|
به‌یاننامه‌ی ڕێکخراوی گه‌شه سه‌باره‌ت به
تیرۆرکردنی ڕۆژنامه‌نوس سۆران مامه‌حه‌مه
خه‌ڵکی ئازادیخوازی کوردستان
به‌داخه‌وه هه‌واڵی تیرۆرکردنی ڕۆژنامه‌نوسی لاو
(سۆران مامه حه‌مه)مان له‌ده‌زگاکانی
ڕاگه‌یاندنه‌وه بیست. کاکه سۆران ڕۆژنامه‌نوسێکی
ئازا‌و خاوه‌ن په‌یامێکی کوردپه‌روه‌رانه‌و مرۆڤ
دۆستانه بوو. هه‌وڵ وکۆششی بریتی بوو له په‌رده
لادان له‌سه‌ر دیارده دزێوه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگاو
ده‌سه‌ڵاتی سیاسی. دیاره ئه‌مڕۆ کۆمه‌ڵێک
ڕۆژنامه‌نوسی نیشتمان په‌روه‌ر و چاونه‌ترس
هاتونه‌ته مه‌یدان و بونه‌ته سه‌رقافڵه‌ی
ئازادیخوازان و دیموکراسیخوازان. به‌نوسینه‌کانیان
ڕاستیه‌کان به‌خه‌ڵکی کوردستان و جیهان
نیشانده‌ده‌ن. ئێمه له ڕێکخراوی گه‌شه پشتیوانی
ته‌واوی خۆمان بۆ هه‌موو ڕۆژنامه‌نوسێکی ڕاستگۆ‌و
ئینسانێکی ئازادیخواز ده‌رده‌بڕین. لێره‌شه‌وه
ئیدانه‌ی توندی تیرۆرکردنی ڕۆژنامه‌نوس سۆران
مامه‌حه‌مه ده‌که‌ین و داوا له‌هه‌موو لایه‌نه
به‌رپرسه‌کانی شاری که‌رکوک و حکومه‌تی هه‌رێمی
کوردستان و حکومه‌تی عێراق و ئه‌مریکیه‌کانیش
ده‌که‌ین که‌هه‌موو هه‌وڵێک بخه‌نه گه‌ڕ بۆ
دۆزینه‌وه‌ی بکوژانی کاکه سۆران و سزادانیان
له‌به‌رده‌م حوکمی یاسادا. پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی
خۆشمان به خانه‌واده‌ی شه‌هید و که‌سوکار و
هه‌ڤاڵانی ڕاده‌گه‌یه‌نین.
ده‌سته‌ی دامه‌زراندنی
ڕێکخراوی گه‌شه
٢٤/٧/٢٠٠٨
|