|
به‌رنــــامه

ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ
ده‌ســـتور

|
|
به‌یاننامه‌ی ڕێکخراوی گه‌شه
سه‌باره‌ت به‌ڕاگه‌یاندنی ڕه‌وتی گۆڕینی دیموکراسی (ڕه‌گ)- ی.ن.ک
هه‌فته‌ی ڕابردوو چه‌ند کادیرێکی دێرینی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان ڕه‌وتێکی نوێیان بۆ هێنانه‌دی گۆڕانکاری له پێکهاته‌ی یه‌کێتیدا ڕاگه‌یاند، به ناوی ڕه‌وتی گۆڕینی دیموکراسی (ڕه‌گ). به بۆچونی دامه‌زرێنه‌رانی ڕه‌وته‌که تائێستا بواری ئه‌وه ماوه که بتوانرێ گۆڕانکاری له‌ناوخودی یه‌کێتیدا ئه‌نجام بدرێت. له‌ڕۆژی 2008/10/10 مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی به به‌یانامه‌یه‌ک هه‌ڵوێسی وه‌رگرت و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی دامه‌زراندنی ڕه‌گی له‌ناو یه‌کێتیدا به‌فه‌رمی ده‌رکرد، و به کودێتاچی و دژی ئاڕاسته‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی یه‌کێتی ناوزه‌ندی کردن.
ئێمه ئه‌مه به کێشه‌یه‌کی ناوخۆی یه‌کێتی ده‌بینین و ده‌کرێ بۆچوونی جیاجیا هه‌بێت ده‌رباره‌ی. ئێمه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که کۆمه‌ڵێک سه‌رنج و تێبینیمان له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆکی به‌یاننامه‌ی دامه‌زراندن و ئه‌و هه‌نگاوه‌ش هه‌یه که دامه‌زرێنه‌رانی ڕه‌گ ناویانه، ڕه‌خنه‌شمان له هه‌ڵوێستی یه‌کێتی هه‌یه. ده‌کرا مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان به شێوازێکی تر مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و دیارده‌یه‌دا بکردایه، نه‌ک به‌په‌له بڕیاری دورخستنه‌وه و بێبه‌شکردنی دامه‌زرێنه‌رانی ڕه‌گ له کاری سیاسی و پرۆسه‌ی چاکسازیدا. مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی ده‌بوایه بیری له‌و هۆکارانه بکردایه‌ته‌وه که ده‌ره‌نجامی له‌وجۆره‌ی لێده‌که‌وێته‌وه، و چاره‌سه‌ری جددی بۆ بدۆزیبایه‌ته‌وه. ئه‌ویش به گوێگرتن له خه‌ڵکی کوردستان و ئه‌ندامان و کادیرانی ناو یه‌کێتی بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌ری گونجاو.
ئیمڕۆ زۆربه‌ی ڕۆشنبیران و چالاکانی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی له کوردستاندا درک به‌وه ده‌که‌ن که سه‌کۆی سیاسی کوردستان بێ که‌موکوڕی نیه و پڕ گرفتیشه. خه‌ڵکی کوردستانیش به‌گشتی له ناخه‌وه ناڕازین له کاری ده‌سه‌ڵاتی سیاسی کوردستان. کێشه‌کانی کوردستان پێویستیان به چاره‌سه‌ری گونجاو و حه‌کیمانه‌یه، و هه‌ر هانگاوێکی پۆزه‌تیڤیش، له‌لایه‌ن هه‌ر لایه‌نێکه‌وه بنرێ بۆ چاره‌سه‌ری پڕاگماتیکی گرفته‌کان، پێویستی به پشتگیریه.
ڕێکخروای گه‌شه، هه‌روه‌ک چۆن له‌سه‌ره‌تاوه خۆی وه‌ک هێزێکی نوێ و ئۆپۆزیسیۆن ناساندووه، به‌رده‌وامیشه له کارکردن‌دا بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی گه‌لی کوردستان له‌ڕێی زه‌مینه‌خۆشکردن بۆ دامه‌زراندنی به‌ره‌یه‌کی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی ئۆپۆزیسۆنی هاوچه‌رخ، که ئامانج، پڕۆگرام و میکانیزمی کارکردنێکی ڕوون و ئاشکرای هه‌بێ و بتوانێ پرۆسه‌ی سیاسی له کوردستاندا به‌ره‌و ئاکارێکی دیموکراسیانه و به‌ره‌و دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی سیڤڵسالاری ببات. هاوکات، ئه‌م به‌ره‌یه کارا بێ بۆ دامه‌زراندنی ده‌سه‌ڵاتێکی سیاسی-کۆمه‌ڵایه‌تی له کوردستاندا، که له ئاست پێویستی و داواکاریه‌کانی گه‌لی کوردستان، و کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئیمڕۆ بێ.
ئێمه، وه‌ک ڕێکخراوی گه‌شه، داوا له هه‌موو هێز و لایه‌نه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان ده‌که‌ین که هه‌وڵیان یه‌کبخه‌ن بۆ دامه‌زراندنی ئۆپۆزیسیۆنێکی هاوچه‌رخ، که پێویستیه‌کی کۆمه‌ڵی کوردستانی ئه‌مڕۆیه. ئه‌میش پێویستی به خۆڕێکخستن هه‌یه له چوارچێوه‌ی به‌ره‌یه‌کی سیاسی-کۆمه‌ڵایه‌تیدا، که وه‌ک ئۆپۆزیسیۆنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له کوردستاندا کارا بێ، نه‌ک ته‌نیا حزبێکی سیاسی. ئێمه هه‌میشه خۆمان به‌به‌شێک له‌و به‌ره‌یه ده‌زانین و ته‌نیا له‌و ڕێیه‌شه‌وه، به‌هێز و توانای هه‌موومان ده‌توانین ئه‌و هه‌نگاوه بنێین که گه‌لی کوردستان چاوه‌نواڕی ده‌کات.
ڕێکخراوی گه‌شه- 11 ی ئۆکتۆبه‌ری 2008
|
|

|