌گه‌رێکی حه‌تمی ده‌بێ هه‌رچی توانا هه‌یه به‌کاربهێنرێت بۆئه‌وه‌ی سه‌رکه‌وتن مسۆگه‌ربکرێت.
٥-به‌بۆچونی ئێمه قه‌یرانی خانه‌قین سه‌ره‌تای ده‌ستپێکردنێکی زنجیره‌یه‌ک قه‌یرانی سیاسی و سه‌ربازی و ئابوری تره له‌نێوان هه‌رێمی کوردستان و به‌غدا. له‌به‌رئه‌وه چاره‌سه‌ربوونی ئه‌م قه‌یرانه کۆتایی یه‌کجاره‌کی قه‌یرانه‌کان نیه. له‌به‌رئه‌وه ئه‌بێ له ئێستاوه ئاماده‌کاری بۆ ئاینده بکرێت سه‌باره‌ت به شوێنه‌کانی تر به‌تایبه‌تیش که‌رکوک.
٦- له‌ئه‌زموونی پێنج ساڵی رابردووی کورد له‌گه‌ڵ حکومه‌تی نوێی عێراق ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌که‌وێ که بوونی سه‌ره‌ک کۆمار و جێگری سه‌ره‌ک وه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌و چه‌ند وه‌زیرێکی تری کورد له به‌غدا هێشتا نه‌یانتوانیوه وا له حکومه‌تی عێراق بکه‌ن که به‌چاوێکی یه‌کسان سه‌یری کورد‌و عه‌ره‌ب، هه‌رێمی کوردستان و به‌شه‌که‌ی تری عێراق بکات. تائێستاش خه‌ڵکی کورستان ناتوانێ حکومه‌تی به‌غدا به حکومه‌تی خۆی بزانێ و متمانه‌ی پێ‌بکات. تا ئێستاش به‌هێزبوونی حکومه‌تی به‌غدا هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر کورد. که‌واته جێی خۆیه‌تی بپرسین ئایا سه‌رکردایه‌تی کورد پێنج ساڵی ڕابردوو له به‌غدا چی کردووه؟ ئایا ئه‌و ڕۆڵه‌ی که سه‌رکردایه‌تی کورد گێڕای له دروستکردنه‌وه‌ی عێراق به چاکه یان به‌خراپه شکایه‌وه سه‌ر گه‌لی کوردستان؟ ئایا ده‌سه‌ڵاتی سه‌رکردایه‌تی کورد و نوێنه‌رانی کورد له به‌غدا چه‌نده بۆ به‌رگریکردن له خه‌ڵکی کوردستان؟ ئایا ده‌توانن گه‌ره‌نتی ئه‌وه بکه‌ن بۆ خه‌ڵکی کوردستان که‌وا حکومه‌تی به‌غدا کاری له‌و بابه‌ته دوباره ناکاته‌وه؟ یان به‌هۆی قه‌یرانێکی سیاسیه‌وه بودجه‌ی هه‌رێمی کوردستان نابڕێت و خه‌ڵکی کوردستان برسی ناکات؟ یان سه‌رکردایه‌تی کورد له به‌غدا بێده‌سه‌ڵاته‌و هه‌موو جارێک وه‌کو ئه‌مجاره هانا بۆ خه‌ڵکی کوردستان دێنن که بڕژێته سه‌ر جاده‌کان و فریایان بکه‌وێت؟
ئێمه پێمان وایه سه‌رکردایه‌تی کورد ئه‌و نمونه‌یه‌ی که له کوردستان به خه‌ڵکی نیشانداوه شتێکی له‌مه زیاتریشی نه‌کردووه له به‌غدا. له‌به‌ر ئه‌وه داوا له خه‌ڵکی کوردستان ده‌که‌ین که تاکه ڕێی ده‌ربازبوون له‌م قه‌یرانه‌و چه‌نده‌ها قه‌یرانی تری له‌م بابه‌ته ته‌نها پشتگیریکردنه له دروستبونی هێزی ئۆپۆزیسیۆنی نیشتمانی تا بێته مه‌یدان و ڕۆڵی کاریگه‌ری خۆی بگێڕێ له گۆڕه‌پانی سیاسی کوردستان و به له‌هجه‌یه‌کی ڕوون و ئاشکراش له‌گه‌ڵ حکومه‌تی به‌غدا بدوێ و هه‌موو مافه‌کانیش بۆ گه‌لی کوردستان له مافه مه‌ده‌نی و سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی و مرۆڤایه‌تیه‌کان ده‌سته‌به‌ر بکات. سه‌رکه‌وتن بۆ گه‌لی کوردستان و پرسه ڕه‌واکه‌یه‌تی.
ده‌سته‌ی دامه‌زراندنی ڕێکخراوی گه‌شه
٢/٩/٢٠٠٨
|
|

|