|
شێوازی کار
و
خه‌باتی
گه‌شه
ڕێکخراوی گه‌شه
وه‌ک ڕێکخراوێکی دیموکراسی‌خوازی ئۆپۆزیسیۆن
باوه‌ڕی به‌شێوازه خه‌باتی ئاشتیانه‌و
دیموکراسیانه‌ی سه‌رده‌م هه‌یه‌و هه‌نگاوه‌کانی
خه‌باتی خۆی له‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌دا کورت
ده‌کاته‌وه:
١-
پیاده‌کردنى کارى سیاسى ڕێکخراو له‌چوارچێوه‌ی
یاسادا‌و
په‌ره‌پێدانی خه‌باتی جه‌ماوه‌ری.
٢-
گفتوگۆ‌و چاره‌سه‌ری ئاشتیانه بکرێ به بنه‌ما بۆ
چاره‌سه‌رکردنی گشت کێشه‌کان.
٣-
به‌کارهێنانی پاڵه‌په‌ستۆی سیاسی و جه‌ماوه‌ری له
کاتی قه‌یرانه‌کاندا.
٤-
به‌کارهێنانى گشت هۆکاره‌کانى راگه‌یاندن
به‌گوێره‌ی توانا‌و قۆناغی خه‌بات.
٥-
راگه‌یاندنى هه‌ڵوێستى (گه‌شه) سه‌باره‌ت به
مه‌سه‌له گرنگه‌کان له‌کات وشوێنی پێویستدا.
٦-
به‌ستنی کۆڕ‌و کۆبونه‌وه‌ى سیاسی و ڕۆشنبیری و
به‌شدارى کردن تیایاندا.
٧-
به‌شداریکردن له ڕێکخراوه پیشه‌یىو
جه‌ماوه‌ریه جیاجیاکان.
٨-
دروستکردنی هاوپه‌یمانێتى سیاسی وکارى به‌ره‌یی
له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه‌کانی تردا‌و به‌شداریکردن
له مانگرتن و رێپێوان و چاڵاکیه سیاسی و
جه‌ماوه‌ریه‌کانی تر به‌گوێره‌ی پێداویستی قۆناغه
جیاجیاکان.
٩-
په‌ره‌پێدانی خه‌باتی سیاسی له‌ده‌ره‌وه‌ی
کوردستان به‌تایبه‌تیش له ووڵاتانی ئه‌وروپا بۆ
دروستکردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هێزولایه‌نه
دیموکراسیخوازه‌کان.
گــــــه‌شه ٢١/٦/٢٠٠٨
|